کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنی گیانی شاهۆی ئاسنگه‌ر له‌ ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی و حوكمه‌تی هه‌رێمدایه‌

Sunday, 25/03/2012, 12:00


ئایا كورد ده‌بێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئاسنگه‌ره‌كان گۆڕانكاری گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت؟
هه‌موومان سه‌رگوزشته‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ده‌زانین كه‌ له‌مێژوودا باپیرانمانی له‌ زوحاك ڕزگار كردووه‌ و وه‌چه‌كانی كه‌ ئێمه‌ین له‌سایه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ی ئه‌ودا به‌رده‌وامین داوه‌ به‌ ژیان ومیلله‌ته‌كه‌مان به‌ زیندووی ماوه‌ته‌وه‌ (ئه‌گه‌ر چی ئه‌و چیرۆكه‌ وه‌ك ئه‌فسانه‌ وایه‌) به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌وه‌ده‌چێ قه‌ده‌ری كورد بێ كه‌ جارێكی تریش له‌سه‌ر ده‌ستی ئاسنگه‌رێكی دیكه‌ سه‌ركه‌وتنێكی تر تۆمار بكات به‌ڵام ئه‌مجاره‌ جیاواز له‌ شۆڕشه‌كه‌ی كاوه‌ی مێژوو جیاواز له‌ هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد كه‌ تا ئێستا به‌ناوی شۆڕشه‌وه‌ كراون شۆڕشێك ده‌توانین بڵیین به‌زمانی سه‌رده‌م له‌سه‌رده‌مێكدا ئه‌و شۆڕشه‌ ده‌كرێت كه‌ دنیا و سه‌رده‌م به‌هۆی ئه‌و ته‌كنۆلۆجیای په‌یوه‌ندی وگواستنه‌وه‌ خێرایانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستی هه‌موانه‌ وه‌كو گوندێكی بچووكی لێهاتووه‌ و ڕۆژانه‌ داهێنانی گه‌وره‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیاندا ده‌بینین به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌م داهێنانانه‌ هه‌مووی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی ئێمه‌ ئه‌نجام ده‌درێن واته‌ ئێمه‌ وه‌ك میلله‌تی كورد تائێستا خۆمان خاوه‌نی هیچ جۆره‌ داهێنانێك نین به‌ڵكو له‌ هه‌ندێ كاتدا به‌كارهێنه‌رێكی زۆر خراپیشن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وانی تر. لێره‌دا من ده‌مه‌وی باس له‌ داهێنانێك بكه‌م كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ كوردستانه‌كه‌ی خۆمان وله‌شاره‌ زامداره‌كه‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌ی چه‌ندین جار شه‌هیده‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌نووسم دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه‌ كردوویه‌تی به‌هه‌موو مانا زانستییه‌كان داهێنانه‌ واته‌ دۆزینه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و له‌ گرنگترین بواره‌كانی پێویستی مرۆڤدایه‌ كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی زۆره‌ بۆ زۆر له‌ ووڵاته‌كان وسه‌رچاوه‌ی خێروبێرێكی زۆریشه‌ بۆ هه‌ندێكی تر ‌ ئه‌ویش ووزه‌یه‌ .
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌و ووڵاته‌ی مندا كه‌ مرۆڤ خۆی هیچ گرنگییه‌كی پێنادرێت ئه‌بێت بیرۆكه‌كانی چه‌ند ڕێزی لێبگیرێت بۆیه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ نه‌مبینی كه‌ له‌هیچ كه‌ناڵ و شوێنێكی تردا باسی ئه‌م داهێنانه‌ گرنگه‌ بكرێت كه‌ به‌لای منه‌وه‌ شۆڕشێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ دنیای پیشه‌سازی(سناعه‌) دا وكاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ژیان ده‌بێت بۆ بینینی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كلیكی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌
http://www.vidup.de/v/Nnqwq/
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ كه‌ وه‌كو هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری ژیانی كوردستان كه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌نه‌فامی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كاندا ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌هه‌مان شیوه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی به‌و گه‌نجه‌ نه‌دا بۆیه‌ دوای بینینی ئه‌وگه‌نجه‌ بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر كه‌ناڵی KNN زۆر دڵخۆشی كردم و ووتم ئۆخه‌ی كه‌ حوكمه‌ت به‌داهێنانه‌كه‌ی زانیوه‌ و هاوكاری ده‌كات بۆ ناساندنی بیرۆكه‌كه‌ی به‌ جیهان وكاركردن بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ دیسان تووشی ڕه‌شبینی بومه‌وه‌و له‌ده‌می خۆیه‌وه‌ گوێم له‌وه‌ بوو كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه‌ كه‌ نابێ بیرۆكه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌و.ه‌ بۆ بینینی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دووه‌می كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌

http://www.vidup.de/v/JogBD/

بۆیه‌ وه‌ك خه‌مخۆرێكی ئه‌و گه‌نجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان لێپرسراوێتی ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ و داهێنانه‌كه‌ی ده‌خه‌مه‌ ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ سه‌ر لێپرسراوانه‌ كه‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن :
١.. پاراستنی ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ و دابینكردنی سه‌لامه‌تی ته‌واو بۆی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌..(وه‌كو خۆی ووتی زۆر ترسی هه‌یه‌ دوای هه‌ڕه‌شه‌كان).
٢.. پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی زانستی ویاساییی له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه‌ بۆ كۆنترۆلكردن ‌(فه‌حسكردن)ی بیرۆكه‌كه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی لایه‌نی زانستی بیرۆكه‌كه‌ وناساندنی له‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌كو داهێنان وپێدانی ژماره‌ی تایبه‌ت پێی و پاشان هه‌مان كار له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ ئه‌مه‌ كارێكی زۆر گرنگه‌ بۆ ئاینده‌ كه‌ بۆ ناساندانی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ده‌وڵه‌ت ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن له‌ داهاتوودا وه‌كو كورد نه‌وه‌ك وه‌ك عێراقی..
٣.. دوای ناساندنی به‌فه‌رمی له‌ كوردستان داوا كردنی ژماره‌ی داهێنانی جیهانی بۆی بۆ ناساندنی بیرۆكه‌كه‌ به‌جیهان وه‌كو كوردێكی هه‌ڵبجه‌ نه‌وه‌ك وه‌ك عێراقیه‌ك.
٤.. ئاماده‌بوونی حوكمه‌تی هه‌رێم له‌ ئیمزاكردنی هه‌ر عه‌قدێك بۆ ئه‌و گه‌نجه‌ به‌فه‌رمی كه‌ به‌ شیوه‌یه‌ك مافی دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانی بیرۆكه‌كه‌ ته‌نها بۆ كوردستان وته‌نها له‌ كوردستان به‌ئه‌نجام بگه‌ێینرێت و زۆر به‌ شاره‌زایانه‌ ئه‌و عه‌قدانه‌ ئیمزا بكرێت كه‌ مافی داهێنه‌ری تاهه‌تایه‌ی تیا دابین بكرێت .



ئەیوب حەسەن /نۆرنبێرگ..ئه‌ڵمانیا
٢٥/٣/٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە