شێتى
Sunday, 07/02/2010, 12:00
تەزیوم
تەڕ تەڕى ڕەهێڵەى جودایم
پەڕەسێلكەى گوێسوانەى ماڵە شێتێكم
هەرچى شتە لەوەوە فێربووم
تەنانەت خۆشەویستیش
فێربووم كە هیچم نەبێت
ماڵم نەبێت ، جێگاى خەوم دیارنەبێت
ئەو هەموو شەوێك لەتاریكیدا
ئەفسانەیەكى بۆمن دەهۆنى
كە تەواو دەبوو پێى دەووتم پێتوایە
كە من شێتبم ؟
منیش دەموت هەرگیز .. هەرگیز
ڕەنگە ئەو جگەرەى لە هەموو شت زیاتر خۆشویستبێت
بۆیە منیش وەك ئەو فێربووم شتێكم خۆش بوێت
ئەو جگەرە و منیش تۆم خۆشدەوێت
ئەو ئاكام جگەرە خۆشەویسترین كەسى كوشتى
منیش ڕەنگە ئەوینى تۆ
ئەو كەتەنها لەگەلأ مندا شێت نەبوو
پێى ووتم شێت مەبە ... شێتى
بەڵام من ئێستا نازانم چیم
ئەوینت قومێكى تالأ بوو ، پێتدام
بەیەك بیین هەڵمدا
نەوەك پێشووم و نە مەستیشم
بۆیە ڕەنگە شێتبم دواجار
هاوڕێكەم ، كەشێت بوو
هەموو بەیانیەك ڕۆژووى شەوى
بەلێوى جگەرەیەك دەشكاند
منیش پێم خۆشە وابم
بەلێوى تۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
كەنیت
بۆیە ئەمشەو لە خەڵوەتدام
هاوڕێم خەمە
لەپێكى یەك دەخۆینەوە
ئەو پێك لەچاوى من و من لەدڵى ئەو
پێك پڕدەكەم
یادگارى كۆن دەگێڕینەوە
لەتاریكى ئەم شەوە تەنها و نەگریسەدا
مۆمێكم داگیرساندووە
وەك چاوت ئازارم ئەدات ، وەك لێوت ئەم دوێنێت
خامۆش نابێت ناكوژێتەوە وەك دەرونم
وەك دووریت ئەمسوتێنێت ، ئەو من دەتاوێنێ
لەجێى خۆى
بۆیە ئێستا
ئەگەر پێت وایە كوڕێكى ڕەسەنى ڤینۆس ماوە
ئەوەمنم
ئەگەر لەناو بەندى قەفەسى سینەتدا
لەژێر مەمكى چەپتدا
جوڵە و دەنگێك هەست پێدەكەین
ئەوە منم
شێت و شەیدا هەرمنم
Nya Kamil
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست