ئوتومبیلەکانى پۆلیس لەسلێمانى کە بۆ کارى تایبەتى بەکاردەهێنرێن تایەکى بودجەى حکومەتى بردووە ..
Wednesday, 12/03/2014, 12:00
سەرۆکى حکومەتى کاربەرێکەرى هەرێمى کوردستان دوێنى بریارێکى دەرکرد بۆ وەزارەتى ناوخۆ کە فەرمانى کردووە تیایدا کە بەهەموو جۆر و شێوەیەک قەدەغەیە ئوتومبیلى میرى بۆ کاروبارى تایبەتى بەکاربهێنرێت هەروەها راستەوخۆ دەبێ هەموو ئەو ئوتومبیلانەى تابلۆى مەدەنیان پێدراوە لێیان بسەنرێتەوە ، بۆ بینینى هەواڵەکە کلیکى ئەم لینکە بکەن تاکایە
http://lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=24248 تاکو گوایا بەهەدەردانى سامانى گشتى کەمبکرێتەوە .خەڵکینە تۆ تەماشاى ئەم مەهەزەلەیەبکەن ، ئەوەى لەسلێمانى رۆژێ لە بەشى ئامێرسازى کارى کردبێ ئەزانێ کە ئەوەى وەزارەتى ناوخۆ سەرفیدەکات لەو ئوتومبیلانەدا کە بۆ کاروبارى تایبەتى بەکاردەهێنرێن مانگانە بەسەدان ملیۆن دینارە بەبێ هیچ گومانێک ... جــــــا ئەم مەهزەلەیە دەیان ساڵە بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت و هەمووان گومانیان لەجێبەجێکردنى ئەم بڕیارەش هەیە .
لەهەموو جیهاندا رووینەداوە ئەفسەرى پۆلیس و غەیرى پۆلیس پاش خانەنشینکردنى ئوتومبیلى میرى لاى بمێنێتەوە بە تابلۆى مەدەنیەوە و ئالیک و جۆکەشى (واتە بەنزین و رۆن و چاککردنى) هەر لەسەر حکومەت بێت ، دە ئەوە لەسلێمانى چەندین ساڵە روودەدات ... وەک ئەو توتومبیلانەى لاى هەریەک لە (لیوا جەمالى کۆنە بەرێوبەرى گشتى پۆلیس و لیوا عومەرى کۆنە بەرێوبەرى گشتى هاتوچۆ و چەندین عەمید و لیواى خانەنشینى ترە ) .
لەلایەکى ترەوە چەندین ئەفسەر هەن کە هیچ پۆست و پلە و فەرمانێکیان نیە کەچى باشترین ئوتومبیلى پۆلیسیان لایە و بۆ خزمەتکردنى تایبەتى خۆیان بەکاریدەهێنن و تەواوى مەسروفاتى لەسەر میرییە لەپاى هیچ تەنها گەندەڵى و بەهەدەردانى سامانى گشتى نەبێ ، ئەمانەش بەتەنها بەهۆکارى مەحسوبیەت و مەنوسوبیەتەوەیە و هیچى تر .
ئەو ئوتومبیلانەشى بەرێوبەر و بەناو بەرپرسەکانى ئیستاى وەزارەتى ناوخۆ لەسلێمانى بە تابلۆى مەدەنیەوە بەکاریدەهێنن ئەوەچیرۆکێکە سەرەتاى هەیە و کۆتایى نیە ، وەک بەرێوبەرى لەئاست پارێزگاکان و تەنانەت هەندێ کۆلکە بەرپرسى تریش تەنانەت کوێرە لیوا هەیە دوو ئوتومبیلى بۆخزمەتکردنى خۆى و خێزان و ماڵى تازە خەزوورانیشى تەرخان کردووە ، ئەمە راستیەکى حاشاهەڵنگرە و (((ئەگەر))) وەزارەتى ناوخۆ راستگۆیە لەوەى سامانى گشتى بەهەدەرنەدات بابچێت و بۆخۆى وردبینى بکات و بزانێت وایە یان نــــــا ، ئەوکات پەیمان بێ ئێمە لە بەرێوبەرایەتى ئامێرسازى پۆلیسى سلێمانى تەواو هاوکاریان بکەین .
لەکۆتایدا ئەشێ بەرپرسانى ئیستاى وەزارەتى ناوخۆ کە زەندەقیان چووە وەزارەتى ناوخۆ بدرێتە بزووتنەوەى گۆڕان هەر لەترسى ئەوەیە کە خۆێنگەرمێکى دەست و داوێن پاکى ئەم بزووتنەوەیە بێت و کۆتایى بەو هەموو گەندەڵى و بەرتیلخواردن و دزى و فزى و دەست و شەڕواڵپیسیەیى ئیستاى وەزارەتى ناوخۆ بهێنێت کە بەکارهێنانى ئوتومبیلەکانى وەزارەت تیایدا بۆ کاروبارى تایبەتى تەنها بەشێکى زۆر بچوکى ئەو گەندەڵیانەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست