کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

حه‌مه‌ گۆپاڵه‌: ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ قازانجی کێیه‌؟

ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌نها له‌ قازانجی مالیکی و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌‌ له‌ کوردستان، زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ش له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌گه‌ر بقه‌ومێت کوردو کوردستانه‌، له‌م جۆره‌ شه‌ڕانه‌ ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداران به‌ کوردو عه‌ره‌به‌وه‌ قازانج ده‌که‌ن، مالیکی بێ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانی خۆی به‌ کوشت بدات پێگه‌ی خۆی له‌ هه‌موو ڕویه‌که‌وه‌...

ئارام حەمە ئەمین: كاتێ بزووتنەوەی گۆڕان هاواری دەكرد!!!

*كاتێ بزووتنەوەی گۆڕان هاواری دەكرد پۆستی سەرۆك كۆمار تەشریفاتی یە و پێویستە كورد هەوڵ بۆ سەرۆكی پارلەمان یاخود پۆستە باڵاكانی وەزارەتەكان بدا كەس گوێی لێ ناگرت، دەیانگوت حزبی گۆڕان دژایەتی شەخسی لەگەڵ مام جەلال هەیە. *كاتێ گۆڕان هاواری دەكرد مالكی جێگەی باوەڕ نییە و لەدوای جەعفەری یەوە كە پۆستی وەرگرت...

حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ: واز لە بەغدا بێن و جیابوونەوە و سەربەخۆیى مانیفێست بكەن..!!

لەدواى سەردەمى خەلافەتى ئیمامى عەلى-یەوە ئەم وڵاتەى كە ناوى عێراقە گرژى وئاڵۆزى تێكەوتووەو وەكو كۆمەڵگایەكى پڕ لە قەیران و ئیشكالییەت خۆى مانیفێست كردووەو واى نیشانداوە كە تاكى عێراقى تاكێكى سیخناخ لە گرێ و گرێكوێرەیە چونكە كۆمەڵگایەكى هەمەچەشنەو فرە نەتەوەو ئیتنییەو زەمینەى پێكەوەژیانیش تیایدا نەخەمڵییوە...

عماد علی: هەماهەنگی و هەڵوێستی پێویست لەمەڕ پێشهاتەكان زەرورەتێكی هەنوكەییە

لەم چەند رۆژەدا وەزعی تایبەتی ناوچە دابڕێنراوەكان تا رادەیەك بازدانێكی جۆریی بەخۆوە بینی و زۆرێك لە روانینەكانی گۆڕی و مامەڵەی هەرێم و بەغدا تا ئاستێكی خەتەرناك جوڵاند و پەیوەندیەكان چەندین هەنگاو بەرەو دواوە گەرانەوە، لە كاتێكدا كە هەموو لایەك بەو ناكۆكیانەی نێوان هەرێم و بەغدا نیگەرانن، ئەو رەفتارانەی...

کرمانج: كورد ... ئەو میللەتەى قەت لە هەڵپەڕین هیلاك نابێ و نابێ

بە درێژایى وەرزى بەهار, بەتایبەتى سەرەتاى مانگى سێ لە پێش و پاشى ڕۆژى نەورۆز , ئەگەر چى زۆرترین نەهامەتیەكانى كوردیش لەم مانگەدا بووە .ئەگەر یەك لەو كەشتیە ئاسمانیانەى لە دەورى زەوى خوول دەخۆنەوە , لە ئاست ئاسمانى كوردستان لەنگەر بگرێت , تێدەگەین چ شایى و لۆغانێكە چ هەیدۆ هەیدۆیەكە , لەو سەرى ووڵاتى...

دارا سێكانیانى: دیجلە بەپێچەوانى ئاڕاستەى خۆى ئەڕوات

ئەوەى لە دێر زەمانەو بیستومانەو وەبینیومانە ئەوەیە كە هەمیشە ئاو یاساى سروشتى خۆى وایە كە لەسەرەوە بەرەو خوارەوە ئەڕوات وەهەمیشە لەبەرزیەوە بەرەو نزمى مل ئەنێت بەڵام ئەوەى ئێستا لە هێزەكانى دیجلەى عێراق ئەی بیستین ئەوەیە كە ئەیەوێت لە خوارەوە بەرەو باكور و سەرەوە بڕوات كە ئەمە لەگەڵ ناوەكەیدا ناگونجێت...

چرا حەمەرەشاش: نیشتیمان خاكى هەمووانە

نیشتیمان ئەوخاكەیە كە كۆمەڵە مرۆفێكى لەسەر دەژیت بۆیە پێویستە لەسەرمان وەكو چاوى خۆمان بیپارێزین و وە نیشتیمان ئەو خاكەیە كەوا پێشتر باوو باپیرمان لەسەرى چەندەها شۆرشیان گێڕاوە و بۆنەوەكانى دواى خۆیان پاراستویان بۆیە ئێمەش وەكو ئەوان ئەیباریزین و ناهێلین بكەویتە دەستى دوژمن و لەدەستى دوژمن دەى پارێزین...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: رۆژی ڕەش و هێمن

بۆ پێناسە کردنی کۆمەڵگای دوا کەوتو هۆیەکان زۆرن. لەم کورتە نووسراوەیە دا بڕوا ناکام بکرێ یەکە یەکە ئاماژەیان پێ بکرێ. هەر وەکی دەزانین ژیانی مرۆڤ تژەیە لە رووداوی تاڵ و شیرین. نە رووداوە تاڵەکان لە بیر دەچن و نە رووداوە شیرینەکان. تەمەنی گەنجی مرۆڤ وێنەی بەهاری ژیانە کە بە باشی هەستی پێ ناکەی و قەدری...

سه‌باح عه‌لی قاره‌مان: نوێکراوه‌ته‌وه‌: رۆڵی چەواشەکاریانەی میدیای ئەهلی و ئۆپۆزسیۆن لە رووداوەکەی دووز خورماتوو

تێبینی: ئه‌م نووسینه‌م وه‌ک سه‌ره‌ قه‌ڵه‌م نووسیبوو، دوای ئه‌وه‌ی که‌ چاکم کرد و له‌ فایلێکی دیکه‌دا دامنابوو، که‌چی به‌هه‌ڵه‌ فایله‌ کۆنه‌که‌م کلیک کردبوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌، داوای لێبوردن ده‌که‌م.میدیا و میدیاکارانی ئۆپۆزیسیۆن، شانبه‌شانیان میدیا ئەهلییه‌کانیش لە کوردستانی باشور کاتێک دەمیان دەکەێتەوە...

ته‌ها ڕه‌ئوف: گەر مالکی دیکتاتۆرە، تاڵەبانی و پەرلەمانتارە کوردەکان چی دەکەن لە بەغداد؟

دروستکردنەوەی عێراق لە لایەن تاڵەبانی و بارزانیەوە هەڵەیەک و تاوانێکی گەورەبوو لە دوای ڕوخاندنی ڕژێمی فاشی بەعسی سەدامی ساڵی 2003، بەڵام ئێستا مانەوەی تاڵەبانی و پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغداد شەرعیەتدانە بە هەڵوێستە دیکتاتۆری و تاکڕەوەکانی مالکی و تاوانێکی گەورەترە...!؟ لەبەرئەوەی عەرەبی فاشی...

کاوه‌ گه‌رمیانی: بەرپرسە بەعسیەكانى خانەقین و جەلەولا

رایەڵ ناوى بەرپرسە بەعسیەكانى خانەقین و جەلەولا بڵاودەكاتەوە ئا: رایەڵ ژمارەیەك لەو كەسانەى یەكێتى و پارتى لەناوچە دابڕاوەكان بەتایبەت قەزاى خانەقین و ناحیەى جەلەولا پۆستى حیزبی و حكومیان پێدراوە پێشتر بەعسی یان نزیك بوون لەبەعسەوە. ئەو كەسانەى پێشتر بەعسی بوون و ئێستا پۆستیان هەیە، بەشێكیان تا ساڵی...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: وه زیری دادی تورکیا و په که که!

به گوێره ی ئه وه ی میدیاکانی تورکیاو کوردیه کان ئاماژه ی پێده که ن، سه عدوڵا ئیرچین وه‌زیری‌ دادی‌ توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ له‌ داهاتودا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستاندا بكات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌و ململانێ چه‌ندین ساڵه‌‌ی‌ له نێوان حكومه‌تی‌ توركیاو په که که...

فرهاد علی: کیشه کانی نێوا ن هه رێم و به غداد

ئێمه ده مێکه ها واری ئه وه ئه که ین که که شتێک نیه له عێراق دابه نا وی ده وڵه ت وا ته وه ک ئه وه ی که هه یه و پێنا سه ی ده وڵه تی وه ر گرتوه ئه وه ی له عێراق دا هه یه به کوردستا نی شه وه حوکمی میلیشیا یه وو گروپوو مه زهه بیه ئا ینیه کانه که هه تا ئێسته ش کۆ مه ڵ گا مل که چیا نه وه ک ته به عیه دوا...

ئازاد شۆرش: ئێمه‌ له‌ زووه‌وه‌ ده‌مانزانی مه‌سعود بارزانی سه‌ریلێشێواوه‌

مه‌سعود بارزانی ئاخری دانیپێنا. بارزانی له‌چاوپێکاوتنێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسێکی تورکی که‌ ده‌رباره‌ی ڕه‌وش وئاینده‌ی ناوچه‌که‌ پرسیلێده‌کات، سوێند ده‌خوات که‌ سه‌ری لێشێواوه‌. خوا سه‌ر له‌که‌س وه‌کوو مه‌سعود نه‌شێوێنێ. ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێ له‌م کوردستانه‌ به‌ ئاشکرا قسه‌یه‌کی وای بکردایه‌،ئه‌گه‌ر ده‌ستی...

ئازاد شۆرش: سوپای دیجله‌ وچه‌واشه‌یه‌کی گه‌وره‌

له‌م ڕۆژانه‌ باس هه‌ر باسی سوپای دیجله‌ ومه‌رامه‌کانی وخه‌ته‌رناکیه‌کانی‌ له‌ سه‌ر کورد وهه‌رێمه‌. به‌رپرسانی هه‌رێم، ڕۆژنامه‌کان ڕۆژانه‌ قسه‌ی جۆراوجۆر وزۆر جار دژ به‌یه‌ک قسه‌ده‌که‌ن وده‌نووسن. له‌ فێسبوکیش ئه‌م بابه‌ته‌ ورووژێنراوه‌ وبه‌گه‌رمی باسی لێوه‌ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ زۆرینه‌ی شه‌قامی...