وتە بێژێك لە مەكتەبى ڕاگەیاندنى ناوەندنى حسدك وە _12/10/2009

Tuesday, 13/10/2009, 12:00


سەبارەت بەو نوسراوى كە بە ناوى پۆلیك لە كادیرى حزبى سۆسیالست دیمۆكراتى كوردستانەوە نوسراوە بە پێیوستمان زانى وەڵامێكى خوینەران بدەینەوە :
1- هەر خویینەرێك ئەو نوسینە بخوێنیتەوە بۆى دەر دەكەوێت نوسەر كەسێكى دۆراو داخ لە دڵە بەرامبەر بە حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان و لە سەرتا بە ناوى پۆلێكەوە قسە دەكات و دواتر خۆى لێ تێك دەچێت بە ناوى تاكە كەسەوە قسەدەكات . نوسینەكەشى دروە لە راستیەوە . هەموى درۆیە .
2- بارودۆخى سیاسى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان زۆر لە پێشكەوتنن دایەو هەرگیز لە هیچ ئان و ساتێكدا وەك ئیستا لە برەو دا نەبووە بە تایبەتى لە ڕووى سیاسى و كارو بارى ناوخییەوە .
3- سەبارەت بە لیستى خزمتگوزارى و چاكسازى بەوپەڕى قەناعەتەوە بەشدارى لە پێكهێنانى لەو لیستەدا كردو هیچ كاریگەریەكى دەرەكى و ناوخۆى لە پشتەوە نەبووە وە تا ئەمڕۆش ئەو لیستە بەردەوامە كە 12/10/2009 یە .
4- حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان بۆ هەر بڕیارێكى سیاسى باوەڕى بەگفتو گۆى چڕو پڕ لە بارەیەوە هەیە لە گەڵ ناوەندو دەزگاو ئۆڕگانەكانى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستاندا .
5- سكرتیرى گشتى حزبى سۆسیالست دیمۆكراتى كوردستان و سمبولى بەرخودانى حزبى شۆرشى نوێ و ڕەمزى مقاوەمەى گەلى كوردستانە ، بە تایبەت خۆشە ویستە لاى تاك بەتاكى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و كۆمیتەى ناوەندى و كادیرو ڕێكخستنەكانى حزبى سۆسیالست دیمۆكراتى كوردستان . بۆ هەر ئایندەیەكى حزب ڕاپرسى دەكرێت ئەگەر ئەو ڕاپرسیە پێ باش بوو هەر پۆست و بەرپرسیاریەتێكى نیشتمانى و حكومى بۆ بەڕێز سكرتر حزبى سۆسیالست دیمۆكراتى كوردستان دیارى بكرێت دواى دراسە كردن دەبێتە بڕیار ؟.
6- ئەو دوو پەرلەمان تارە كەسانى دلسۆز و شۆرشگێڕ و بە ئەزمون و كادیرى پێشكەوتى نێو ڕیزەكانى حزبى سۆسیالست دیمۆكراتى كوردستانن و شایەنى ئەو شوێنەن .، ئەو ڕیتمانە بە سەر چوو كە بیانەوێت حزبى سۆسیالست دیمۆكراتى كوردستان بەڕێگاى چەوت و لاردابەرن چونكى حسدك لە سەر تەرزێكى نوێ ، بۆكارو بارى سیاس و نیشتمانى ستراتیژى كارە دەكات .
7- هەڤاڵ عبداللە حاجى محمود كارگێڕى مەكتەبى سیاسى پێویستى بەكەس نیە ڕێنوێنى بكات و زەمەن ئەوڕاستیانەى دەرى خستوە لە ئیستاوە بۆ هەتاى هەتاى بێ منەتە چى هەیە با بڵاوى بكاتەوە .
8- سەبارەت بە پۆشینى جل و بەگ لە لایەن هەر ئەندامێكى حسدك ئاساییە و خۆى ئازادە چى دەپۆشێت ، چونكە ئەو شتى شخسیە .
9- هەرچەندە پێویست نەبوو ئەم وەڵامە بدەینەوە چونكە نوسینكە درۆ بوختانێكى زۆر گەورەیە.هەر كەسێك بیخوێنیتەوە دەزانێت درۆیە بەڵام بۆ ئەوەى خوێنەر لە ڕاستیەكان بە ئاگا بێت
وتە بێژێك لە مەكتەبى ڕاگەیاندنى ناوەندنى حسدك وە _12/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە