کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

تایبه‌ت به‌ پێنوسه‌کان: ڕه‌وه‌ندی کوردستانی، له‌مانچسته‌ر، کۆڕێکی فراوان بۆ د. محه‌مه‌د که‌یانی ساز ده‌کات

سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانی کورد له‌عێراقدا به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی، ڕه‌وه‌ندی کوردستانی، له‌به‌ریتانیا، کۆڕێکی فراوان بۆ دکتۆر محه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌مانچسته‌ر ساز ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌کۆڕه‌که‌دا، د. محه‌مه‌د کیانی، په‌نجه‌ له‌سه‌ر کێشه‌کانی خه‌ڵك...

چاودێرێک: ئەم ئاگادارییەی دەیبینن فەرمانێكی مەكتەبی راگەیاندنە بەزۆر كادر و كارمەندەكانی دەنێرێ بۆ ئاهەنگی یادی دامەزراندنی یەكێتی .

بەڕێزان . حزبێك ئەوەندە رسوا بووبێت ، ئەوەندە متمانەی بەخۆی وكادرو ئەندامەكانی نەمابێت ، بەزۆر و چاوسوور كردنەوەو هەڕەشە كادرو ئەندامەكانی ببات بۆ ئاهەنگەكانی حزبی ، ئەبێ چی مسداقیەتێكی لای دۆست و لایەنە هاوپەیمانەكانی مابێ . ئەم دۆكۆمینتە خۆی بۆتان ئەدوێی وقسەتان بۆ دەكات كە یەكێتی ، ئەو حیزبەی خۆی...

مێدیا نیوز: راستییه‌كه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر بارودۆخی خه‌ڵك له‌ ئێران له‌ زمانی راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆیی

دوو نه‌خۆش به‌ هۆی ده‌ستكورتی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ تاران فرێدرانه‌ ده‌ره‌وه‌.ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆی ئێران بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ نیشان ده‌دا دوو نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه‌ی "امام خمینی" تاران له‌ته‌نیشت رێگاوبانێك فرێ دراون.به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵ نه‌خۆشه‌كان به‌ هۆی ده‌ستكورتیان نه‌یانتوانیوه‌...

سەمیرشێخ مەموندى: ئەوخانەنشیانەى تەمەنیان لە58ساڵ زیاترنیە دەتوانن بگەرێنەوە سەركارەكانیان

ئەوخانەنشیانەى كەتەمەنیان لە58ساڵ زیاتر نیە دەتوانن بگەرێنەوە سەركارەكانیان و درێژە بەخزمەتكردن بدەن لەودامودەزگاحكومیانەى كەپێشتر لێوەى خزمەتیان كردووە ، بەپێى رێنمایى ژمارە 6 نوسراوى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حكومەتى هەرێمى كوردستان ژمارە 9/4/5930 كەلەبەروارى 3/4/2011 دەرچووە و واژووى بایزتالەبانى...

پاراستن و ئاسایش: له‌ به‌رێوه‌وبه‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین ه‌ وه‌

کۆبوونه‌دوه‌ به‌سه‌رجه‌م کاره‌ندان کراوه‌ ده‌بێت سبه‌ی له‌ یادی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماده‌بن و تا پێتان بکڕیت خزمو که‌س و کاریشتان هان بده‌ن بۆ ئه‌م یاده‌ بن چونکه‌ ده‌بیت هه‌ر چۆنیك بیت ئه‌م یاده‌ به‌ گه‌وره‌ی بکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنه‌کانمان چاویان پێوه‌ هه‌ڵنیت و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌...

چه‌ترپرێس: به‌رپرسێکی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین له‌ رۆژنامه‌نوسێک ده‌کات

له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هۆنیا ده‌کرێت و پێی ده‌وترێت "به‌خوێنی شه‌هیدان ده‌بێت له‌ پشته‌مله‌وه‌ سه‌رت ببڕم".له‌ دوای ده‌رچوونی دواین ژماره‌ی گۆڤاره‌که‌یان سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هۆنیا له‌لایه‌ن به‌رپرسێکی پارتی دیموکراته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت له‌ لێدوانێکیدا ئارام...

چەتری ئازادی- لەندەن: چەتری ئازادی‌و ئێوارەکۆڕێك بۆ هەڵسەنگاندنی روداوەکانی کوردستان‌و رۆڵی رەوەندی کوردی‌!

پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨/٥/٢٠١١ کاتژمێر ٣ بۆ ٦ لە زانکۆی(SOAS) ژووری(B102) لە لەندەن، ئێوارەکۆڕێك سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان‌و نارەزایەتیەکانی کوردستان، رۆڵی چین‌و توێژە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەتی لاوان‌و ژنان، راگەیاندن، هەروەها نەخش‌و دەوری رەوەندی کوردی لەوبارەوە، لەلایەن چەتری ئازادیەوە...

ستانده‌ر: فۆرمێكی‌ ده‌گمه‌ن و سه‌یر به‌سه‌ر ئه‌ندامانی‌ پارتیدا دابه‌ش ده‌كرێت

له‌ تازه‌ترین ئیجرائاتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌دژی‌ ئه‌ندامانی‌ خۆی‌ فۆرمێكی‌ تایبه‌ت و سه‌یری‌ به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی‌ خۆیدا له‌ هه‌موو ناوچه‌كاندا دابه‌ش كردووه‌.له‌ فۆرمه‌كه‌دا چه‌ند پرسیارێكی‌ سه‌یر كراوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كێ‌ له‌گه‌ڵ خۆپێشاندان و دادگاییكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌دایه‌ كه‌ ته‌قه‌یان...

زیاد مزوریی، سه‌ری سوور: مه‌سعود بارزانی سكرتێره‌ زیباریه‌كه‌شی ده‌ركرد!

به‌ر له‌ دوورۆژ له‌مه‌وپیش، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ پاسه‌وانی تایبه‌تی حه‌مایل خانی دایكی مه‌سعوده‌وه‌،ئه‌و زانیاریانه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی به‌ هۆی دزیه‌كی زۆر و گه‌نده‌ڵیه‌كی بیش وماره‌وه‌، رزگار عه‌بدوللا قه‌دۆ زێباری كوڕی ئامۆزای حه‌مایل خانی دایكی، له‌ سكرتیری تایبه‌تی خۆی ده‌ركردووه‌،...

خانەقینیەك: لە خانەقین مه‌لا به‌ختیار، عیماد سەعدى تیرۆر کرد

عیماد سەعدى بەرپرسى پێشووى مستەودەعى خانەقین بوو كە ڕاستە و خۆ پەیوەندى لەگەڵ محمد مەلا حەسەن قایمقامى قەزاى خانەقین و مەلا بەختیار لیپرسراوى دەستەى كارگێرى یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندا هه‌بوو، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌، پەیوەندیەكى توند و تۆڵ بوو، لەبەر ئەوەى ڕۆژانە لە ڕێگاى مەرزى مەنزەریەوە نەوت و بانزین و...

کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌ت: بەرێوەبەرى داهاتى وەزارەتى دارایى بە نیازە بەرەو دەرەوەى وڵات رابكات

دواى بڵاوبوونەوەى دەستگیركردنى سێ بەرپرسى پارتى لە وەزارەتى دارایى، حاكم سالم بەرێوەبەرى داهات لە وەزارەتى ناوبراو بەهۆى بوونى دەستى لە بردنى ئەو پارەیە بە نیازە بەرەو دەرەوەى وڵات رابكات و كوردستان جێ بهێڵێ. سەرچاوەیەكى ئاگادار ئەوەى راگەیاند" لەگەڵ بڵاوبوونەوەى هەوڵى دەستگیركردنى هەر یەك لە (سەباح...

ئاژانسه‌کان/چەترپرێس: چوار سەربازی تورك دەكوژرێن

ناوەندی راگەیاندنی هێزی پاراستنی گەل (HPG) رایگەیاند لە ئەنجامی پێكدادان و شەڕ لە هەرێمەكانی دێرسیم و شەمزینان چوار سەربازی تورك كوژران و پێنج سەربازی تریش بە سەختی بریندار بوون.ناوەندی راگەیاندنی هێزی پاراستنی گەل (HPG) رایگەیاند: ئەرتەشی توركیا بە تۆپ و هاوەن هەرێمەكانی خواكورك، حەفتەنین، تۆپباران...

ئاژانسەكان: ئۆجەلان: گلادیۆ رێگە نادات كێشەكە چارسەر بێت و سێ‌ پیلانگێڕی هیناوەتە ئاراوە

عەبدوڵا ئۆجەلان لە دواین دیداری خۆی لەگەڵ پارێزەرانی رایگەیاند كە رووبەڕووی پیلانگێڕیەكی نوێ بوونەوەتەوە.ئۆجەلان رایگەیاند كە لە دژی هەوڵدانەكانی ئاشتی تا ئیستا (گلادیۆ) سێ‌ پیلانگێری هێناوەتە ئاراوە و ئەو پیلانگێڕیانەی هەڵسەنگاند. لە دیدارەكەیدا ئۆجەلان هەروەها یادی، (هەقی قەرار،ئیبراهیم كایپاكایا،...

کوردستانپۆست: هه‌ڵۆ : چۆن له‌ کۆنگره‌ ئیهانه‌یان کردم ، ده‌بێ منیش لێره‌ ئیهانه‌یان پێ بکه‌م..

له‌ کۆنگره‌ی شوومی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کۆمه‌لێک کادیر و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی سزادران ، ئه‌ویش به‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی وه‌لایان بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ کێرڤی کۆیلایه‌تیان تاراده‌یه‌ک به‌روخوارببۆوه‌ ، بۆیه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ کۆنگره‌ی 14 شوومی بنه‌ماڵه‌ سزایدان ، یه‌کێک...

کوردستانپۆست: باری ته‌ندروستی جه‌لال تاله‌بانی ناجێگیره‌، (عادل عبد المهدي) کاروباری سه‌رۆککۆمار به‌ڕیوه‌ ده‌بات

له‌به‌ر ئاڵۆزیی باری ته‌ندروستیی تاله‌بانی، دوێنی به‌ فه‌رمانێکی کۆماریی جێگره‌که‌ی تاله‌بانی (عادل عبد المهدي) کرا به‌ سه‌رۆک کۆمار، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی تاله‌بانی بۆ عێراق هه‌موو کاره‌کانی وڵات ئه‌و به‌ڕیوه‌ی ده‌بات،( الجزیره‌ و الریاض) له‌ راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌دا ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ فه‌رمانێکی...