کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

شاکــۆ: هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ له‌ سلێمانی یه‌وه‌

به‌پێی ئاگادارێکانی ئێمه‌ هێڵی ئه‌نته‌رنێتی (ڕێبه‌ر کویك) که‌ خاوه‌نه‌که‌ی نێچیر بارزانی یه‌ ، له‌ سنوری کارکردنیدا له‌ سلێمانی و ده‌ورو به‌ری و له‌ هه‌موو شارو شارۆچکه‌کانی کوردستاندا بلۆك کراوه‌ واته‌ له‌کار خراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و جیهان له‌ ڕێی سایته‌کان و فه‌یس بوك و یوتوبه‌وه‌...

کوردستانپۆست: بە هاوكارى تاڵەبانی هێزی پارتی دەگاتە كفری

پەیامنێری كوردستان پۆست- گەرمیان سەرچاوەیەك لەسرێكەى جەلال تاڵەبانی پێی راگەیاندین كە دواى رووداوەكەى سلێمانی ئەمڕۆ بە دەیان ئیڤاى سەربازی هێزی زێرەڤانی پارتی هاتوونەتە ناوچەى كفری و لەبارەگاى سرێكەى جەلال تاڵەبانی جێگیر كراون كە بە قەڵاكەى كفری ناسراوەو لەسەردەمی بەعسدا گەورەترین قەڵای سەربازی بەعس...

ئارام حەمە ئەمین: كۆسرەت رەسوڵ داوای كرد خەڵكی سلێمانی لەپارتی خۆش نەبێ

بێ شەرمەكانی پارتی ، بێ ئەوەی هیچ پرەنسیپێكی ئەخلاق - یان تێدا مابێت ئێوارەی ئەمڕۆ 17/2 تەقەیان بەناو خەڵكی خۆپیشاندەری سلێمانی دا كرد، ئەم نا ئەخلاقییەی پارتی تازە نی یەو وەك پیشەی هەمیشەیان بە خەڵكی بێ دیفاع و بێ چەك دەوێرن، ئەم نائەخلاقی یەی پارتی ئەوە ئەسەلمیێنێ كە ئەم حزبە لەسلێمانی جێگەی نابێتەوە،...

کوردستانپۆست: کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی سه‌باره‌ت به‌ هاتنی هێزی پارتی

دوای کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ، بڕیاریان دا که‌ ڕێگه‌ له‌هاتنی هێزه‌که‌ی پارتی بگرن و نه‌یه‌ڵن بگه‌نه‌ ناو سار ، هێزه‌که‌ی پارتی گه‌یشتۆته‌ باخی به‌ختیاری و له‌به‌ر ده‌م فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌به‌ر ده‌م ماڵی (سه‌باحی ئه‌حه‌ی ئیمام)کۆبۆته‌وه‌ سه‌رانی یه‌کێتی بڕیاریان...

کوردستانپۆست: ئه‌م به‌یانییه‌ چوار شه‌هیدی کوژراوی تر له‌ ناو باره‌گای لقی چوار ته‌سلیم به‌ یه‌کێتیی کرا

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پاریزگاری سلێمانی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ ئه‌م به‌یانییه‌، لاشه‌ی چوار لاوی تر له‌ ناو لقی چواری پارتی ته‌سلیم به‌ حکومه‌ت کراوه‌، ئه‌و چوار که‌سه‌ له‌و لاوانه‌ بوون که‌ له‌ نزیک لقی چوار بریندار کراوبوون و به‌ برینداری کێشیان کردن بۆ ناو باره‌گه‌که‌یان، به‌ درێژایی شه‌و لێیان...

کوردستانپۆست: وەرن بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانتان لەسلێمانی تەسلیم دەکەین

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بۆ کوردستانپۆست کۆمەڵێک ئەفسەری پاسەوان لە مەکتەبی سیاسی داوایان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی سلێمانی کرد با خۆپیشاندەران بەرەو مەکتەبی سیاسی بێن و ئێمە ئامادەین تەواویی بارەگەکەیان تەسلیم بکەین و خۆشمان دەچینە ڕیزی بەرەی گەلەوە.هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌مڕاست کرده‌وه‌...

کوردستانپۆست: بەرپرسەكانى لقى 4ى پارتى لە ریگەى ئیسعافەكانەوە هەڵهاتن

بەیامنێرى كوردستانپۆست لەناو خۆپیشاندەرانەوە ڕایگەیاند تا ئیستا خۆپیشاندان بەردەوامەو بەیامنێرى كوردستانپۆست لەناو خۆپیشاندەرانەوە ڕایگەیاند پاش ئەوەى لەلایەن جەماوەرى خۆپیشاندەرەوە پەلامارى لقى 4 دا ,لەترسى گیانى خۆیان بەرپرسە باڵاكانى لقى 4ى پارتى لەڕێگەى ئۆتۆمبیلى ئیسعافى نەخۆشخانەكانەوە خۆیان دەركردووە...

کارمه‌ندێکی لقی چوار: سەرانی کورد کوژی پارتی و لقی 4 ماوەی مانگی کە خۆیان ئامادە کردووە بۆ قەتڵوعامی خەڵکی شاری هەلمەت و قوربانی

سەرچاوەیەکە لە کەسوکاری چەکدارەکانی لقی 4وە ئەم هەواڵەی پێڕاگەیاندین ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا پیاو کوژەکانی سەرانی بنەماڵەی خاین وکورد کوژی بەرزانی کاتێ هەستیان کردووە شۆڕش ڕاپەرینەکانی تونس ومیسر دژی دەستەڵاتی دیکتاتۆری ئەمانیش دەگرێتەوە ئەمانە ماوەی مانگێکە خۆیان ئامادە کردووە بۆ تەقەکردن لە...

کوردستانپۆست: هێزه‌کانی زێڕه‌ڤان ده‌یانه‌وێت له‌ گۆڕان بده‌ن و چالاکییه‌کی زۆریش له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستی پێکردووه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا جموجۆڵێکی زۆر له‌ ناو فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییدا ده‌ستی پێکردووه‌، چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی بچوک ده‌نیشێته‌وه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی ماتۆڕه‌که‌ی بکوژێنێته‌وه‌، نه‌فه‌ر و خه‌ڵکی بار ده‌کات و ده‌که‌وێته‌ ڕێ، به‌ دوایدا فڕۆکه‌ی دیکه‌ دێت و به‌و...

کوردستانپۆست: ژماره‌ی کوژراوه‌کان 5 که‌سه‌ و خه‌ڵکی چوارده‌وری باره‌گای پارتییان داوه‌

دوایین هه‌واڵ که‌ به‌ ده‌ست کوردستانپۆست گه‌یشتووه‌، ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشتۆته‌ 5 که‌س، ژماره‌ی برینداره‌کانیش 33 که‌سه‌، سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێکراوه‌ به‌ بی که‌ی سی پێکراون، ئه‌و چه‌که‌ش پارتی له‌ باره‌گاکه‌یدا دایناوه‌. ئیستا باره‌گای پارتیی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌...

کوردستانپۆست: هاوڵاتیان له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی په‌لاماری هێزی دژه‌ تیرۆر و ئاسایشیان دا.. تازه‌کراوه‌ته‌وه‌.

له‌ کاتێکدا دوو لاوی کورد له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌را بڕیاریان دابوو، خۆیان بسووتێنن، پێش ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران، دوای ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیی که‌ له‌و شوێنه‌ کۆبوونه‌وه‌ په‌لاماری پۆلیسه‌کانیان دا و بوو به‌ هاوار و مشتومڕ، بۆیه‌‌ هێزی ئاسایش و دژه‌...

لینکی گروپ له‌ فه‌یسبوک: ده‌سه‌ڵات له‌ ترسی راپه‌ڕین، له‌ ئاماده‌باشیدایه‌..

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست چه‌ند گروپێکی سه‌ر تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت و فه‌یسبوک که‌وتوه‌ده‌ڤه‌ره‌کانی پێنجوێن و پشده‌ر و بتوێن و پیره‌مه‌گرون و دوکان و کۆیه‌ گرژی زۆری پێوه‌ دیاره‌، و هه‌مو هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ ئاماده‌ باشیدان له‌ ترسی ئه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌م شارۆچکانه‌ خۆپشاندان بکه‌ن.قه‌ندیلhttp://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&id=154608277926954

کوردستانپۆست: ده‌زگای زانیاری دوو که‌سییان بێ سه‌ر و شوێن کردووه‌، گوایه‌ ئه‌وان هه‌واڵی ده‌بابه‌کانیان داوه‌ به‌ گرده‌که‌

په‌یامنێرمان له‌ سلێمانی پێی راگه‌یاندنین، که‌ ئه‌و رۆژه‌ی دوو ده‌بابه‌که‌ هێنرایه‌ نزیک گرده‌که‌ و له‌ بینا به‌رزه‌که‌ی فاروقی مه‌لا مسته‌فا به‌رامبه‌ر به‌ گرده‌که‌ دانرا، دوو که‌س که‌ له‌ سه‌ر دۆشکه‌ بوون له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیارییه‌وه‌ تووره‌که‌ کراوه‌ته‌ سه‌ریان و به‌ره‌وه‌ شوێنی نادیارییان بردوون...

کوردستانپۆست: له‌ ناوچه‌ی بادینان به‌یاننامه‌ی خۆ ئاماده‌کردن بۆ راپه‌ڕیین بڵاوکرایه‌وه‌

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خۆئاماده‌که‌ران بۆ راپه‌ڕین هه‌ڵسان به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌م شوێن و ناوچاناه‌ی خواره‌وه‌داشه‌قڵاوه‌، هه‌ریر، باتاس، قه‌ندیلی رێگای بادینان. له‌ به‌یاننامه‌که‌ وا هاتووه‌ که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌رچی پیرۆزییبێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌یانهێشتووه‌،...

هاولاتی: بەپەلە: لەزەڕایەن خۆپیشاندانە

عومەر فەتاحكەمێك لەمەوەبەر گەنجانی ناحیەی زەڕایەن (وارماوا) خۆپیشاندانێكیان دەستپێكرد‌و رژانە سەر شەقامەكان.یەكێك لەگەنجە خۆپیشاندەرەكان بە سایتی هاوڵاتی راگەیاند كە لەبەرانبەر نەبوونی خزمەتگوزارییدا ئەمشەو دەستمان بە خۆپیشاندانكرد‌و بەردەوامیش دەبن.هەروەها وتی ژمارەی خۆپیشاندەران نزیكەی 200 كەس دەبن.فەرهاد...