باوکی سەرکەوت هەر خێرا ماڵی براکەی جێهێشت بەبێ ئەوەی نانی نێوەڕۆ بخۆن. ئەکرەم ووتی ناکرێ نوێژەکانتان لێرە بکەن، بۆچی لەم کاتە ناوەختەدا ئەڕۆن بۆ مزگەوت. دیار بوو براکەی دوای ئەوەی کوڕەکەی لە زۆرانبازیەکە دۆراندبووی ئێدی ئەوەی کردە پاساو و بەبێ نان خواردن،ماڵی ئەکرەمیان جێهێشت.سەرکەوت لەتەك باوکی وە بەسکی...
ماڵی ئەکرەمی فەرەجە فەنی؛بەخێربێن مامە گیان .ماڵی قایەری برای؛ هەر بژی کوڕی خۆم ، ئاوا وەرە زۆرانیك لەگەڵ سەرکەوتی کوڕم بگرە بزانە برنج بەهێزە وەیان ساوەر.ئەکرەم؛؛ من عەقڵم هەبێ و دونیایم بینیبێ وا بزانم برنج بەهێزترە.قایەر؛؛ دە نەواڵا بزانە چۆن چۆنی ساوەر پشتی برنج لە زەوی ئەدا.ئەم نەریتە زۆر جار لەهەندێ...
یەن و بۆنی دەمت ئەکەننە بادا ووتبێتت: خۆشم ئەوێیتیەن و دڵت ئەگەڕێننە بادا بڵێسەی عەشقی تیا شارابێتەوە " احمد شاملو "....... كاتێک "سەردەشت عوسمان " چوو بۆ زانکۆ ، دونیای لەبەر چاوا گەورە و جوانتر بوو ، لە گەڵیشیا خەون و ئارەزوەکانی قوڵ و بەر فراواتر بوو کە وای لێکرد...
مەلای بێعەمەل لە دوا پەیامی ئەڵێ؛ مەسعود بارزانی گەورەی خەڵکە. ئەم کابرایە هەر ئەوەندە ئەزانی لە کەناڵێکەوە سەر دەرئەهێنێ و ئەکەوێتە فڵتە فڵت، زۆر جار خۆشی نازانێ چی ئەڵێ و چی ناڵێ، هەر ڕۆژەی پەیامێك و قسەیەکی لێ بەرئەبێتەوە کە زۆربەری جار ڕووی ئاوەدانی نیە. لەوەش خۆشتر خۆی بە فەیلەسوف و هزرمەند...
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە دەست درێژییکردنە سەر منداڵ تاوانە؟- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت کە ``ئەدیسۆن`` لە ``بوخاری`` باشترە؟- چۆن دەتوانیت ئەو گەمژانە قەناعەت پێ بکەیت، کە میزی (حوشتر) ژەهرە و چارەسەر نییە؟- چۆن قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە خەبەر کردنەوەی خەڵک لە کاتژمێر...
ئەم بەڵا یە چیە روى تێ كردوین؟ئەبێت هیچ نەڵێن، ئەبێت بێدەنگ بین، ئاخر ئەبێت بترسین لە گروپى مێسنجەر و وەتس ئەپ و ڤایبەر، لە نوسەرەوە ئەمان كاتە تیرۆریست.لە خەم خۆرى خاك و نیشتیمانەوە ئەمان كاتە دوژمن و تیرۆریست .نەكەن نامەیەك وەڵام بدەنەوە، نەكەن لایكێك بكەن بۆ نوسینێك؟؟ئەوان ئێمەیان ئەوێت بێ دەنگ بین،...
بشەکێرەوە، ئاڵای پیرۆزی نەتەوەکەم.بشەکێرەوە، چاوی دوژمنان کوێرکە.بشەکێرەوە، تا ئەبیتە ئاڵای دەوڵەتێکی سەربەخۆ.بشەکێرەوە، با دڵی منیش لەگەڵ شەکانەوەتدا، بکرێتەوە.بشەکێرەوە، تۆ مێژوویەکی خوێناوی نەتەوەیەکت لەسەر تۆمار کراوە.بشەکێرەوە، لە چوار لاوە، منەی ئەوەیانە داتگرن، شەکانەوەت مانەوەیە.بشەکێرەوە، هەبوونمان...
.جارێکی تریش دەرچوانی قوتابخانەی "شمشێر و ناوگەڵ"ی قوڕەیشی عەرەبی ، دووپاتیان کردوە کە ئەوان لە ئاست ئازادی دەربڕین و مافی خاوەنێتی بیر و ڕای تایبەت بە خود لەگەڵ داعیشا دوو دیوی یەک عوملەن بە جیاوازی ئەوەی داعیش بە جورئەتەوە "شەریعەت"ی ئەو قوتابخانەیە جێ بە جێ ئەکا و لە ژێر پەردەی "ئیسلامی سیاسی..!!"...
کاتی خۆی برادەرێکمان هەبوو لە کاتی یاریکردندا هەرچی تۆپمان ئەدایە لەبەردەم گۆڵەکەدا،ئەیفوەتان. زۆر جار پەنارتی لێئەدا و دیسانەوە گۆڵی نە ئەکرد، دواتر لە پرسیارمان لێ ئەکرد بۆ ئەوە هەموو هەلەت فەوتاند، یەکسەر ئەیووت ، گۆڕەپانەکەی خوار و خێچە.شێخ جەعفەریش دوای ئەوەی نەمان بینی لەشەڕی داعش بۆ یەکجاریش سەرکەوتن...
چەند مانگێک بەر لە ئێستا، لە نیسکەشووشەی کامێرای یەکێ لەو پەیجە ئەلکترۆنیانەوە، چاوپێکەوتنی پیاوێکی خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدی بە تەمەنم بەرچاوکەوت. دادەی پەیامنێر پرسیاری هیوای مامە حاجی کرد، بەوەی گوزەرانی خەڵک لە سایەی ئەم دەسەڵاتە چاک ئەبێت یاخود نا؟ مامەی ئەختیاریش وتی: نایبڕی، ئەگەر نایبڕی با...
نزم بەرەوە هێندەی نزمی باڵای سەرۆک و سەرکردەکانت ئەو کاتەی خۆیان بۆ ئەردۆگانی تورکی ئیرانیەکان نزم ئەکردنزمتر لەو کاتەی سەرۆک و سەرکردەکانت خۆیان بۆ وڵاتانی بێگانە نزم ئەکردو شانیان ماچ ئەکردنزمتر لە بەهای پەڕلەمانی بێ نرخ نزمتر لە مێژوی شۆڕشی فشەی کوردایەتی نزمتر لە داهاتووی میللەتی...
نامەیەکی کراوە لە هەموو سەرۆک و سەرکردە و بنەماڵە سیاسیەکانی ئیمپراتۆری عوزمای کوردستانەوە بۆ هەردوو حکومەتی بیلاروسیا و پۆڵەندا...مەهێڵن کەس بڕوات و بیانگەڕێننەوە ئەو چەند هەزارپەنابەرە کوردە سەرلێشێواوە. ئەوان سەریان لێ تێکچووە، دەنا ئێمە باشین و لە هیچمان کەم نیە. خوا شاهیدە لەو ڕۆژەوە سەرۆکی...
لە جیاتی هەموو پارێزەرانی کەیسی زیندانیانی بادینان...لە جیاتی هەموو پارلەمانتارانی پاڵپشتی زیندانیانی بادینان...لە جیاتی هەموو ئەو چالاکوانانەی لە كەمپینی ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی بادینان دا بەشدار بوون...لە جیاتی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا و هەموو ئەمنیستییەکانی دونیا ...سوپاس.هەروەها لە جیاتی خواوەندی...
گۆڕان توانی شکست بە پرۆژەی نەیار و ئۆپۆزیسیۆن دژ بەدەسەڵاتی بنەماڵە لە باشوور بێنێ و ئەمڕۆ زۆرینە پێیان وایە شکستی هێناوە لەو بەرنامەیەی دەسەڵات بۆی دەست نیشان کردبوو. نەخێر ، هیچ کات گۆڕان نەیاری ڕاستەقینە و لەهەناوی خەڵکی ناڕەزایی هەڵنەقوڵابوو تا بتوانێ ڕۆڵی خۆی ببینێ، بەڵکە بە پارەی جەلال تاڵەبانی...
دوای ئەوەی جەلال پەرێشان لەگەڵ خانمە گۆرانی بێژی فوول مواسەفات نیشا خان، گۆرانییەکیان بۆ وەسف کردنی سەرۆک مەسروور تۆمار کرد، لە ژێر ناوی شانازی هەمووان، کە لە ئاواز و تێکستی جەلال پەرێشان بڵاوکردەوە. پاش گوێگرتنم لەو گۆرانییە و کە بە دوایدا هێڵنجم هەڵهێنایەوە. ئەمڕۆ جەلال پەرێشان بە میدیاکانی...