قەل بە قەل دەڵێ رووت ڕەش، " شەقاوی درۆیان کورتە" جەماڵ بە عرفان دڵێ تۆ جاش قەڵەمی جمهۆری ئیسلامی ,هەڵبەت " سەگی زەردیش هەر برای شوخاڵیە".بەشی
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
بەرە لە نووسینی ئەو بابەتە، دەبێ ئەوی نەبوێرین و بەگوتری هەنوکە نیزامی کۆنە پەرەستی ئیسلامی ئیران بڕەپارەێکی زۆری تەرخانکردووە، بۆ بکڕیگرتنی ئەشخاسی خۆفرۆش بە مەبەستی نەفۆزکردنی لە ناو حیزب سیاسییەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان. پال خستنی تۆمەتی ناڕەوا و چەوت لە رۆشنبیرانی کورد یەکێکە لە ئامانجەکانی سەرەکی ئەو سیاسەتەی ئیستەی نیزامی لەسێدارەی ئیسلامی ئێران.
بەداخەوەی مێژووی خەباتی گەلەکەمان وای نیشان دەدا، کە زۆرجار ژمارەیەک لە هاوڵاتی کوردمان لە لایەن دوژمنانی فێڵ باز و رێوی سەفەت فڕیویان خۆرادوە و چوونتە پال دوژمن بۆ سیخۆری کردن، و خۆفرۆشی نیزامەکانی داگیرکەر کوردستان، ئەوە مەسەلەیە یا بەزۆری دوژمن یاخۆ بە خۆشی و خواستی خۆدی ئەوکەسانە بووە.
بەداخەوە دەبێ ئەوەش بەگوتری کە مەزهەب، ناوچەگەرایی و باندبازی و مەسائیلی ئابووری شوێنەوارییەکی بەرچاوی لە سەر دیاردەی خۆفرۆشی و جاشەتی ئەو بەشەی داناوە.
لە هەموو لایەک ئاشکرایە کە نیزامی هەنوکەی ئیسلامی ئێران دوژمنی قەڵەم و ئازادی بەیان و دەبڕینی بیروباوەڕی ئازادە. بێشک حکومەتی ئێسلامی ئیران هەستی بە مەترسی خەتەری قەڵەمی ئازادیخۆازانی رۆشنبیری کورد لە سەر بەردەوامی نیزام کردووە، و بێگومان دامودەزگای ئیتلاعات و سیخۆری سەپای پاسداران لە هەموو ئمراز و وەسیلە و ئەشخاس، و ڕەش نووسی ئیستەفادە دەکان بۆ درووستکردنی دووبەرەکی و ناکۆکی و لاوازکردنی توێژی رۆشنبیری کوردی لە ناخۆی و بەتیابەت لە دەروەی وڵات.
قسەکانی جەماڵ پورکەریم لە مەڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز بە تەواوی و رێک لەگەڵ ئەو سیاسەتەی هەنوکەی جمهۆری ئیسلامی ئێران دێخوێنێتەوە و بەشێکە لە هەوڵە کانی نیزام بۆ وەگەرخستنی ناکۆکی نێوان توێژەکانی رۆشنبیری کورد.
جمهۆری ئیسلامی ئێران دەستی بە شەڕی خەراپکردن و ڕەشی نووسی رۆشنبیرانی کورد کردووە، بۆ ئەو مەبەسەتەش هیچ شک و گومانێک نیە، داموودەزگای ئیتلاعات و سیخۆری سەپای پاسداران لە بکڕی گیراوانی خۆفرۆشی چەڵپاوخۆری خۆی بۆ گەیشتن بە هەدەف لە هەموو رەفەندێک و متونێک کەڵک وەردەگرێت.
ئێمەش وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو و یەکپارچە بۆ تاڵ کردنەوەی سیاسەتەکانی شۆمی نیزام بۆمان هەیە و زیاتر لەوەش دەبێ لە ئەو کردەوەی نیزام و دەسیسەی بکڕیگیراوانی خۆفرۆشی نوکەری لەقاو بدێن، تەنانەت بەربەرەکانیشیان بەکەین، و ئیجازە بەو خۆفرۆشانە نەدەێن پلانەکانی دوژمنانی گەڵەکەمان بەسەر مەدا داسەپێنن و بە هەدەفەکانی شۆمی خۆیان بگەن.
ڕاستە کورد ئەوڕۆ زیاتر لە هەموو کاتێک نیازی بە یەکپارچەیی و یەکگرتن و یەکییەتی هەیە، و دەبێت لە هەمو ناکۆکی و کێشەیەکی ناخۆی دووری بکا، بەلام بۆ ئەوەی دوژمن دەرفەتی گێلەشێوێنی و بە هەڵە بردنی خەباتی گەلەکەمانی بۆ نەخۆڵقێت، ئەرکی هەموو کوردێکی دڵسۆزە، لە هەر شوێنێکی گیتی نشتەجێیە بۆ یەک مەبەست و یەک ئامانج، ئەویش پرسی ڕاستەقینەی نەتەوی کورد بەیەکەوە هەوڵ بدا، و ڕێگە بە خۆفرۆشان و نوکەرەکانی چەڵپاوخۆری نیزام نەدا بێنە ناو ریزەکانی یەکگرتووی ئێمە و گێلەشێوێنی بکەن.
دابڕێن و لێکترازانی کورد و حیزبە سیاسییەکانی بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت نەک خزمەت کردن بە دوژمنانی گەلی کوردە، بەڵکوو خەتەر و مەترسیێکی جددیش لە سەر ڕێبازی خەباتی گەلەکەمانە.
ئەوەی پێشینان دەڵێن کە "بیستان بێ سەرەکەڕ نابێ"، ڕاستە، وایە، بەڵام ئێمە نابێ ڕێگە بە دوژمن بەدەێن لە هەر بستانێک و شوێنێک کە دەێهەوێت سەرە کەڕیک مان بۆ درووست بکا.
لە لایەکی دیکەوە لە هیچ کوردێک شاراوە نیە کە ڕێبازی خەباتی کورد پڕ لە تەنگە و چەڵەمەو کەندو کۆسپ و مەترسییە، و دژمنانی رەگەزپەرەستی فارس و تورک لە باکوور و باشوور، و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژ نیە سنوورەکانی کوردستانی داگیر کراو بە بەهانەی پژاک و هتد نبەزێنن، و خەڵکی گوندەکانی بێ تاوان نخنە ژێر هێڕشی دڕندانەی هەوایی و ناوچە سنورەکان تۆپبارانی نکەن.
عەرەبەکانی موسوڵمانیش گوێیان بە لۆکە ئاخنیوە، تا دەنگی تۆپەکانی رەگەپەرەستی دەسەڵاتداری فارس و تورکیان بە گوێیان نەگات.
لە لایەک باراک حۆسێن ئۆباما کە گۆیا دەنگی مەرترسیی و خەتری هەنگاوی پێشمەرگەکانی ئازادای خۆاز و نەترس و کۆڵ نەدەری پژاکی و تۆپەکانی دوو دەسەڵاتی رەگەزپەرەست و کۆمەڵکۆژی کوردی بە گوێی گەیشەتووە، دەێهەێت بەفڕیادی ئوردۆغان ئۆباما و تاکەی مەلای شیعەی ناوچەی کەنداو عەلی خامەنەیی بەچێت، لە ترسی ئەوەی نەکا پێشمەرگەکانی ڕێگەی ئازادی پەکاکا و پژاک حکومەتی ئوردوغانی چەڵپاوخۆری سەر بە ئەمەریکا و غەرب، و تاکە دەسەڵاتی کۆنەپەرەستی ئیسلامی شیعەی تارانی دەژکرداری ئینسانی وەلرزە خات و مەنافع و بەرژەوەندییەکانیان لە خەتر کەوەن.
لە لایەکی دیکەو، ناوەندییەکانی مافی مروڤ چاویان کوێر بوون و گوێیان کەڕ و خۆیان داوە لە گێلی و بێ دەنگی و بێتەفاوەتی لە بەرامبەر تۆپبارانی فارسەکان و تورکەکانی رەگەزپەرەست بۆ سەر میللەتی بێتاوانی کورد، وەک ئەوەی دەچێ، نە کارەساتێک لە سنورەکانی داگیرکراوی کوردستان رووی داوە و نە دامەزراوێک بناوی ناوەندی مافی مڕوڤ لە ئارادایە.
عەرەبەکانی بەرچاوتەنگی ناسینالیستیش چاویان کوێر بوون و گوێیان کەڕ، سێ دەسەڵاتی رەگەزپەرەستی کۆمەڵکۆژی کورد سەرخۆشی تەجاوەزەکانیانن و بەردەوامەن لە تۆتبارانی گۆندەکانی سنوورە داگیرکراوەکانی کوردستان و ماڵوێرانی کردنی شوێنی حەوێنەوەو حەسانەوەی خەڵکی بێ گۆناهی کورد، " تاوان کورد بوون".
نەکا ناوەندییەکانی مافی مڕوفی نێونەتەوییش تووشی هەمان هەڵەی تەحلیلی سیاسی سیاسەتمداری هەنوکەی کورد، سکرتێری زویور و تۆراوی حیزبی دێموکرات لە کەمپەکانی کویە مەلاعەبدوڵڵای حەسەن زادە بووبن، کە پێوایە بەنارەکان و کێوەکانی قەندیل هۆتیلەکانی سولێمانی، کویی و هەوڵێرەن و پێشمەرگەکانی چالاکی ڕێگەی ئازادی پژاک بۆ حەوێنەوە و حەسانەوە لە قەندیل دامەزراوەن.
لە لایەک بەداخەوە ئەوە وەزعی کوردە و لە لایەکی دیکەوە ئەوەش عەمەلکردی خۆفرۆشانی جاش سەفەتی چەڵپاوخۆری سەر بەنیزامەکانی داگیرکەر و توێژەر و لێکۆلەرەوە و کنەکەر سیاستمداری کوردە.
ئەوەی لە هەموو ئەو شتانەی ئاماژە پێکراوی سەرەوە داخ و شوێنی لە سەر میللەت و خەباتی کورد زیاترە، دوو شتن، مەسەلەیەی یەکەم دابڕین و لێکترازانی حیزبە سیاسییەکانی کورد لە سەر کورسی پێس و پۆخەڵی دەسەڵات و نبوونی بەریەکی یەکگرتوویە، و قەزییەی دووهەم، سوئیستەفادەی بکڕی گیراوان و خۆفرۆشان مەئمور بە خەدمەتی جمهۆری ئیسلامی ئێران لە دۆخی لاوازی حیزبە سیاسییەکانی کوردە، و ئەو دەرفەتەی بۆ چەڵپاوخۆرانی سەر بەنیزام درووست کردوە کە درۆکانی خۆیان وەک ڕووداوەیەکی ڕاست بە حیزبە سیاسییەکانی کورد بفرۆشن.
لە لایەک دەسەلاتداری ئێران لە ڕیگەی حکومەتی هەرێم توانێویەتی حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە کۆیە دەستبەسەرکا، و لە لایەکی دیکەوە، کێشە لە سەر کورسی پێش و پۆخەڵی دەسەڵات، نەخۆشی لە یەک دابڕان و لێکترازنی خستۆتە ناو حیزبەکانەوە، و بەداخێکی زۆرگرانەوە حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەلاتی کوردستانیش فەرهەنگی کەمپنشینیان بەسەر خەباتی چەکداری دا پەسند کردووە، و بەهۆی درێژ بوونەوەی ماوەی کەمپنشینی تووشی زەمەنی سەرلێشواوی روحی بوون.
من ناومهەوێت جەماڵ و عرفان و ئەو کەسانەی لە خزمەتی نیزامی کۆمەڵکۆژی کورد دان بخمە کەفەی ترازۆی گۆرەپانی و پانتای سیاسیی ئەو مەحرەکەوە، بەڵام ئەوەی کە من دەمهەوێت لێرەدا ئیشارەی پێ بکەم ئەوەیە، لە لایەک بەهۆی نبوونی یەکییەتی و یەکپارچەیی لە نێو ریزەکانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ولە لایەکی دیکەوە، بەدەلیلی نبوونی سیاسەتیکی روون و یەک لا و وەلانانی خەباتی چەکداری و پچرانی پەێوەندی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناخۆی وڵات، ئەو دەرفەتەی بۆ دژمنانی کورد خۆڵقاوە لە ڕێگە بکڕی گیراوانی چەڵپاوخۆری نیزام سووئیستەفادە لە حیزبەکانی کورد بۆ بەدی هێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن.
کە وابوو بەهۆی کەش و هەوای حاکەم بەسەر حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و نبوونی یەکپارچەیی نێوانیان، بەداخەوە، حیزبەکان بوونە ئالەتی دەستی ئەشخاسی بکڕی گیراوی وەک جەمەڵ پورکەریم و هتد.
ئەوەی جێ سەرەنجە و سەیر ئەوەیە بکڕی گیراونی چەڵپاوخۆری نیزام بۆ شوێنەوەنی کردەوەکانی جاش سەفەتی خۆیان، یەکتر بە جاش قەڵەمی و سیخۆری نیزامی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئیران تۆمەتبار دەکەن.
جێ مەترسی و نیگەرانییە ئەوەیە، ئەوڕۆشی لەگەل بێت حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵات کوردستان هەستیان بەئەو مەسەلەیە نکردووە، کە ئەوان (حیزبەکان) لە لایەن گرۆپێکی مەشەخەسی بکڕیگیراوی جمهۆری ئیسلامی ئێران سوئیستەفادەیان لێ دەکرێت و بوونە ئالەتی دەستی ئەو گرووپە.
زۆر جار وابوو بە هۆی دووبەرەکی نێوان حیزبەکان، لایەک لە رەقی لایەکەی دیکە چاوپۆشی لە مەبەست و ڕەفتار و هەدەفی بەکڕی گیراوانی نیزامی کردووە، تەنانەت بەرپرسی و شوێنی حەوێنەوەشیان پێ دراوە.
لەویش سەیرتر ئەوەیە کە بەداخەوە حیزب سیاسییەکانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە هۆی لاوازی بارودۆخی هەنوکەیان کەوتونە وەزحێکی ئاواوە کە باوەڕیان بە درۆکانی بکڕی گیراوەنەی نیزام کردۆە، و فڕیوی قسەکانی ئەوانیان خواروە.
بێ خەبەر لەوەی کە، نەمارکلکی لەبیر دەچێ و نە باغەوان کوڕ، ئەوکەسانەی ساڵیان ساڵە لە خزمەتی سیاسەتەکانی نیزامی پێش و پۆخەڵی ئیسلامی ئێران دابوون، قەت ناتوانن بۆ بەرژەوەندی گەلەکەیان هەوڵ بەدەن ببنە سەمەرەی گەلەکەیان.
ڕاستە پێشینان دەڵێن، " تۆبەی گورک مەرگە"، و " گورگ نەهاتووە گوێنی بخوا".
بەشی دووهەم و کۆتایی، ، رێکەوتی ٢٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست