ئەگەر پێناسەیەکی زانستی بۆ بایکۆت هەبێت، دەتوانیت بڵێین، کە بایکۆت بریتییە لە سڕکردن، هەروەها وەستانی پەیوەندیی نێوان دوو بەرە، وەک پەیوەندیی نێوان (هاوڵاتی لەگەڵ دەسەڵات) ، (وڵاتێک لەگەڵ وڵاتێکی دیکە)، یان (کڕیار لەگەڵ فرۆشیار/ بازرگان) ... هتد.
ئەمیش لەو کاتەدا بایکۆت روودەدات، کە بەرژەوەندیی دوو لایەن و بەرەکە کێشەی تێبکەوێت و تێک بچێت، بەرەی یەکەم تێیدا زەرەرمەند، یان لەگەڵ سیاسەت و خواستەکانی نەیەتەوە، ببێتە جێگای مەترسی بۆی، بەرەی دووەمیش کە (دەسەڵات و کۆمپانیا و بازرگان)ە، لەسەرەنجامی بایکۆتکردندا زەرەرمەند دەبن و بەرژەوەندیەکانی ئەمانیش کە ئابووریی و سیاسییە دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەگەر بەرەی دووەم ملدانەنێت بۆ داخوازییەکانی بەرەی یەکەم، ئیتر بایکۆت دەبێتە کردەیەکی پێویست و بەرەی یەکەم تێیدا سەرکەوتوو دەبێت (رەنگە سەرکەوتنێکی مەعنەویش بێت).