كوردسات و شاردنەوەى گەندەڵیەكانى (عومەر مورتاح)
Saturday, 28/03/2009, 12:00
كوردسات ئەو كەناڵەى خزمەت بە مافیاكانى كوردستان و خودى دارو دەستەكە بنە ماڵەى تالەبانى ئەكات , ئەم كەناڵە ئەیەوێ ڕووى ناشرینى ئەم دزوو مافیا نە لاى هاوڵاتیانى كورد جوان كات , ئەوەتا لە باتى بێت كار لە سەر دیاردە نێگە تیڤەكانى كۆمەڵگەى كوردى بكاو خەڵك هۆشیار كاتەوە . یان بێت پەیامى خۆىوەك میدیا بگەیەنێت و دەست بخاتە سەر دیاردە ناشرینەكانى كۆمەڵگەى كوردىو گەندەڵیەكان بۆ خەڵك ڕوون كاتەوە , بەپێچەوانەوە كار ئەكا, ئەوەتا ئەیەوێ ڕووى ناشرینى گەندەڵو دزێكى وەك (مورتاح) جوان بكات.ئەوەتا ئەیەوێ ڕووى ڕەشى(مورتاح)لەمیانەى ڕیپۆرتاژێك جوان بكات و باس لە و پڕۆژانە ئەكات كەمورتاح تەواوى نەكردون یان گەر تەواویش بوبێتن ئەوا لەباتى بەشان و باڵیا هەڵدەن حەق وایە لەسەر خراپى ئەو پڕۆژانە(مورتاح) دادگاى بكرێت.
لێرەدا بەباشى ئەزانم ناوى چەند پرۆژەیەكى سەقەتى (مورتاح)باسبكەم: پرۆژەى پردى خەسرەو خاڵ ئەم پڕۆژەیە هیچ مەرجى ستاندارى پردى تیانیە لەڕوى جادەو لەڕوى ئاوەڕۆوە كەزستانان بەشى ژێرەوەى ئاوى تیا كۆ ئەبێتەوە, پردى دوڕیانەكە جگەلەوەى ستاندارنیە لوتكەكەى ئەڵى شاخە بەهیچ شێوەیەك نابێت پرد وابێت , یاخود شەقامى تاسلوجە پێویستە(مورتاح)لەسەر ئەم شەقامە دادگایبكرێ چونكە ماڵى چەندین كەس لە وڕێگەیە وێران بوو چەندین مندال َبەهۆى ئەم ڕێگایەوە لەنازى باوكایەتى بێبەش بون ,یاخود باسى هەڵبجە ئەكەن وادەرى ئەخە كەئەم شارە لەڕووى ئاوەدانی و پێشكەوتنەوە هاوشێوەى نیۆركە , ڕاستە هەڵبجە جادەى تیاكراوە بەڵام خۆ تائێستا لە دواى 21 ساڵ كۆڵان نیە لە هەڵەبجەدا كەلاوەى تیانەبێ, ئەى كوردسات بۆ باسى ئەو بڕەپارەیەناكات كەكافیە ئەیویس ئاودىوى كات بۆ بانكەكانى جیهان وادیارە لە بەرامەبە ئەو شتانە كوێرن , زۆرن پڕۆژەكان ناكرێ یەكەیەكەناویان بێنى , كوردسات ئەیەوێ (مورتاحمان) لێ بكات بە (شێخ بن زاید)باشە گەر مورتاح ئیشكەرو ئاوا بەشانیا هەڵى ئەیەن ئەى بۆچى بەبڕیارى سەركردایەتى (یەكێتى) مورتاح دەركرا, نازانم بنەماڵەى ئەم تالەبانیە زۆرسەیرن ئەڵى براى شەیتانن لەلایەك (مورتاح) دەرئەكەن و لەلایەك بەشان وباڵى مورتاحا هەڵئەیەن , بە جۆرێك مورتاحیان كردوە بە فریاد ڕەسى هەموشتەكان , ڕووى ڕەشى خۆفرۆشو خائینەكان بەمكیجى مینبەرەكەى (هێرۆ)دز جوان نابێت.
(بڕوخێ فیر عەونەكانى كورد)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست