له‌باوه‌شی گه‌له‌وه‌بۆ دکتاتۆری سه‌رکوتکه‌ر
Saturday, 23/04/2011, 12:00
به‌حوکمی ته‌مه‌نم من له‌پاش شکستهێنانی شۆرشی ئه‌یلول له‌ساڵی 1975 هه‌مو قۆناغه‌کان و پێشهاته‌کان و ڕوداوه‌کانم له‌بیره‌و وه‌ک هه‌مو ئه‌و نه‌وه‌ی شه‌سته‌کان له‌دایک بوون شایه‌دحاڵین. ئه‌وه‌ی پێشت حه‌فتاکان ڕویداوه‌له‌مێژوو یان که‌سانی به‌ته‌مه‌ن گوێ بیستی بووین.
به‌دروست بونه‌وه‌ی شۆرشی نوێ، پارتی و یه‌کێتی وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی و حزبه‌بچوکه‌کانی تر له‌خه‌باتی چه‌کداری بوون، هه‌ریه‌که‌یان به‌ستراتیژو ته‌کتیکی جیاواز. من لێره‌دا مه‌به‌ستم نیه‌چاکی و خراپی یان ڕاست و هه‌ڵه‌ی ئه‌م پارت و جولانه‌وانه‌پیشان بده‌م به‌ڵکو ده‌مه‌وێت وه‌ک تاکێکی کورد گۆڕانی ئه‌م هێزانه بخه‌مه‌به‌رباس،به‌تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی، که‌له‌هێزو که‌سانێک له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ر و ده‌شت ودێهاتی و شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستانه‌وه‌هه‌ڵقوڵابون بۆ ده‌سه‌ڵێتێک که‌ئه‌مڕۆ گه‌یشتوون به‌لوتکه‌ی له‌خۆبایی بوون، دوورکه‌وتنه‌وه‌له‌جه‌ماوه‌ر و به‌کارهێنانی هه‌موو تواناکانیان و هێزیان بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی سڤێلی بێ چه‌ک که‌خۆپیشاندان ده‌که‌ن و هه‌موو داواکاریه‌کانیان ئه‌وه‌یه‌که‌دادپه‌روه‌ری له‌کوردستاندا به‌رقه‌رار بێت و سامان و مولکی ئه‌م وڵاته‌به‌تاڵان نه‌بردرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه‌که‌ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدا باڵاده‌ستن له‌سه‌ر ئاستی حزبی یان حکومه‌ت هه‌ر ئه‌وانه‌بوون له‌خه‌باتی شاخ پێشڕه‌و و سه‌رکرده‌بوون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رواردێک بکه‌ین که‌سایه‌تی و هێمای ئه‌وانه‌له‌نێوان ئه‌و سات و ئێستادا قه‌رقی نێوان ئه‌رزو ئاسمانه. ئه‌و ده‌مه‌که‌سانێکی ساده‌بوون، ساکار بوون به‌قه‌مسه‌له‌یه‌کی چلکنی نیمچه‌دڕاو له‌گه‌ڵ کاله‌یه‌کی ئێرانی که‌له‌نه‌سه‌رما نه‌له‌به‌فری زستان ده‌یپاراستن، نه‌تده‌زانی کامیان لێپرسراوه‌و کامیان پێشمه‌رگه‌یه‌کی ساده‌و نه‌خوێنده‌وار. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌وره‌بوون، کاریزما بوون، هێما بوون، به‌ڕێز بوون لامان. وامان هه‌ست ده‌کرد ئێمه‌له‌شاره‌کان ئه‌وانه‌ن ئێمه‌یان پاراستوه، ئه‌وانه‌ن که‌رامه‌تی ئینسانی کوردی له‌ئه‌و کات و داهاتوو ده‌پارێزن. چه‌ند خۆشحاڵ بووین که‌ئه‌گه‌ر فرسه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ڕێکه‌وتبا له‌گوندێک له‌شاخێک چاومان به‌و هێمایانه‌بکه‌وتبا!! توشی نه‌شوه‌ده‌بوین..ئه‌کاته‌به‌ڕێز بوون...مرۆڤ بوون..هه‌موو شتێک بوون................
ئه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن به‌ڵام به‌جه‌سته‌نه‌ک به‌که‌سایه‌تی...ئیمڕۆ هه‌ریه‌که‌یان، خزمه‌کانیان، دار‌و ده‌سته‌یان، براده‌ره‌بازرگانه‌کانیان به‌ملیۆنه‌ها یان ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌م میلله‌ته‌یان فه‌رهود کرد، خاوه‌نی ده‌یه‌ها باڵه‌خانه‌و باخ و داهات و حسابی بانکن ...ده‌ستیان له‌هه‌موو شوێنێک‌و قوژبنه‌یه‌کی ئه‌م نیشتیمانه‌م گیرکردوه...که‌به‌ڕێگا ده‌ڕۆن که‌ژاوه‌کانیان و حمایه‌کانیان به‌قه‌ده‌ر مێگه‌لی مه‌ڕێکن که‌ئێواران به‌ره‌و گوند ده‌گه‌ڕینه‌وه..له‌لایه‌ن خۆیان زۆر گه‌و‌ره‌ن، زۆر به‌هێزن.. به‌ڵام له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ئه‌وان چین؟؟؟؟ ئه‌وان ئیمڕۆ هێزێکی مشه‌خۆری ملکه‌چیان دروستکردوه‌به‌گوناه‌ناویان ناون "پێشمه‌رگه"..پێیان ده‌ڵێن بژین..ده‌ژین، پێیان بڵین بمرن..ده‌مرن...ڕۆبۆتن..ئه‌گینا چۆن فرمانی ئه‌مانه‌جێبه‌جێ ده‌که‌ن بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی بێدیفاعی ئه‌م میلله‌ته؟ ته‌ماشای مێژووی هه‌موو دیکتاتۆره‌کان بکه‌ن..هه‌رهه‌مویان سه‌ره‌تا شۆرشگێربوون و دوای وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌بوون به‌خوێنرێژو دکتاتۆر...ئه‌مانه‌هه‌ست ناکه‌ن که‌دکتاتۆرن و وا ده‌زانن ئه‌مانه(حامی حمی)، واته‌دفاعکه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌ن.. به‌ڵام ئه‌وانه‌بون به‌دڕنده‌به‌گیانی میلله‌ته‌که‌ی خۆیان....ئه‌وانه‌ئه‌و کاته‌ی له‌شاخ بوون که‌پاره‌ی یه‌ک پاکه‌تیان له‌باغه‌ڵ نه‌بوو به‌ڵام ئێمه‌هه‌موممان به‌چاوی خۆشه‌ویشی و سه‌ربه‌رزیه‌وه‌تێمان ده‌ڕوانین.. هه‌مومان حمایه‌ی ئه‌وان بوین.. هه‌مومان که‌سی ئه‌وان بوین...ئه‌ی ئه‌مـڕۆ؟؟ با هه‌ریه‌ک له‌وانه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه"سه‌رکرده" با پاره‌یه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌که‌یان نه‌بێت بزانن چه‌ند که‌س له‌ده‌وریانن؟
ئه‌وانه‌به‌شیری گه‌ل گه‌وره‌بوون به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، ئه‌وانه‌دکتاتۆر نه‌بون له‌باوه‌شی گه‌ڵ دروست بوون به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ئه‌مڕۆ دکتاتۆری خوێنڕێژن. ئه‌گه‌ر دوێنێ خۆمان ده‌هاویشته‌خه‌ته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌شتێ له‌شاخێ چاومان پێیان بکه‌وێ و به‌پیرۆز تێ‌یان ده‌گه‌یشتین ئه‌وه‌ئه‌مڕۆ خه‌ڵک ئاماده‌یه‌خۆی بهاوێته‌خه‌ته‌ری گه‌وره‌تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌م "سه‌رکردانه" بڵێن :
بڕۆن...وازبێنن...ئێوه‌ئه‌و به‌ڕێزه‌ی دوێنێ نین ... ئێوه‌دکتاتۆری سه‌رکوتکه‌رن!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست