کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مام باپیر كەلكانى... پیاوە گەندەڵەكەى مام جەلال.....

Thursday, 24/03/2011, 12:00



مام باپیر كەلكانى پیاوە گەندەڵەكەى مام جەلال.....
دیاریدەى گەندەلی تەنها بریتى نیەلەچەند لایەنێكى سەرەكى ژیانى خەڵك, بەڵكو هەموو جەستەو عەقل وهۆشى مرۆڤەكانى گرتۆتەوە وبۆتە دیاریدەیەكى حەتمى كەبەئاسانى ناتوانرێت بنبر بكرێت تاكو سەرجەم عەقلە توشبووەكان تێك نەشكێندرێن و بنیادى كەسایەتیەكى تازە نەنرێت پشت ئەستور بەسیستەمێكى متكامل كە عەدالەت ویەكسانى ئامانج وكردارى بێت .
مام باپیر كەلكانى كە لێپرسراوى جوتیارانى سنورى راپەرینە خۆى بە پیاوە دلسۆزو بێگەردو ومریدەكانى جەلالیەت و (ى.ن.ك) دەزانێت لەگەڵ ئەوەشدا بۆساتێك كەرمى وساردیو تاڵو سوێرى بۆ ئەم رێكخراوە نەچەشتوە ورۆژێكیش تفەنگێكى بۆ نەتەقاندوە وهەمیشە مشەخۆرە زۆر خۆرەكەى هەمبانەى بنەماڵە و چینى جوتیاران بووە.
ئێمە نازانین بۆ (ى.ن.ك) گلۆلەكەى خڕناكاتەوەو اعادەیەكى حەقیقى لە كارى رێكخراوەكەیدا ناكات ,ئایا بەبوونى ئەم نمونانە مێگەلەكەى لەگورگەكان دەپارێزێت یان بەیەكجارى ئەم ریێكخراوە بەرەو دەریاى خنكاندن دەبات ؟ نازانین كام وڵام بكەینە سەردێرى قارەمانیەكانى ئەم زاتە پیرۆزە .كەئەمانە تەنها مشتێكن لە كەندەڵیەكانى ئەم قارەمانە....
1-تۆماركردنى زیاتر لە (80) سەیارەى جۆرى (نیسان و تۆیۆتا وناڤارا) بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران كە ئەم سەیارانە ئەبێت جوتیارى خاوەن پسولەو ناسنامەى پیشەیى جوتیارى وەرى بگرێت بەڵام مام باپیر بۆ هەر سەیارەیەك (300-400) دۆلارى وەرگرتوە بۆ راستى ئەم خاڵە ئەكرێت سەردانى لستى ناوەكان بكەن و بەراوردى ناوەكان بكەن وبزانن چەند جوتیارى راستەقینەى سوود مەندبووە.
2- ساڵى پار بوو كە مام باپیر لە گووندى گردجان لەلایەن جوتیارێكەوە بەر شەق درا ئەمەش لەبەر ئەوە بوو كە گەنم و جۆى ئەم جوتیارانەى كە پارەى لێوەرگرتبوون سەرەبڕى بۆ ئەكردن و بە دەرجەیەكى باشیش دانەوێڵەكانیان بۆ كەشف ئەكردن ,وەبەپێچەوانە ئەوانەى پارەیان پێَنەدابوو بۆ چەند رۆژێك دانەوێڵەكانیان لەناو سەیارەكان لەسەر رێگاى گردجان ریز ئەكردوكرێیەكى زۆریشى ئەهاتە سەر دوا تریش بە دەرەجەیەكى خراب بۆ یان كەشف ئەكرا كەنرخەكەى زۆر لەبازار كەمتریوو كەئەمەش بووە بە هۆى ئەوەىزۆربەى ئەم جوتیارانە زەرەرمەند بن لەبەروبوومى ساڵێكیان كەئومێدى تەواویان لەسەر هەڵچنیبوو.
3- وەرگرتنى بەشێكى زۆر لە دەرمانى گژووگیاو حەشەرات و كیمیایى بەهێزكردنى زەوى ومزاخەى رشاندن كە لەبازار ئەیفرۆشتەوە لەرێگەى چەند نوێنەرێك كە لەگوندەكانى سنورى بیتوێن دایناون .
4- بەنیوە نووسینى ئەو زەویو باخچانەى كە دەكەونە ناو پرۆژەكانى حكومەتى هەریم وحكومەتى بەغداوەرگرتنى پارەى قەرەبووەكە,وەك قەرەبووى زەویەكانى كفرەدۆڵ و سەروچاوە
5-هاوكارى خەڵك بۆ وەرگرتنى سلفەى باخ و لێدانى بیرى ئیرتیوازى وەرگرتنى (100-1500)دۆلار بۆ هەر معامەلەیەك كە رەزامەندى لەسەر سلفەكەى بدرێت .
.
ئایە ئەم گەندەڵیانە هەقى ئەوە نیە كەئەم پیاوە ببرێتە دادگاو ببێتە نموونەیەك بۆ ئەو هەنگاوانەى كە (ى.ن.ك) بریارى داوە جێبەجێى بكات ببێتە پشتگیریەكى باشیش بۆ پلانە چاكسازیو پاكسازىەكەى سەرۆكى حكومەت (دكتۆر بەرهەم سالح) ئەمەش جێ دێڵین بۆ رۆژانى داهاتوو بەڵام بەدڵنیایى ئەم پیاوەش بە معزەز مكرم لەشوێنەكەى دەهێڵنەوە چونكە (ى.ن.ك) نیازى راستەقینەى نیە لەچاكسازیو بنبركردنى گەندەڵى بەڵامئەمرۆ یان سبەى ئەم نموونەو هاوشێوەكانى دەبنە پەندى زەمانەو پەتك دەكرێن وبەسزاى عادیلانەى گەل دەگەن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە