دوا بەدوای ئەو قەیرانە داراییەى بەهۆی ناكۆكیەكانى نێوان هەرێم و بەغدا و لەولاوە پەلاماری داعش بۆ ئێراق و بەشێكى خاكى هەرێم دروست بوو، پێدانى مووچەى فەرمانبەران بووە بازاڕی گەرمكردنى میدیا و دەزگاكانى ڕاگەیاندن كەوەكو هەواڵێكى گرنگ هەواڵەكان بگوازنەوە. پێدانى مووچەى فەرمانبەران لەسەرەتای ئەمساڵەوە...
شانازی برایم ئەحمەد ئەمڕۆ لە سایتی لڤین بابەتێکی بڵاو کردەوە کە هێندەی نەخایاند بە پەلە لایان برد. لەو نووسینەیدا باسی ئەوەی دەکرد کەوا لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چەندین کەس و لایەنی جیاواز درۆ و بوختانیان بۆ مام جەلال کردووە، دوایی دەرکەوت کە وەك گوێزی ساغ بووە و هیچ کات نەخۆشی نەبووە، وەک بەربەستێك،...
ماوەیەكە خەڵك بەپەرۆشەوە لەچاوەڕوانى دەرەنجامى لێكۆڵینەوەكاندان لێكۆڵینەوە لەو بەرپرس و بازرگانانەى كاری بازرگانیان لەگەڵ داعش ئەنجامداوە بەتایبەت تێوەگلان بەقاچاغبردنى نەوت و تێكەولێكەى فرۆشتنى سەیارە و...هتد، دوا ئاكامى بەدواداچوون بۆ كەیسە جۆرێ لە جۆرەكان هەست بەوە دەكرێت شل و پەیتى لێ دەكرێت...
رۆژێک لە وتێلێکی راقی شاری ھەولێر بووم, باسی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەراست دەکرا, لەو کاتەدا جموجۆڵێک دروست بوو, دەنگە دەنگی ستاندی کامیراکان بوو, ئیدی منیش ئاورێکم دایەوە بینیم وا کەناڵە راگەیاندنەکان ریز دەگرن و کامیرەکانیان بە فۆتۆ ڤیدیۆ ئامادە دەکەن. سەرم سورما وتم دەبیت لێرە چی رووبدات ئایە پێشمەرگەیەکی...
کەسێک کە شوورە لەسەرشوورە(دیوار)لەدەوری خۆیو بنەماڵەکەی راکێشێ چۆن لەرووی هەڵدێ باسی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بکا! یەکێک لە ئاواتەکانی من لە ژیانمدا ئەوە بووە کە نەتەوەی کورد وەکو هەموو نەتەوەکانی دیکەی سەر ئەم جیهانەدا لەسەر جوغڕافیای سیاسی خۆی ولەسەر خاکی پیرۆزی وڵات دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی دابمەزرێنێ...
كارى تەندروستى كارێكى مرۆڤدۆستى و ژیان دوستى وخزمەتكردنە بە كەسانێك كە پێوستیان بەچارەسەر و ڕزگاركردنى ژیانیانە لە و گرفتە جەستەیى و دەروونییە كەتوشیان هاتووە . كارى تەندروستى هەڵگرى پەیامێكە كە خۆى لە خزمەت كردن بە مرۆڤایەتیەوە دەبینێتەوە بە بێ جیاوازى و هەلاواردنى مرۆڤەكان . پیرۆزى كاركردن و خودى كارەكەش...
وا یەكێتی و گۆڕان ریككەوتننامەی خۆیان مۆر كرد و دەسەڵاتەكانیان بە فۆرتی فۆرتی دابەش كرد و جۆرێكی حوكمرانی تریان داهێنا، بەڵام لەوەدەچێت سەلبیاتەكانی لە رێكەوتنامەی ستراتیجی یەكێتی و پارتی ئەگەر زیاتر نەبێت كەمتر نابێت، بەداخەوە . بۆ ساڵێك زیاترە حكومەتی هەرێم لە قەیرانی داراییدا دەژێت و موچە وەرگرتن...
.. حزب لهم وڵاتهی ئێمهدا ، كاتێك دیموكراسی قبوڵه ، كه بێ چهندو چوون براوهی یهكهم خۆی بێت ، به پێچهوانهوه وا خۆی دهنوێنێت ، مانهوه و چۆڵنهكردنی كورسی ، لهبهر خاتری ئارهزووهكانی خۆی نیه ، بهڵكو ههل و مهرجهكه وای بۆ دهخوازێت .. ئهمه تا ئێره سهیره .. بهڵام سهیرتر لهمه...
پێشکەشە بەو ڕۆحی پیرۆزی خەڵتانکراوانی خوێن،جەستە خەڵوزیەکان،بەرد و بلۆک باران کراوان،و ئەو ژنانەی کە تیرۆرستان گەیاندیانی بە کاروانی (عاشقانی ئازادی) بەداوای لێبوردن لە خاتوان، دوای نیشتنەوەی کەف و کوڵ و شێن و شەپۆڕی میدیاکان و سەنتەر و شەڵتەر و بنکە و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و بەکۆتاهاتنی (هەفتەی...
لەمساڵدا" لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا دەیان هاوڕێ و چالاکوانی مەدەنی و ئەوانەی هەمیشە خەمخۆر و دڵسۆزن بۆ نیشتمان و نەتەوەکەی نیگەرانن بەوەی لەدیوارەکانی فەیسبوکەوە وشەی نادروست و قسەی نەشیاویان بۆ ڕەوانە دەکرێت و دەگوترێ ، بەتایبەت ئەوانەی لەبوارە جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت مێدیایی خزمەت...
هەردوو پارتە بڕیارەدەستەكەى هەرێمى كوردستان لەماوەى ئەم 23 ساڵەى تەمەنى هەرێمى نیمچە سەربەخۆی كوردستاندا بۆ گەیشتن بە خواستەكانیان چ كارتێكى دروست و نادروست ماوە دەستیان بۆ نەبردبێت؟ لەو ماوەى ئەم چارەكە سەدەیەى ڕابردودا بینیمان هەموو خواستە نەتەوەیى و نیشتمانیەكان دەكران بە قوربانى دەسكەوتى...
ئاڵا بەرز و پیرۆزەکەمان ، یادگارە هەرە نایاب و ناوازەکەی کۆمارە کۆرپەکەی مەهاباد ، تەنها پارچە پەڕۆیەکی ڕەنگاوڕەنگی ڕووتوقووت نییە بەسەر سەرمانەوە دەشەکێتەوە ، بەڵکو بەنرخترین سەروەتوسامانی نەتەوەکەمانە ، کە پارسەنگی خوێنی پاکوبێگەردی هەزاران هەزار...
ئەم کۆمەلگای کوردیەیی هەریمی کوردوستان بەتایبەتی بە هەموو چین وتویژەکانیەوە لەمنالەوە لە گەرورەوە ئیتر بەشداری شۆرشی کردبێت یان نا بۆرزگاری بێ بەش نەبووە لەو چەوسانەوەو گرتن و کولەمەرگیەیی کە رژێمە...
له گهڵ ئهوهی چاوهڕوانی داخستنی قوتابخانهی بالیهی سلێمانی نهبووم ؛ ههمیشه چاوهڕوانی ئهوڕۆژه بووم که (خانهی ئۆپێرا) ش لهسهر ئهم بسته خاکه دابمهزرێت ، نهک چاوهڕوانیهکهم بهڵکو خهریکه تهواوی ئایدیاڵهکانی بوون به شار لهدهست دهدهین ..ههر له بنه ماکلتوری وفهرههنگیهکان...
لەگەڵ کۆمەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندی شاری سلێمانی، لەهەمانکاتدا سلێمانی بەوە ناوبانگی دەرکردووە، کە سەرچاوەی قسەی نەستەق و نوکتەو پەندی پێشینانیشە، مەڵبەندی ڕۆشنبیری و جێگای کەسانی پایەبەرز بووە لە نمونەی: پیرەمێرد و مەلا نەجمەدین و شێخ محەمەدی خاڵ، زوو کەسی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری تێدا دروست بووە، لە...