کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی که‌ ناڵه‌ کوردیه‌کان 6 مانگ جارێك په‌خشی که‌ناڵه‌ کانیان ده‌گۆڕن؟

Wednesday, 23/03/2011, 12:00



یه‌کێك له‌ ودیاردانه‌ی که‌ وا له‌ سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌ کوردیه‌کانه‌وه‌ ده‌بینریت بونی ئه‌و کرداره‌یه،‌ که‌ وا هه‌موو 6 یان 7 مانگ جارێك له‌ خواری ته‌له‌فزێونه‌کانیانه‌وه ده‌نوسن و ده‌ڵێن (بینه‌رانی که‌ناڵه‌که‌مان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ په‌ خشی که‌ناڵه‌که‌مان له‌مانگی ده‌ست کردی 000011‌ وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ 222222). پرسیاره‌که‌ ئه‌مه‌یه‌ هه‌ر کارمه‌ندێکی یه‌کێك له‌و ته‌له‌فزێۆنان ه‌ بدوێنه‌ ده‌ڵێت ئیمه‌ پێشه‌نگی ته‌له‌فزێۆنی کوردین. به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆچونی تایبه‌تی خۆیه‌تی دیاره‌ له‌ دڵسۆزی بۆ که‌ناڵه‌که‌ی واده‌ڵێت، یان باوا بڵێن خۆڵ ده‌کاته‌ چاومان.به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر که‌ناڵێك که‌ناڵ بێت بۆچی ساڵی 2 تا 3 جار په‌خشی که‌ ناڵه‌که‌ی ده گۆڕێت؟ من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر بینه‌ر که‌ناڵه‌کان ته‌ره‌دودی که‌ناڵه‌کانیان بۆ نه‌هێننه‌وه‌ ئه‌وا‌ دوای 6 مانگ که‌ناڵی کوردی نامێنێت. ئه‌وا وتمان کورده‌ دڵسۆزه‌که‌ به‌رده‌وام که‌ناڵه‌کان ده‌هێنێته‌وه‌ ئه‌ی پێم ناڵێن خه‌ڵکی تر چۆن بتوانێت ئه‌م کاره‌بکات؟ دیاره‌ ده‌زانن مه‌به‌ستم خه‌ڵکی بێگانه‌یه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ چه‌ندین به‌رنامه‌تان به‌زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی هه‌یه‌.پێم وانیه‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ بتوانن 2 جار که‌ناڵه‌کانتان بگه‌ڕێننه‌وه‌ دۆخی پێشووی خۆی.که‌واته‌ تۆی خاوه‌ن داهێنان بۆ پێمان ناڵێیت بۆچی په‌ خشی که‌ناڵه‌که‌ت ده‌گۆڕیت؟ ئه‌ی تۆ بیرت له‌ ڕێز بۆ بینه‌ره‌که‌ت نه‌کردوه‌ته‌وه‌ که‌ ئاگاداری بکه‌یت بۆ چی په‌خشی خۆت ده‌گوازیته‌وه‌،له‌سه‌ر چی و بۆ؟ وه‌ به‌ هۆکاری چی یه‌؟ باوه‌ڕ ناکه‌م که‌ناڵێك هه‌بێت هێنده‌ی که‌ناڵه‌ کانی خۆمان په‌خشی خۆی گۆڕی بێت.که‌ناڵی کوردی هه‌یه‌ 2 یان 3 ساڵه‌ دامه‌زراو ه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار په‌خشی خۆی گۆڕیوه‌ ‌ .بۆیه‌ من پێم وایه‌ هه‌ر که‌ناڵێك په‌خشی خۆی یان گۆڕینی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له‌ که‌ناڵه‌کایدا ئه‌گه‌ر هاتوو بینه‌ری که‌ناڵه‌که‌ی خۆی ئاگادار نه‌کرده‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ر چ هۆیه‌ك به‌م کاره‌ هه‌ڵده‌سێت ، به‌ڕی من ئه‌و که‌ناڵه‌ که‌ناڵێکی ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتوو جاهیله‌.ئه‌گه‌ر مه‌سه‌لی‌ ئه‌وه‌ بێت مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان هه‌رزانی و گرانیان هه‌یه‌،وه‌ ئێوه‌ دوای ئه‌وه‌ که‌وتوون 6 مانگ به‌ پاره‌ و 6 مانگ به‌خۆڕای زۆر ئاساییه‌ پێمان بڵێن ئه‌و ڕاستی یه‌ چونکه‌ ئێمه‌ بینه‌ری ئێوه‌ین. له‌ کۆتایدا هیوادارم ئه‌وه‌ند چاو شار کێ مان پێ نه‌که‌ن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە