پەیامی بزاڤی ژینگە و یەكسانی
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
لەڕۆژی 16/ مارس 11 كارەساتی 16/ مارس ، مەزنترین بوركانی هەژانی مرۆڤایەتی یە، لەسەردەمی دیموكراسیدا..
زەبەلاح ترین كارەساتی مێژووی جینۆسایدە، كە لاپەڕە خوێناویەكەی لەمەخزەنی UN دا زەرد هەڵئەگەڕێ و خەریكە تۆز لەگۆڕو گڵی دەنێ...!
گەورەترین مۆری وەحشیەتە بەناوچەوانی تەكنۆلۆژیای چەكی ئەتۆم و خاوەندارێتی چەكەكانەوە:-
كارەساتی هەڵەبجە، بەهێزترین شەپۆلی كێم و چڵكی مێشكی راسیست و راسیزم بوو كەلەكۆنە لوتی بەعسیەكانەوە داچۆِراو:- بۆنی پیسی ئەم كێم و چڵكە مناڵ و ژن و پیرو ئاژەڵ و سەوزای هەڵەبجەو.....
شوێنەكانی تری پیرۆزی كوردستانی ئێمەی كوشت...!
هەڵەبجە تەنها یادنیە، هەڵەبجە برین و زامە لەجەستەو لەشی رۆحی هەموو مرۆڤێكی كوردایە لەویژدانی گشت مرۆڤ دۆستێكدا بەزیندوی ماوەتەوە...! دەبێ هەموو لایەكمان ئەوە باش بزانین بۆ ئەو برین و زامە لەجەستەی نەتەوەو نیشتمانەكەی ئێمەدا...!
دەبێ ئەوەشمان لەبیر بێ بۆ لە مەخزەنەكانی UN نەتەوە یەكگرتووەكاندا فایلی هەڵەبجە غەرقی تۆزو غەم بووە، جگە لەمەش بۆچی ئەو تاوانە نێو دەوڵەتیە گەورەیە بچوك كرایەوە بۆ قاچاخچی و چەك فرۆشێ، و تەنانەت مێزگرێكی نێو دەوڵەتی بۆ....! نەبەسترا....!
لێرە كارەساتی هەڵەبجە بەئاشكرا ئەوەمان پێدەڵێ.. كەگەورەترین بۆشایی سیاسی لەكورسیەكانی UN دا هەیە، مەزنترین نەتەوەو فراوانترین جوگرافیا تاكو ئێستا بێ نوێنەر ماوەتەوەو گەورەترین كارەساتی جینۆسایدو كیمیاباران و جۆرەها تاوانی تر، دەنگمان بەكەس ناگات، و كەسێك نیە داكۆكی لەم نیشتمان و نەتەوەیە بكات، بۆیە هیوادارین برین و زامی 16 ی مارسی ئەم ساڵ بەووشەو رستە دەستكەوتی لاوەكی ئابوری وە نەپێچینەوەو تیمار نەكەین، بەڵكو وا بەستەی ژیانی سیاسی هۆشیاری نەتەوەی بكەین و دەست لەناو دەست مافە سیاسیەكانمان مافە نیشتمانیەكانمان مافی سەربەخۆیی وڵاتەكەمان بكەینە ئەڵقەی برایەتی و ریزی خەباتمان پتەو بكەین لەپێناوی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە سیاسەت لە كورسی نەتەوە یەكگرتوەكاندا هەیە تاكو بتوانین لەو مینبەرەوە زامی كۆن و نوێمان تیمار و بنەبڕبكەین...!
وە هەر لەئێستاشەوە بەهەموو لایەكمان بەناوەندەكانی سیاسی و مەدەنیەوە كۆك و یەك دەنگبین. لەدەرەوەو ناوەوەی وڵات لەسەر فشار خستنەسەر كونسیوڵیەت و سەفارەت و بارەگاكانی وڵاتان و نەتەوە یەكگرتوەكان: تاكو ئەم داخوازیانەم دێنە دی....!
1. هەموو دانیشتوانی ئەم شارە كەبەر كارەساتی هەڵەبجە كەوتون بەمرۆڤی شكۆمەندو بەرزو پیرۆز دەست نیشان بكرێن.
2. مێزگرێكی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم كارەساتە ببەسترێ و بەگوێرەی دیكۆمێنت و بەڵگەنامەكان ، ئەو دەوڵەتانەی كەچەكی ئەتۆمی دزەی لێوە كردووە و فرۆشراوە بە بەشی راسیزم و فاشیستی تاوانبار بكرێن.
3. هەموو ئەندامێكی ئەو خێزانانەی بەر ئەو كارەساتە شومە كەوتون قەرەبوو بكرێنەوە،
4. فشارێكی سەرتاسەری كوردوستانیان لەسەر حكومەتی ناوەندی واتە حكومەتی عێراقی دروست بكرێ بۆ قەرەبوو كردنەوەی هەڵەبجەو دان پێدانانی بە پارێزگایەكی سەربەخۆ،
5. دوای كردنی ئەم شارە بەپارێزگا بە بڕیارێكی نێو دەوڵەتی بكرێتە ناوەندی زانستی و مینبەری مرۆڤ دۆستان.
6. تاكو لێرەوە لەشاری شەهیدانەوە بەخوێنی شەهیدانی هەڵەبجە داری سەربەخۆیی وڵات بڕوێنین و هەرلەم شارەوە چرای ژینگەی پاكی وڵاتمان داگیرسێنین....
بژی شاری شەهید
بژی یەكگرتنەوەی هێزی گەل
بزاڤی ژینگەو یەكسانی....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست