* سەیرکەن ئەو عالەمە چاک خۆیان مەشغوڵ کردوە ئاخۆ پارەکەی بەختەوەری سەرۆکی بەناو حکومەتی هەرڕێم کورتی هێناوە و بە ئیرادەی خوا لە قاسەکانی بەناو حکومەتا نەماوە 27/یان 15 یان رەقەمێکی تری ملیارد!!دۆلارە؟ ئاخۆ ئەو پارەیە بە دزی حسابە یان جەنابی بەختەوەر بۆ دروست کردنی چەن کۆمپانیایەکی تری بازرگانی پێویستی...
* هیچ شتێک ئەوەنە نامهێنێتە پێکەنین بەقەد ئەوەی کە باس لە یەک ریزی کورد ئەکرێ بە تایبەتی لەلایەن بنەماڵە و پارتی پاشکۆیەوە کە بەردەوام دوای هەر خروقات و فەزیحەیەکی سیاسی و نیشتمانيی دەست ئەکەن بە لێیانی دەهۆڵی یەک ڕیزی بۆ لەبیربردنەوی فەزیحەکەیان ، ئاخر تۆیەک کە هەرچی داەاتی ووڵاتە بەتاڵانت بردوە و...
بەیادى کرۆنا و کەرەنتینە: بەداخەوە هەندێک بەمەبەست بێت یان ساویلکانە خەریکە هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەکەن بە پاڵەوانى سۆشیال میدیا وەک ئەوەى ڤاکسینى کرۆناکوژى داهێنا بێت ، پاش ئەوەى هەندێک وردە گلەیى لە حکومەتەکەى مەسرور کرد کە ئاوڕى لە سلێمانى نەداوەتەوە لەو خێرەى کە دەوڵەمەندان بەحکومەتیان کردوە و پارە و...
* لە هونەرمەندێکی شێوەکارییان پرسی : چی کاری تێکردی و هاوکاری کردی تا ببیتە هونەرمەندێکی تەشکیلی ؟ ئەویش بە زەردەخەنەیەکەوە ووتی : كاتێ دایکم بە من حامیلە بوو هەر خەریکی قووت یانی فڵچە و بۆیە بوو ، دیارە ئەو نۆ مانگە بەشێک لەو فڵچە و بۆیەیە گەشتۆتە منیش و لەگەڵ گەورە بوونم خولیا ی ئەم هونەرە بووم ،...
لیبیا بەشێکە لە کوردستان کاتی خۆی پیا پەڕیونەتەوە چایەکمان تیا خواردۆتەوە ( وەک ئاوەکەی ئاراس ) ئێوەبیرتان نایات، پێویستە ئازاد کرێ داگیرکراوە لە لایەن وڵاتانی عەرەبی ،ڕۆژگارێکی سەختمان لە پێشە بۆ ڕوو بەڕوبونەوەی چەکدارەکانی لیبیا کە هەمویان عەرەبن ، پێویستە هەموو کوردێک پەیوەندی بکات بە سوپای...
لەشەڕى سەخت و خوێناوى زۆزک ساڵى ١٩٧٥ دا، پێشمەرگەیەکى زۆر گیانیان بەختکرد، لە یەکێک لە دێهاتەکانى نزیک ڕەواندز لاشەیەکى زۆر خرابونە سەریەک و دیمەنێکى زۆر جەرگبڕ و مەرگبارى هەبوو، لەوکاتەدا دوو (پێشمەرگە )ى پۆشتە و پەرداخ و شەڕنەدیوى بەرزانى دێن و ئەڕواننە ئەو لاشە خوێناویانە کە هێشتا دەزولەى خوێنین...
(دەسەڵاتە خۆسەپێنەرەکان قاچی میللەت ئەشکێنن و گۆچانێکی ئەیەنێ پێی بڕوا و پێی ئەڵێن ئێمە نەبین تۆ ناتوانی بڕۆیت.......... چارلی چاپلن)-----------------------ڕەنگە حکومەتێک معاش زیا نەکا وتەرفیعاتی خەڵک رابگرێ پێی بووترێت حکومەتێکی لا موبالە ، یان حکومەتێک جار و بار بەهۆی ئەوەی ئەکەوێتە جومعەوە معاش دوا...
بهناوی ئۆكسیجنی پیرۆز له كۆرۆناوه بۆ گهلی جیهان دروودی ههوا و ئاو و ئاگر له مناڵی مرۆڤ وهكو دهزانن من به وایرۆس و میكرۆبێكی پیس ناسراوم، دهزانم ههموتان ڕقتان لهمنه.. بهڵێ ڕاسته ..، من تهنیا مرۆڤهكانم كردووه ئامانج و دهست ناخهمه گیانهوهرهكان و ڕووهكهكان و هیچ بونهوهرێك...
لە تازە و هەزەلیترین نوکتەی دەسەڵاتی هەرێم ئەوەیە کە هەر سێ سەرۆکایەتیەکە کە دوانیان تاپۆی بنەماڵەیە و سێیەمیان کارتۆنیە نیازیان وایە بە بەرنامەیەکی گونجاو ڕووبەڕوی ڤایرۆسی"کۆرۆنا" ببنەوە و خەڵکی کوردستان لە مەترسییەکانی نەخۆشییەکە دووربخەنەوە.کەسێکی دوور لە هەرێم وا ئەزانێ ئەمڕۆ لە هەرێم هیچ گرفتێکی...
ئاى غەزەب چ ناوێکت لێبنێم ...پارێزگارێک لە کەمترین ماوەدا یانزە - دوانزە هەزار پرۆژەى هەبێت، ئەوە چ سەرکەوتنێکە و گەیشتنە بە چڵ پۆپەى خزمەتگوزاری..پارێزگارێک ماوەکەشى بەسەر چووە هەر بەردەوامە لە پرۆژە وەشاندن واتە بە ئۆڤەر تایم هەر خەریکە و بینی گرتووە و ئارەقى ڕەنگاوڕەنگ لە پێناوى میللەتدا بە جۆگەلە...
ئەو عالەمە بۆ هەر لە خۆیەوە کەوتۆتە دڵەڕاوکێ گوایە شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەکەوێتە هەرێم! نەک ئەو دووانە خوای ئەکرد سوپا لە مەریخ و زوهرەشەوە بێتە هەرێم بزانە چۆن هەر بیرە نەوتێک ، ببورن بستێکی هەرێمیان لێ ئەکرێ بە فڕنی ( دجاج بالتنور) ، ئەوە نیە جەنابی بەختەوەری سەرۆکی بەناو حکومەتەوە ووتویەتی : خەمتان...
ساڵى پار هەڤاڵ ئەبوبەکرى پارێزگارى سلێمانى وتى: باهاووڵاتى فێر ببێت لەهاویندا نەوت بکڕێت، ئیمساڵیش لەسەر هەمان ڕیتمەکەى پار ئەڵێت: با هاووڵاتى دەغیلەیەک بکاتەوە و هەر ڕۆژەى ٢٥٠ دینارى تێبکات هەتا بەرمیلێک نەوتى پێبکڕێت. ئەوە دوو ساڵە پارێزگار لە ئاستێکى میللى بەربڵاودا بووە بەمەزە و نوکتە و هەزاران کۆمێنتى...
دەڵێن شەوی ڕابردوو، پاپای ڤاتیکان وتوویەتی:- باشە سەری ساڵی زایینی، چ پەیوەندی بەخەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە؟ ئەوان موسڵمانن؟. قەشەیەک وتوویەتی:- قوربان ئەوانە زۆر سادە و دڵسافن؟پاپا دەڵێ:- چۆن؟. قەشە وتبووی:- ئەوانە بەشداری هەموو بۆنەیەک دەکەن، جا هی هەر گەل و ئاینێک بێت.- خۆیان لەسەر دەریای...
هەر وەكو بەڵێنم پێدا بووون لە كارنامەكەم سەرەتای دروست بوونی حوكمەتەكەم بەم شێوەی خوارەوە بۆتان روون دەكەمەوەنەوتی زستانە ;- هەروەكو بەڵێنم پێدان ماوەی ئەم زستانە بۆ هەر ماڵیك یەك بەرمیل نەوت دابین بكەم دەستمان پێ كردووە بەڵام لەبەر ئەوەی نەوتەكە بە پارتی زانی دابەش دەكرێی جارێ...
- هەلەو، بەڵێ فەرموو.......................................................................... - ڕۆڵە گیان من باوکتم،لە بەهەشتەوە قسەت لەگەڵ ئەکەم........................... -بابە گیان ، ببورە دەنگتم نەناسییەوە، لە هەشتاکانەوە، لەو کاتەی شەهید بویت دەنگت نەبوە ،،،،، ...