تا زووتر به‌رۆکی ئه‌م میلله‌ته به‌ربده‌ن ، که‌متر ڕوویان ڕه‌ش ده‌بێت.
Thursday, 10/03/2011, 12:00
یه‌که‌م ئیش بۆ حوکمه‌ت و به ده‌سته‌ڵاتان ده‌بێت واز له کورسی و ده‌سته‌ڵات بێنن
، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌که‌یان که‌شف بوه و خۆشیان زۆر چاك له‌وه دڵنیان ، بۆیه ئه‌م شین و ڕۆڕۆیه ده‌که‌ن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ..
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی سلێمانی فره هاواری چاکسازی لێکردن به‌ڵام بیسوود بوو ، له‌گه‌ڵ حوکمه‌تێکی که‌ڕه‌واڵه‌دا .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ درۆیه‌ك نه‌ما به ناوی موچه و بودجه و پرۆژه ئێسته خه‌ریکی چه‌واشه کردنی ئه‌م میله‌ته‌ن ، هه‌ر به یادی بۆنه‌کان و پرۆژه‌ی نوێوه مێشکی خۆیان هیلاك کردوه ،
ئه‌م میله‌ته ته‌واو بڕوایان نه‌ما پێیان بۆیه نازانن چیبکه‌ن ،
به کۆسته‌ر و پاس فه‌رمانبه‌ران کۆ ده‌که‌نه‌وه بۆ یادی بۆنه‌کانی خۆیان ، به پاره‌یه‌کی زۆریان بۆ دابین ده‌که‌ن و وه‌عدی شتی باشیشیان ده‌ده‌نێ و پشتیك ده‌که‌نه هه‌موویان ..
پاش چه‌ن رۆژێك یادی ڕاپه‌رینیان کرده‌وه و به پاره و هه‌ره‌شه و قسه‌ی خۆش سه‌رجه‌م که‌س و فه‌رمانبه‌ره‌کانیان کۆکرده‌وه، تا له‌و یاده‌دا به‌ژدار بن ، وه‌ڵای نازانین چ ئومێدێکیان به دووباره دروست بونه‌وه هه‌یه ،
به‌مه ده‌ڵێن کۆبونه‌وه‌ی خۆڕسك یاخود کۆبونه‌وه‌ی ترسان له ئیراده‌ی گه‌ل؟
له هه‌مان رۆژدا له مه‌یدانی ئازادی به هه‌زاره‌ها مان گرتوو تێیدا به‌ژدار بوون ،
له هیچ ساڵێکی وه‌ك ئه‌مساڵدا نه‌بوو وه‌ها به په‌رۆشه‌وه یادی ڕاپه‌رین بکه‌نه‌وه و ئه‌ونه‌ی بۆ سه‌رف بکه‌ن ، سه‌ر له نیوه‌رۆکه‌ی ته‌نها نزیکه‌ی 60 فه‌رمانبه‌ر به جلی مه‌ده‌نیه‌وه و ئاڵای سه‌وزی بنه‌ماڵه‌وه ره‌قس و ده‌گه‌یان بوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك مناڵ‌دا که نه‌یانده‌زانی ئه‌مانه باای چه‌نن ته‌نها دوای فیکه‌و چه‌پڵه که‌وتبوون ، دووای ریکلام کردن له 3 ته‌له‌فزێۆن و فه‌رمانبه‌ر و به ناو پێشمه‌رگه‌کان، بڕی نیو چاره‌ك خه‌ڵكیان له مه‌یدانی ئازادی پێ به‌راورد ده‌کرا !
ئوم حوکمه‌ته له ئێمه باشتر ده‌زانێت که چی ده‌کات، خۆشی له‌وه زۆر چاکتر دڵنیایه ته‌نها گۆرانکاری ڕیشه‌یی دادی ده‌دات و واز له کورسی و پۆستی سه‌رۆکایه‌تیان بێنن ، که پێشیان ده‌ڵێیت ده‌بێت ئێوه بڕۆن چوونکه ته‌واو میله‌ت ئێوه‌ی پێهه‌زم ناکرێت ، ده‌ڵێن"ئێمه به ده‌نگی گه‌ل هاتینه سه‌ر حوکم " هه‌تا هاتنه سه‌ر حوکمی ده‌سته‌ڵات هه‌زارو یه‌ك درۆی بریقه‌داریان کرد ، له تیڤی دژایه‌تی هه‌موو ئۆپۆزسێۆنێکیان کرد ، به‌یانیان به کورته نامه‌ی ئه‌وان خه‌به‌رمان ده‌بۆوه که خۆیان هه‌ڵبژاردوه و ئاینده‌تان بۆ مسۆگه‌ر ده‌که‌ین ده‌نگمان پێبده‌ن ،
کاکی کردار شه‌رته‌شمان نازانێت چی بکات ، ده‌ست بۆ هه‌ر درۆیه‌ك ده‌بات ، دوباره‌یه
ئێسته له هه‌وڵی به‌خۆ پێیاو چاك بونه له ناو میله‌تدا ، بۆیه فێری چه‌واشه کردنێکی زۆر چاك بوه ، ئه‌ویش یه‌کێکه له‌و کردارانه‌ی که هیچی به ده‌سته‌وه نه‌ما به‌کاری بهێنێت.
هه‌ر خۆیان ده‌ستیان هه‌بوو له هاتنه ژوره‌وه‌ی زێره‌ڤانی بۆ ناو سلێمانی ، ده‌ستی هه‌بووه له هه‌موو ئه‌و سینارۆیانه‌ی له‌م چه‌ن رۆژه‌ی ڕابردودا ئه‌نجامیا دا ، به مه‌به‌ستی ئارامی و چاکسازی بۆ گه‌ل ..
به‌ڵام هیچ شتێك به ناوی ئومێدی گه‌ل نه‌ماوه بۆ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته مافیایه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌دا ،
که‌ناڵه حیزبیه‌کانیشیان نازانن چی بدزن ، ئێسته خه‌ڵك سه‌رقاڵی مانگرتنوو خۆپیشاندانه هیچیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه ، هه‌ستاوون به دزینی شیعاره‌ته‌کانیان و پاش ده‌ستکاریان ده‌یڵێنه‌وه ،
یه‌که‌م شیعاری مه‌یدانی ئازادی سه‌را " به ئاشتی به ئاشتی" بوو
ئێسته که‌ناڵی زاگرۆس فێر بوه بڵێم دزیوێتی و ده‌یڵێته‌وه ،
به راستی سه‌رشۆریه بۆ که‌ناڵه‌کانیان نه‌وه‌ك توخنی ئه‌و ناوه بکه‌ون ، ده‌بێت هه‌ر ناویشی نه‌به‌ن ، چوونکه بوه‌ته شوێنێکی به‌رز پیرۆز ده‌نگی ئه‌م گه‌له‌ی لێوه‌ر ده‌رده‌چێت .
ده‌سته‌ڵات ئێسته‌ش کاتی ماوه بۆ کڕینه‌وه‌ی به‌شێك له که‌سایه‌تی خۆیان ، ئه‌ویش ده‌بێت هه‌تا زوه ده‌ست له کورسی و په‌رله‌مان و حوکمه‌ت و گه‌ل به‌ربدات ..
حوکمه‌تێکی کاتی دروست بکرێت تا دادگای ئه‌و که‌سانه بکرێت که ده‌ستیان له کوشتن و بڕین و سوتاندنی ئه‌و باره‌هایانه هه‌بوه ، به‌مه‌ش تۆزێك له شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وی تریان مێژوو حاكم ده‌بێت و سه‌رشۆڕیان ده‌کات .
لێره‌وه ده‌بێت هه‌موو رۆژێك ئه‌وه بۆ ده‌سته‌ڵات دوباره بکه‌ینه‌وه که میله‌ت به پاره و سه‌روه‌ت و هه‌ره‌شه‌و ده‌ستماج کردن فریوو ناخوات ، باشتره بۆ ئێوه زوو چۆڵی بکه‌ن چوونکێ هه‌موو کوردستانتان لێهه‌ستاوه ، ئه‌وه خۆتانن سه‌ری خۆتانتان شۆر کردوه به جنێو و میدیا‌و درۆکانتان.
به‌ڵێ بۆ گۆڕانکاری ڕیشه‌یی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست