رادیکاڵ
رادیکاڵ وشەیەکی لاتینییە (Radix) واتە ریشە. لێکدانەوەی ئەمەش بەو مانایە دێت، کە کەسێک یان بزووتنەوەیەک بیەوێت لە ریشەوە کۆمەڵگا بگۆڕێت.
ریشە بە مانای هەڵکێشان و لەناوبردنی دەسەڵات و سیستەمێکی کۆن لە بنچینەوە و دروستکردنەوە، دەستپێکردنەوە و نوێژەنکردنەوەی لە سەرەتاوە.
لە فەرهەنگی سیاسیی کوردییدا، لەناو رێکخراوێکی رادیکاڵانەدا ئەو مانایانە دەگەیەنێت، کە لێخۆشبوون لە کەسی خائین ناکرێت، بەتایبەتی هەر کارێکی کردبێت، زیانی بە نیشتیمان و گەلەکەی گەیاندبێت، یان بیەوێت بیکات پێی بگوترێت هەڵەی کرد. (خیانەتکردن!! هەڵەکردن نییە) هەڵە شایستەی لێبوردنە و دەرفەتی دیکەی پێدەدرێت کە کاری دیکە بکات. خیانەت شایستەی لێبوردن نییە، دەرفەت بە خائین نادرێت کە چیدی هەمان رۆڵ ببینێتەوە.
کەسێکی رادیکاڵ لە دزێک خۆش نابێت، پێی ناڵێت نەیزانی دەستی بۆ برد.
لە خائینێک خۆش نابێت، پێی ناڵێت نەیزانی هەڵەی کرد.
ئەوانەی خیانەت و خۆفرۆشی دەکەن لێبوردنیان نییە. دەبێت بە سزای دادگای گەل بگەیەنرێن.