نزیکه‌ی دوو ملێۆن که‌س خاوه‌نی یه‌ك په‌یژه‌ی سیحری ئاگر کوژێنه‌وه‌ن
Thursday, 22/07/2010, 12:00
ئه‌مه مه‌ته‌ڵ نیه وه ئه‌م ڕوداوه له وڵاتێک‌دا ڕووی نه‌داوه که له‌و په‌ڕی ئارامیدا بژین ودوربێت له کێشه.
به‌ڵێ ڕوداوه‌که‌ی شاری سلێمانیه .ئوتێل سۆما زۆر لایه‌نی نائینسانی له کوردستان پیشانی هه‌موو جیهانیدا
وه ئه‌و ڕداوه دڵته‌زێنه سه‌لماندی که ده‌سته‌ڵات له‌و په‌ڕی بێئاگایدایه.وه ئه‌م ڕداوه سه‌لماندی که سه‌رجه‌م جێگا گشتیه‌کان هیچ یا سایه‌کی ئینسانی تێدانیه له‌وانه.زه‌نگی بیرهێنانه‌وه،ڕێگای ده‌رچوون.ئاله‌تی ئاگر کوژێنه‌وه
زۆر مه‌رجی تر که زه‌روریه له جێگا گشتیه‌کاندا ئوتێل سۆما تێیدا نه‌بوو وه قوربانیه‌که‌ی میلله‌ت دای.
ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت ئیشاره‌تی بۆ بکه‌م لایه‌نی فریاکه‌وتنه که حوکومه‌ت خاوه‌نیه‌تی.وه مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه
که دووملێۆن که‌س خاوه‌نی یه‌ك په‌یژه‌ی ئاگر کوژێنه‌وه‌یه ،مه‌هزه‌له‌یه له‌و هه‌موو داهاته‌ی کوردستان گوێت له وشه‌ی وابێت چۆن ده بێت؟ من ده پرسم توخوا ئه‌گه‌ر بیناکه‌ی خۆتان گڕ بگرێت ئه‌و په‌یژه ئاڵتونیه فریای خۆتان ده‌که‌وێت؟ یان ئه‌گه‌ر له یه‌ك کاتی جیاوازدا دوو ئاگر بکه‌وێته‌وه به‌لای کامیاندا ده‌ڕۆن ئه‌ر هاتوو له‌پاڵ یه کیشدا بوو؟ جۆن ده‌توانن وه‌ڵامی هاوڵاتیان بده‌نه‌وه. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م حوکومه‌ته داوی ڕوداو ده‌که‌وێت نه‌ك پێش ڕووداو ئه‌گه‌ر خۆتان ناتوانن چۆن به ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هاوکاریمان بکه‌ن بۆ ده‌ر‌هێنای نه‌وت ئاواش پێ بڵێن چۆن حوکومه‌ت به‌ڕێوه به‌رین.چونکه دیاره خۆتان سه‌رمایه‌داره‌کانتان سه‌رپشك کردوه له‌کاره‌کانیاندا وه مۆڵه‌تی ئه‌ندازیاریتان له‌سه‌ر سیقه پێداون بۆیه ئاوا سه‌رکه‌وتوه کاره‌کانیان.خاڵێکی تر له‌م ڕووداوه‌دا ڕاگه‌یاندی کوردی بوو له بری ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیاری ئوتێڵه‌که یان خاوه‌نی ئوتێله‌که چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بکات به شێوه‌یه‌کی زانستی که چی به‌ڕێزیان به خوێندنه‌وه‌ی په‌خشانه شیعرێك ڕاستی و ورده‌کاری ڕوداوه‌که‌ی بۆ گێڕاینه‌وه.وابزانم ئه‌وانیش ئه‌ندازیاریان نیه له بواره‌که‌ی خۆیاندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست