کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ.. كاك (س.ع) بندیان،لەسەر بابەتی (حاجی مەلا فائق چوچانی)

Sunday, 25/01/2009, 12:00


وەك ڕێزێك بۆسایتی كوردستان پۆست نامەوێ ئەم میمبەرە بشێوێنم بەڵام بۆهەرڕووداوێك باسێك هەیە.زۆربەكورتی دەمەوێت بڵێم كە بەڕێزتان تانەتان لە كاك مەلا فائق چوچانی داوە بەوەی كەئەوەی ئەو كردویەتی لەم بەرەنگاربونەوەی لەگەڵ پەكەكەدا لەبەرواری باڵا لە مانگی 12 دا هیج جاش وموستەشارێك نەیكردوە، وەك دەڵێن ئەوەی لەگەڵ جاشان نەژیابێت نازانێت ئەخلاقیان چۆنە ،تۆ لەگەڵ جاش ژیاوی وباوەڕیش ناكەم تۆ خاوەنی 30ساڵ خەباتی ناوپارتی بووبی ئەگەر نا بۆچی هەر بەپێشمەرگە ماویتەتەوە ؟! خۆ پارتی مجمدەی دۆندرمە نیە تۆبۆ 30ساڵ هەڵگرێ. تۆیەكی ئەوەندە ساڵ خەبات چۆنە تائێستا پلەوپایەیەكت وەر نەگرتوەو وەكو (گیسككەی هەیاسی خاس) كەموزیادت نەكردوە،ئەوە پێناسەی خۆتەوكەس تێیدا تاوانبار نیە .

كاك مەلا وەك ئێمە بیناسین هێشتا لاوێكی تازە پێگەیشتوو بوو كەچەكی شۆڕشی نوێی كردەشانو وەك قارەمانێك لەڕیزەكانی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان دا بە خۆڕاگری و بێتەسلیم بونەوە بەڕژێم، چەندین جار لەمەرگ گەڕاوەتەوەو برینداربوە هاوڕێ وهاەسەنگەرەكانی وەك بەڕێزان (كاكەحەمەی حاجی محمود وكاك ئەحمەد قەیفەری وكاك علی بچكۆل و كاك نوری حەمە علی ومەلا جەبارو شێخ ئەمێدو........ زۆرێكیتركە پێویست بەشاهیدگرتن ناكات ئەوڕاستیە دەسەلمێنن كە كاك مەلا پیاوێكی شۆڕشگێڕو خاوەن ڕەوشت وكەسێكی حیزبی پاك بوە . ئەوانە زەرورەتێكی شەرەفی بەرەنگاربونەوەبون خولقابون بۆ ئەوەی پارێزگاری لە كوردبون بكەن، ئەوانە پۆلێك بەور بوون لەسنوری ناوچەكانی شارەزوور و سلێمانی دا بەقەدەر كێشی ناحەزانیان پێڵاوی ئەدیداسیان دڕیوەوپۆلێك هاوڕێیان شەهیدبون وەك شەهیدان مام ئاراس ، مامۆستا شەریف مەولود ، مەحمودی حەمەتاتە ، حەمەقەمور ، سەلامەسوور. شاسواربون لە هزری هەموو خاوەن ویژدانێكدا. ئیستا ش دەفەرموی كاك مەلا دزە،هاوسۆزی خۆتان بۆگەریلای پەكەكە دەردەبڕی، هەمو كەسێكی شۆڕشگێڕ شۆڕشگێڕی خۆش دەوێت با لە باشووری ئەفریقاش بێت ، مەبەستم نیە خوێنی برا گەریلاكان حەڵال كەم بەڵام بە پێچەوانەوە ڕژێمی ترك خۆی حەز دەكات هەمو كورد ببنە پەكەكە ، چونكە ئێستا بۆ تركان بۆتە بازرگانی ، وەك دیارە بازرگانی چەنگ لەهەمو جۆرە بازرگانیەكانی تر پڕ بڕشترە، بەڵام بۆ ئێستای كوردانی باشور بارە كە ئاڵوزە ، ئەم سیستەمەی بۆكورد ڕەخساوە بەهەمو گەندەڵیكەوە بۆتە چقلی چاوی شۆفیانیانی نەتەوەی كورد، پارێزگاری كردنی پێویستە ، ئەگەر نا تۆ و من و گەریلا لای كەملیەكان یەكین !هەربۆیە وەڵامم دایتەوە یەك كەسایەتی كاك مەلا دوورە لەو جۆرە ڕوشتە و ،دوو پێویستە تۆش خۆت ڕزگاركەی لەو دوو دڵیەو چەكی پارتی دانێ و ڕوەو قەندیل هەڵًزنێ خۆمەیدان مشك نەی خواردوە. یان جارێكی تر تا پڕ زانیاری نەبیت هیج لەسەركەس مەنوسە هەروا زوو مەتوڕێنەو ئاوڕێك لە شەڕەكانی ناوخۆی ساڵانی هەشتاكان بدەرەوە و بزانە لە شەڕەكانی پشت ئاشان و قڕناقاو جی ڕویداوە گەر نازانی سەیرێكی كتێبەكەی خاڵەسەیدكاكە و هاوڕێ فاتح ڕەسوڵ و ڕۆژ ژمێری پێشمەرگە بەرگی 1 و 2 ی كاك محەمەدی حاجی مەحمود بكە ، بزانە حیزبەكان جیان لەیەكتر كردوە ئینجا وەرە قەپان بێنەو بیپێوە! ئەوە شەڕە نازانم ئەگەر تۆ لە ترسا یا لەبەر منداڵیت لە بارەگادا مابیتەوە قسەیەكمان نیە ! كێشەی پەكەكە زۆر لەوە گەورەترە كەتۆ باسی لێوە دەكەی ، تەفسیری زۆری دەوێ وكێشەی كوردستانی گەورە كێشەیەكی نێو دەوڵەتیەو دەبێت بەرژەوەندی تێكڕای وڵاتە زلهێزەكان پارێزراوبێت وسیاسەتی كوردیش خاوەن هەڵوێست و یەكگرتو بێت. خوێنەری بەڕێز كەسێك ڕۆژگارێكی درێژ هاوخەبات و هاوڕێی حیزبی یەكێك بێت بۆ یەكجاریش شتێكی وەك ئەوەی (كاكە بندیان) باسی دەكات نەیبینیبێ ویژدان ڕێگای نادات نەیەتە گۆ .. تۆ داخی پارتی و سەركردەو دەسەڵاتت هەیە بۆ بە پێشمەرگەیەكی دێرینی دادەرێژی ، گەر مەبەستیشتە هاوكاری برایانی كوردستان پۆست بكەی ئەوە ئازادیت.. بەڵام بە درۆ كەسایەتی خەڵكی مەشێوێنە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە