دەسەڵاتی کوردی مۆدێلێکی نوێی بەڕیوەبردنە، کە داگیرکەر وەک دەوڵەتێکی کۆلۆنیالی حوکمی نەتەوەیەکی بندەستی پێدەکات، بێ ئەوەی راستەوخۆ داگیرکەرەکە خۆی بچێتە ئەو شوێنەوە، سیخوڕ و خائینانەکان بە وەکالەت بۆی بەڕێوە دەبەن.
(داعش)یش دوا قۆناغی تەواوکردنی سیستەمی دەسەڵاتی کوردییە لە باشور، ئامانجی لەناوبردنی کورد و تەواوکردنی ئەرکی دەسەڵاتی کوردییە. نهێنیی ناولێهێنانی داعش بە (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و لە شام)، پەیوەندیی بەو دوو وڵاتەوە هەیە، کە کوردیی تێدایە، پرۆژەیە بۆ لەناو بردنی کورد، تورکیاش پێشڕەوی ئەو پرۆژەیە دەکات.
تێبینی: مەبەست لە دەسەلاتی کوردی، (پارتیی و یەکێتیی) و هەموو ئەو حیزبانەی کە لەناو کابینەی حکومەتی هەرێم و پەرلەماندا کار دەکەن و نوێنەریان هەیە