کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لقی‌ سۆرانی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی ، به‌دواداچوون‌ بۆ هه‌والێكی‌ ئیسلام په‌یك ، ده‌كات .

Sunday, 14/02/2010, 12:00


دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رێز كاك(دیاری‌ محمد) بابه‌تێكی‌ له‌ ژێر ناونیشانی‌ (هه‌موو مان قه‌رزاری‌ مامۆستاین) له‌ سایتی‌ ئیسلام په‌یك بلاوكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداربوون له‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ماموستا مه‌لا عومه‌ری‌ خدرانی‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ 12/2/2010 به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید به‌رپرسی لقه‌كه‌مان و به‌یاوه‌ری‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ ده‌چه‌ری‌ سۆران سه‌ردانی‌ ماموستا مه‌لا عومه‌ری‌ خدرانیان كرد له‌ شارۆچكه‌ی‌ چوار قورنه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی‌
مامۆستایان كۆلیه‌وه‌ ، به‌رێز ماموستا مه‌لا عبدالله وێرای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌وا هاوكاریه‌كی‌ ماددی پێش كه‌ش به‌ مامۆستا كرد،ئاماده‌ی‌ خۆشی‌ ده‌ربری‌ به‌مه‌به‌ستی‌ جاكتر كردنی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌م زانایه‌ به‌رێزه‌ هه‌موو جۆره‌ ئاسانكاری‌ وخزمه‌تێك پێش كه‌ش به‌ مامۆستا مه‌لا عومه‌ر بكات، له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ ماموستا عبدالكریمی‌ كوری‌ مامۆستا مه‌لا عومه‌ری‌ خدرانی‌ سوپاسی‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ لقی‌ سۆرانی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كرد.
كليكى ئه‌م لينكه‌ بكه‌

http://www.islampaik.org/direje.aspx?jimare=2424&Babet=wtar
راگه‌یاندنی‌ لقی‌ سۆرانی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە