نازانم لە سەرەتاوە بیرۆکەی کێ بوو، بەڵام بۆ ڕۆژی دوای ڕوداوەکەی ترەمپ؛ فیشەکێک بەر گوێچکەی کەوت و نەمرد. ئەم کارەساتەیان چوواند بە تابلۆکەی ڤانگۆگ و ترەمپیان خستە جێگای ڤۆنگۆگ لەو تابلۆیەیدا کە گوێچکەی بڕاوە ! منیش هەرچەند دەیهێنم و دەیبەم هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەو دوو ڕوداوەدا نابینم، مەگەر لەسەردەمی پڕوپوچیدا نەبێت، چونکا تەنها خاڵی هاوبەش لەو دوو ڕووداوەدا "گوێچکە" یە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت هەر کاتێک کەسێک گوێچکەی بریندار بوو بیچوێنین بە ڕووداوەکەی ڤانگۆگ. نەک تەنها بێ ڕێزییە بە ڤانگۆخێكی...
کە بار و دۆخی ووڵاتێک یان لەتە ووڵاتێک وەک ئەوەی پێی ئەووترێ هەرێم!!دائەتەپێ وەک چێشتی مجەوری لێ یەت و " چڵاوخۆرشتی ئێرانی و تەپسی تورکی و ساوەری خۆماڵی " تێکەڵ بە یەکتری ئەبێ ئیتر پایەکانی کۆمەڵ ئەڕزێن و مەترسیش ئەکەوێتە سەر فەرهەنگ و " زمان" کە زۆرتر لە هەر لایەنێکی تر بڕزێ تا ئاستی هەڵوەشانن....ئەمڕۆ...
هەچ کاتێ باڵۆنەکەی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی ڕوو لە فش بوونەوە کرد بێ بە پەلە پروسکێ و بێ گوێیانە باجەکەی ویستوویانە پڕی کەنەوە لە هەوا و مەسەلەی کورد و برایەتی !! و خاک !! و خەباتی سەد ساڵە !! و دروشمەکانی تریش و هەمووی سەر لە نوێ ئەبنە قوربانی بە زۆر زل کردنی حیزبەکە و هەر فشبوونەوەکی...
واشنتۆن دی سی بە گشتی و کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەتایبەتیی، ئەمڕۆ شاگەشکە بوون و لە خۆشیدا نەیانزانی چۆن ئاهەنگ بگێڕن.. ئیتر هەر لە (بایدن)ەوە تا گشت کۆنگرێسمان و سەنەتۆر و وەزیر و جەنەڕاڵە سەربازییەکان کەوتبونە هەلەکە سەما لەخۆشیا و قڕیوە قری ئەو حەشاماتە و سمت بایانی خانمە ئەمریکیەکان لەوپەڕیدا...
لە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیبدا دەڵێ:کەس نەڵێ کوردمردووە،کورد زیندووە.بێ گومان کورد نامرێ ونەمردووە وزیندووە.کەس ناتوانێ حاشآ لەو راستیەبکا.بەڵام گرفتی من دەگەڵ نەتەوەکەم نییە،گرفتی من دەگەڵ وشەی / مردوویان زیندووە/ یە لەو سروودەدا.بەواتایەکی ترپێناسەیەک بۆ مردوویان یان زیندوویە لەوکورتە وتارەدا.مردووبە...
دەرکەوت زۆر بە ڕوونی کە ئامانج لە کردنی ڕیفراندۆم تەنها و تەنها بۆ لەدەست دانی ناوچە داگیرکراوەکان بە گشتی و شاری کەرکوك بوو، بە تایبەتی. کاکە حەمەی حاجی مەحمود کە چەندین جار پێی وابوو ، هیچ میلەتێ ئامادە نیە ڕیفراندۆم لەسەر خاکی خۆی بکا کەچی لە پێش هەموو کەسێکەوە لەپاڵ مەسعود بارزانی...
حوسێن عەلی شەریفرێک قسەکانی شاسوار عەبدولواحید وەک قسەكانی هاوڕێ كۆمۆنیستەكەی منە!كاتی خۆی هاوڕێیەكی مناڵیم كە ژنێك بوو هاتە ئەڵمانیا، هەرچەند لە ماوەیەكی كورتدا ئیقامەی وەرگرت، بەڵام هەمیشە هاواری ئەكرد و ئەینوسی: دەوڵەتی سەرمایەداری ئەڵمان لە رووخاندایە و كەوتنی بەدەستی چینی كرێكاری كۆمۆنیستی نزیكە!ئەوەی...
بەر لەوەی بێمە سەر باسی سەرۆکی خۆڕاگر، باسێکی ئەو وڵات و میللەت و حکومەتە ئەکەم کە خۆڕاگرترینی سەرۆکی دونیای بۆ بەرهەم هێناین، لە وێنەی خۆڕاگریی (گاندی و ماندێلا!). لە دۆنیادا وا باوە، بابەت و کەسایەتییە هەرە سەیر و نەشاز و سەیرەکانیش بە وێنەی بابەت و کەسایەتییە بلیمەت و دیار و کاریگەر و نایابەکان،...
نێچیرڤان و مناڵەکانی بە کۆپتەر چوون بۆ بارزان بۆ ڤیستڤاڵی مەیانەکەی ماڵی بارزانی . پشکۆ نەجمەدینیش بە دوای پیکاب چووبوو بۆ سەر قەبرەکەی مەلا مستەفا بۆ فاتیحە! لە ڕاستییدا بۆ من جیاوازییەک نییە لەوەی پیاوی لاهور بیت یان مەسرور، پیاوی بافڵ بیت، یان نێچیر، یاخود ئیسلامی بیت یان مارکسی، قەومی ، ...
ئەو کاریکاتۆرەی سەرەوە، بەرگی گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فەرەنسییە، نوسراوە ؛ وەک کلۆکلۆ (کلۆد فرانسوا) تەنها قەدەر ڕزگارمان دەکات ( لە ئۆردوگان).کلۆ کلۆ (کلۆد فرانسوا) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی فەرەنسی ساڵانی حەفتا بوو، گۆرانییەکانی ئێجگار خۆشبوون و بە جۆش و خرۆش بوون، هەتا ئەم سەردەمەش خەڵکی فەرەنسی گوێی لێ...
ئەوەی لە تەمەنی من و بەرەوژوورتر بێ، واتا پەنجا ساڵ و بۆ سەرەوە، بە ئاگابووە لە وردەکاری ڕووداوەکانی ڕاپەڕین و دواتر و تا ئەمڕۆش. هەر وەها هەندێکی باشی پێش ڕاپەڕینیشی لە یادە. جا ئەگەر ئەندامێکی چالاکی حزبێکی سەرەکیش بووبێ ئەوا کەمێک نزیکتریش ڕووداوەکانی بینیوە. لە کاتی شەڕی ناوخۆدا، دڵمان بە گرتنەوەی...
بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی ئازیزمان و بەناوی خۆم و خانەوادەکەم بە پێواستم زانی ئەم نامەیەتان بۆ بنوسم و هیوادارم وەك گلەیی و گازندە وەری مەگرن ، بەڵکو تەنها پێمان خۆش بوو وەك ئاوڕدانەوەیەك تا نەبینە گاڵتە جاڕی خەڵکانێك و لێرە و لەوێ بە خراپی باسمان نەکەن.ئێوەی بەڕێز و نوێنەرانی حکومەتی کۆماری...
ئەم خانوە کارتۆنییەی، کە بە "قەوارەی هەرێم"!! ناو ئەبرێ ، هەر لە رۆژی دروست بوونیەوە ئەزانرا ڕۆژێک کۆتایی پێ ئەهێنرێ، ئەگەر و نەگەری نییە بەڵکو "کەی و چۆن"ی هەیە. چونکە ئەم خانوە کە دیوارەکانی بە ئاڵای کوردستان و داڵی حیزب و چەند دروشمێکی سواوی ژەنگگرتوو ڕازێنراەوتەوە، بەڵام بناغەی خانوەکە خەڵکانی تر...
بۆ ئەوەی زتاتر لە "ئازادی" تێبگەن، ئازادی تەسبیحێک نیە لە هەولێر زەرد و لە سلێمانی سەوز بێ، ئازادی یەک ڕەنگی هەیە کە ئەویش ڕەنگی ئینسانە، ڕەنگە بتوانن سەرتاپا نیشتمان بە دوو ڕەنگ بڕازێننەوە، "جا بە خۆشی بێ یا بەشەق..!!" بەڵام ناتوانن ڕەنگی ئازادی بگۆڕن، چونکە لە دروست بوونی ئینسانەوە ئازادی هەمان...
دوای ماندووبونێکی زۆر لەدارستانێکدا شێرەکان ڕاوی کەرێکیان کرد !یەکێک لە شێرەکان ووتی : با نەیکوژین .ئیتر کەریان کرد بە کۆیلەی خۆیان و بوو بە کەری شێرەکان .دواتر ناردیان بۆ ناو کۆمەڵگای کەران و کردیان بە سەرۆکی هەموو کەرەکان بە پشتگیریەکی بەهێزەوە لەلایەن شێرەکان.ئیتر وای لێهات کەرەکان لێی دەترسان وبە...