بانگه‌وازێك بۆخه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین رانیه‌ی ده‌روازه
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
بانگه‌وازێكی جه‌ماوه‌رخوازانه بۆخه‌ڵكی سنوری راپه‌رین و بۆرانیه‌ی ده‌روازه‌و ناحیه‌ی چوارقورنه‌و حاجیاواوو ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان وناحیه‌ی سه‌روچاوه‌و دۆڵی خۆشناوه‌تی شاورێ و به‌ری مه‌رگه‌و گشت گونده‌كانی سنوری قه‌زای رانیه" به‌ریزان تیكۆشه‌رانی ئه‌م سنوره چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆیادی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی 5 ی ئازاری یادی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان،بۆئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین كه له‌سالیادی ئه‌م رۆژه‌دا باهه‌وڵ بده‌ین نه‌هێڵین هیچی ترهه‌مووساڵ قائیمقامه پیره‌كه‌ی قه‌زای رانیه به‌دووقسه له‌م یاده به‌ڕێ مان نه‌كات ،خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ له‌م سنوره دا خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و تیكۆشه‌رمان زۆره وئێمه خۆمان به چه‌ند وتارێكی شۆرشگیرانه‌و كوردانه یادی ئه‌م رۆژه راده‌گرین وریگه ناده‌ین ئه‌مساڵ به‌رپرسانی حكومی و حیزبی سنوره‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداربن له‌م یاده‌دا ،بۆیه داواكاری ئیمه له‌م رۆژه‌دا له خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین ئه‌وه‌یه كه خۆیان ئاماده‌بكه‌ن له‌م رۆژه‌دا كه ره‌نگه له‌گه‌ل شۆرشی سپی راپه‌رینێكی تر له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ست پێ بكاته‌وه ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ئیستاوه به‌رده‌م فولكه‌ی شه‌هید هیوا بۆشۆرشی سپی دیاری كراوه ،به‌شداربونتان له‌به‌رده‌م فولكه‌ی هیوا رێزگرتنه له خوێنی شه‌هیدان و زیندوكردنه‌وه‌ی دڵی دایكان، لێره‌شه‌وه ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ حیزب و لا یه‌نێك بۆیه نیه بێته ناو ریزه‌كانی ئێمه چونكه ،به‌تیروانینی ئێمه هه‌مو لایه‌نه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان ره‌نگ دانه‌وه‌ی یه‌ك واقیعی تالی شه‌ری ناو خۆ‌و كاركردنن بۆبه‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیانن به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ، بۆیه ئیمه لیره‌دا داوا له‌به‌رپرسانی حكومی و حیزبی ده‌كه‌ین جگه له‌م یاده‌ی ئیمه كه‌س نا‌توانیت ئه‌م رۆژه یادی ئه‌م راپه‌رینه بكاته‌وه له‌سه‌روی هه‌موشیان خالید قادرى لیپرسراوى سه‌نته‌ری گه‌نجان داره ده‌ستی پیاوانی مه‌ڵبه‌ندی رانیه وقائمیقامه جه‌رده‌كه‌ی شاری رانیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست