نیشانه‌کانی سوڕانه‌وه‌ی ڕه‌وڕه‌وه به‌خواری (*)
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
{ئه‌م وتاره‌له‌لایه‌ن توێژه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی مایکل ڕوبن له‌گۆڤاری ئه‌مریکی Commentary نوسراوه، به‌ڕه‌زامه‌ندی نوسراوی خۆی وه‌رم گێراوه‌ته‌سه‌ر کوردی}
ئایا هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆک ئۆباما، جێگر سه‌رۆک بایدن یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌کلینتۆن ده‌توانن به‌ده‌م پیاسه‌وه‌ش بنێشت بجوێنن؟وه‌ڵامه‌که‌ڕوون نیه. له‌وانه‌یه‌سه‌رۆک ئۆباما سه‌عات 3 ی به‌یانی ته‌له‌فۆنێک وه‌ربگرێ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌خۆی و تیمه‌که‌ی ناتوانن به‌یه‌که‌وه‌ته‌له‌فۆن له‌سه‌عێت 3:10 و 3:15 وه‌ربگرن و به‌یه‌که‌وه‌قسه‌بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوو ده‌دات شتێکه جێگای سه‌رسورمانه. سه‌وزه‌فرۆشێکی تونسی گیانی خۆی به‌خت ده‌کات و ده‌بێته‌هۆی ڕوخانی دیکتاتۆری تونس. ئه‌و که‌سه‌ی تا کاتێکی نزیک له‌ئه‌مڕۆ حوسنی موباره‌ک خۆی به‌علمانی و نزیکی ڕۆژئاوا ده‌زانی، که‌چی سیسته‌مه‌که‌ی ڕوخێندرا. دکتاتۆری یه‌مه‌ن علی عبدالله‌ێالح به‌داوێکی زۆر باریکه‌وه‌به‌حوکمه‌وه‌به‌ستراوه. هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌نتی (ناتۆ) له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆنی لیبیا بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی قه‌زافی. له‌سوریا گرفته‌کان ده‌ستی پێکردوه. له‌م هه‌مو ڕوداو پێشهاتانه‌دا به‌ڕێوابه‌رایه‌تی ئۆباما له‌دواوه‌ی مه‌سه‌له‌کاندایه. شێوازی کارکردنی ئۆباما له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا له که‌سێکی قومارباز ده‌چێت که‌دیه‌وێت دابنیشێ و یاری بکات له‌سه‌ر مێزی قومار له‌کاتێکدا ئه‌و دوا که‌وتوه‌و کارته‌کان دابه‌ش کراوه.
له‌هه‌مو ئه‌و قه‌یرانانه‌دا کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هه‌رده‌م له‌دوای ڕودانی توند‌و تیژی بوه. ئایا په‌یامی سه‌رۆک ئۆباما چیه‌بۆ هێزه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌داوای چاکسازی ده‌که‌ن؟
به‌داخه‌وه‌وا پێده‌چێت تایه‌ره‌کان پێویستیان به‌گریز هه‌بێت. یان ئه‌وه‌تا خۆپیشانده‌ران ده‌بێت ته‌قینه‌وه‌و گولله‌به‌کار بهێنن بۆ ده‌نگیان بیستراو بێت و په‌یامه‌کانیان بگاته‌واشنتۆن؟
له‌کوردستانی عێراق زیاتر له50 ڕۆژه‌خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن بۆ ناڕه‌زایی ئاشتیانه‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت و نه‌بونی دیموکراتیه‌ت. هه‌رچه‌نده‌ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ئاشتیانه‌بوون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان به‌ردیان هاویشتوه‌هه‌ریه‌که‌له‌میلیشیاکانی بارزانی و تاله‌بانی به‌ئاگر و ئاسن وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه. تاوه‌کو ئێستا به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون. ڕۆژنامه‌نوسان ڕووبه‌ڕووی گرتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌بونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ته‌قه‌شیان لێکراوه. تاوه‌کو ئێستا بێده‌نگیه‌کی زۆر له‌به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هه‌یه‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
بێده‌نگی مانای بێلایه‌نی نیه، به‌ڵکو به‌قازانج ده‌گرێته‌وه‌بۆ دکتاتۆره‌کان. له‌هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا "رۆبه‌رت گێتس" بۆ عێراق، سه‌ردانی بارزانی کرد. به‌گوێره‌ی ئه‌ندامانی یاوه‌ری ئه‌م وه‌زیره‌مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌که‌بریتی بوو له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌واو کردنی پۆسته‌به‌تاڵه‌کان له‌حکومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک. ئه‌م سه‌ردانه‌هیچ په‌یوه‌ندی نه‌بو به‌خۆپیشانده‌کانی کوردستان یان پشتگیری بارزانی دانی گلۆپی سه‌وز بۆ کۆتای هێنانی ئه‌مه‌له‌ڕێگای زه‌برو زه‌نگی بارزانیه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی بێده‌نگی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان، له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگاکانی بارزانیه‌وه‌وا لێکدراوه‌ته‌وه‌که‌ئه‌وان ده‌توانن هه‌مو شتێک بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌م خۆپیشاندانانه. هه‌ر له‌م ئاڕاسته‌وه له‌لایه‌ن که‌سانی نزیکیان‌هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو کردۆته‌وه‌که‌ئه‌مریکا پشتگیری له‌ده‌سه‌ڵات ده‌کات بۆ ئه‌م کاره‌یان.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گومانی تێدانیه‌سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی پشتگیری سیاسه‌تی ئه‌مریکان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گله‌یی له‌ئه‌مریکا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر جارێکی تر بارزانی ڕۆژنامه‌نوسێک بفڕێنێ و یان مێردمنداڵێکی 14 ساڵان بکوژێ.
له‌وانه‌یه‌کاتی ئه‌وه‌هاتبێ که‌کۆشکی سپی به ئاشکرا داوای له‌بارزانی بکات که‌دان به‌خۆیه‌وه‌بگرێ و توندوتیژی به‌کار نه‌هێنێ، هه‌روه‌ها کار بکات به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دانانی بنامه‌ی دیموکراتیه‌تێکی دروست و ڕێزگرتن له‌مافی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌م کارانه‌پێویستی به‌خانه‌نشینکردنی بارزانی هه‌بێت، با وا بێت و خانه‌نشین بێت.
(*) وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزیه‌وه‌له‌لایه‌ن ئازاد خۆشناو هانۆڤه‌ر/ئه‌ڵمانیا
ده‌قی وتاره‌که
http://www.commentarymagazine.com/2011/04/11/squeaky-wheel-syndome
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست