کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وا سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمیش به‌ ته‌واوی ته‌عریب ده‌بێت و ده‌بێته‌ موڵکی عه‌ره‌ب

Monday, 25/10/2010, 12:00




به‌ڕێزان..کوردستانیانی خۆشه‌ویست .. ئێمه‌ی کوردی به‌ درێژایی مێژوو هه‌میشه‌ له‌ژێر تۆپ و ته‌یاره‌کانی داگیرکاران که‌ به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ وه‌ک ئه‌نفال و کیمیاباران و ...هتد مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌مان کراوه‌ و ده‌کرێت که‌ به‌ تایبه‌تی به‌ ده‌ستی عه‌ره‌بی موسوڵمان بۆ داگیرکردنی خاکه‌که‌مان و پاشان ڕه‌شکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری کوردستانی بوونی خاکه‌کامان به‌ ته‌عریبکردن،نازانم تا که‌ی ئێمه‌ی کورد ئه‌زموون له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ وه‌رده‌گرین..!!؟ و ئیستا ده‌بینین مه‌ترسیدارترین ته‌عریب هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ که‌ شایه‌نی هه‌ڵویسته‌ی زۆر تونده به‌رامبه‌ر به‌م ره‌وشه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی دروستیکردووه‌ که‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆری عه‌ره‌بی هێناوه‌ته‌ ناو هه‌رێمه‌که‌مان و که‌ زۆر خانوو زه‌وییان کڕیووه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک که‌ شایه‌نی قبوڵکردن نییه‌ و پێویستی به‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ هه‌یه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر کار وا بڕوات ئه‌وه‌ ڕێژه‌ی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر وه‌کو که‌رکوک و موسل له‌و شارانه‌ش ده‌بنه‌ میراتگری خاکی نیشتیمانه‌که‌مان و فه‌تره‌کیتر ده‌بنه‌ عه‌ره‌بی کۆن، به‌ڕێزان ڕه‌وشه‌که‌ زۆر خه‌ته‌ر و ئاڵۆزه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری بکه‌ین چوونکه‌ ئه‌وه‌ی ته‌رکیزم له‌سه‌ر کردوه‌ هه‌ر خێزانێکی عه‌ره‌ب که‌ دێته‌ هه‌رێمه‌که‌مان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ خانوو بکڕێت کی قه‌ت نه‌مزانیوه‌ مهاجیر و هه‌ڵاتووی میلله‌تێکیتر به‌و لێشاوه‌ ئێجگار زۆره‌ بێته‌ هه‌رێمێک و له‌ هه‌وڵی کڕینی خانوو دابێت وه‌ له‌وه‌ش خه‌ته‌رتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر خێزانێکی عه‌ره‌ب که‌ هاتوه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ هه‌موو خزم و که‌سوکارو ماله‌ برا و ماڵه‌ مام و ئه‌وانه‌ش بێنێته‌ هه‌رێمه‌که‌مان و کارئاسانییان بۆ ده‌کات و خانوو و زه‌وییان بۆ ده‌کڕێت تا باشتر ته‌عریبی بکات و به‌ فه‌تره‌کی زۆر که‌م رێژه‌ی عه‌ره‌ب له‌ ڕادده‌به‌ده‌ر زیاد بکات وه‌ک ڤایرۆس ته‌شه‌نه‌بکه‌ن که‌ ئه‌مه‌ هه‌مووی سیاسه‌تی به‌رنامه‌ بۆ دانراوه‌ له‌ لایه‌ن داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب په‌یڕه‌و ده‌کرێت به‌ پاڵپشتی ئه‌و گورگانه‌ی به‌غداد بۆ ته‌عریبکردنی هه‌رێمی کوردستان وه‌ ئه‌و مه‌شاکیله‌ ناوخۆییانه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستانیان به‌ هه‌ند وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌م ته‌عریبه ، بۆییه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌که‌ین که‌ به‌ته‌واوی بیر له‌و مه‌سه‌له‌ ئێجگار خه‌ته‌ره‌ بکه‌نه‌وه‌ و حه‌دد بۆ عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر دابنرێت ، وه‌ داوه‌ له‌ قه‌له‌مبه‌ده‌ستان و ڕۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داران ده‌که‌ین که‌ لێکۆڵینه‌وه‌و زۆر ورد بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ ئێجگار ترسناکه‌ بکه‌ن و بیکه‌نه‌ سه‌ر رۆژنامه‌ و سایت و گۆڤاره‌کان بۆ به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستان و فشار دروست بکه‌ن بۆ ئه‌م ته‌عریبه‌ی هه‌رێمی کوردستان تا کار له‌ کار نه‌ترازاوه‌ با ئه‌مه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو مه‌شاکیله‌ ناوخۆییه‌کان وه‌ربگرین و ئه‌م تیره‌ ژه‌هراویه‌ی عه‌ره‌بی داگیرکار کۆتا پێ بێنین، وه‌ ده‌بێت داوای ئاماری ئه‌و خانوانه‌ی که‌ به‌ ناوی عه‌ره‌ب کراوه‌ له‌ دائیره‌ی تاپۆ بکرێت و وه‌ ده‌ست به‌جێ ئه‌م سیاسه‌تی ته‌عریبه‌ کۆتایی پێ بهێنرێت و ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌ناوی هه‌ر عه‌ره‌بێک کراوه‌ بسه‌نرێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌و کاره‌ ده‌که‌ن بگیرێن.. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی عه‌ره‌ب بووه‌ته‌ هۆی بێزاری و دڵه‌ڕه‌وکێ ی‌ زۆری خه‌ڵکی کوردستان که‌ ئه‌گه‌ر وا بڕوات شه‌ر و پێکدادان له‌گه‌ڵیان دروست ده‌بێت چونکه‌ مایه‌ی بێزارینه‌ و خه‌ڵکی ئێمه‌ ناتوانێت له‌گه‌ڵیان بژیت چونکه‌ هه‌رێمی ئێمه‌ هه‌رێمی کوردییه‌ و مه‌رگیز ناتوانێت له‌گه‌ڵ عربی داگیرکه‌ر بژیت ، وه‌ له‌ زۆر ڕووه‌وه مه‌شاکیلیان بۆ دروست کردوین وه‌کو کاره‌با و ئاو و نرخ و کرێ ی خانوو و زه‌وی و نه‌هێشتنی که‌سابه‌ت و ...هتد وه‌ خۆی له‌ خۆیدا ئه‌مه‌ ئه‌رکی ئێمه‌ نه‌بوو ڕێ به‌ هاتنی عه‌ره‌ب بده‌ین بۆ هه‌رێمه‌که‌مان چونکه‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و سه‌روه‌ری خاکی خۆی هه‌یه‌ ئه‌وان 23 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیان هه‌یه‌ با بچنه‌ ئه‌وێ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا سیاسه‌تی ته‌عریب ده‌رده‌خات و پێویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌یه‌.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە