كارێكى ترى نایاسایى حكومەتى هەرێم
Friday, 09/12/2011, 12:00
لەژێر سایەى دەسەڵاتى حكومەتى هەرێمى كوردستان یان ڕاستتر وایەەبڵێین لەژێر دەسەڵاتى چەند هێزێكى میلیشیادا بەدەیان و سەدان كارى نائاسایى و نایاسایى بەحەقى مافە گشتیەكان و خەڵكى بەشمەینەتى هەرێمى كوردستان كراوەو لەسەر لاشەى ئەوخەڵكە ژیاون و سەرمایەیان كەڵەكە كردووە و پەیڕەوى ئەودروشمەى حزبى بەعسیان كردووە كەدەیانوت یاسا وەكوو لاستیك مەتاتیە چۆن بمانەوێت درێژى دەكەینەوە، لێرەدا پرسیارەكە بۆ سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستانە، بەڕێز لەكاتێكدا لە وڵاتەكەى تۆدا بە هەزاران خێزان هەیە داهاتى مانگانەى (150) سەدوو پەنجا هەزار دینارى چاودێرى كۆمەڵایەتى یە و بە هەزاران خێزانیش هەیە كە ئەوشانسەشى پێنەدراوە، بەپێى كام ڕێوشوێنى یاسایى بەسەدان و هەزاران كادرى حزبى بەپلەى راید و بۆ سەرەوە كە كەمترین مووچەیان (900) نۆسەد هەزاردینار و تا چەندین ملیۆن دینار خانەنشین دەكەى لەسەر حكومەتى هەرێم كە نەك هەر ڕۆژێك خزمەتیان بەحكومەت نەكردووە بەڵكو بەسەدان كەسیان تێدایە كە دووساڵ خزمەتى حزبەكەشتیان نەكردووە بەڵكوو بە مەنسوبیەت و مەحسوبیەت ئەوپلانەشیان پێدراوە، ئەى چى بەوفەرمانبەرە داماوە دەڵێیت كەدواى (30) سلڵ خزمەت بە حكومەتەكەى تۆ نیوەى كەمترینیانى بۆ دەرناچێت، بەڕیز ڕەنگە ئەمڕۆ جێكردنەوەى چەندین كادرى لایەنەكانى تر كەشێكى بێدەگى ڕاگەیاندنى بەتۆدابێت لە دواڕۆژ و ساتەكانى دەسەڵاتتدا وەكوو سەرۆكى حكومەت ئەم كارە نایاساییە بەیاسا ئەنجام بدەیت بەڵام دڵنیابە خەڵكى كوردستان زۆر لەوە وریاترن و ڕۆژێك دێت وەكوو یەكێك لە گەورەترین كارە دزێوەكانى كابینەكەت ئەژمار دەكرێت و وەكوو بڕوانامە ساختەكان سودمەندەكانیشى شەرمەزار دەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست