لەكەلار دەستگیركردنى سەرۆك ئاپۆ شەرمەزاركرا.
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
ئەمڕۆ 15ى شوبات لەكەلار بەخۆپیشاندانێكى جەماوەرى گەلەكۆمەى نێودەوڵەتى ڕسواكرا ! خۆپیشاندانەكە بەسەرپەرەشتى ڕێخستنەكانى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان لە گەرمیان لەبەردەم خوێندنگەى لەیلا قاسمەوە تاناوەندى شار بەڕێوەچوو..لەخۆپیشاندانەكەدا بەدروشمەكانى {ئێمەكوردین كوردمان ئەوێ ! ئاپۆنەبێت كەسمان ناوێ !شەهیدان ویژدانمانە ئۆجەلان ڕێبەرمانە! بێ سەرۆك ژیان نابێت} گەلەكۆمەى نێودەوڵەتیان شەرمەزاركرد! تێدا ئاماژە بەو نایەكسانیە كرا كە ووڵاتانى بەناو دیموكرات بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و نەتەوەى كوردیان ئەنجامیان داوە كە بەجۆرێك بوە لەم جیهانەدا هیچ وڵاتێك ئامادەنەبوە شوێنێكى ئارام بۆ ئۆجەلان دەستەبەر بكات دور لە توركیاى داگیر كەر كەسەلماندى لەدونیادا شتێك نیە بەناوى یەكسانى و مافى مرۆڤ..لەكۆتاییدا بەیان نامەى دەستەى كارگێڕى پارتى چارەسەرى لەلایەن بەڕێز مامۆستا شەماڵەوە خوێنرایەوە بە دروشمى بژى سەرۆك ئاپۆ كۆتایى بەخۆپیشاندانەكە هێنرا !!
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست