کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆزینەوەی قایمقامیش وەك بكوژانی كورەدەوناردنەدەرەوەی تاریق ڕەمەزان لەبیرچونەوە

Saturday, 13/02/2010, 12:00


  بێ دەنگ بونی مرۆڤ لەبەرامبەر هەرستەمێكدا هاوكاری كردنی ئەوستەمەیە جائەو ستەمكارە تاكەكەس بێت یان پارتێك یان هەر شتێكی دیكە بێت 0ئەوەی مرۆڤ لەمەخلوقاتەكانی دیكە جیادەكاتەوە بێ دەنگ نەبو ن ودادگایى كردنی ستەم كارەو كۆمەككردنی ستەم لێكراوە 0 بۆیە لە هەر جێگایەكدا ستەمێك كرا بێت لەنێوان مرۆڤە كاندا هەردوئاراستە كەى وەرگرتوە هەندێكیان بونەتە نۆكەری ستەمكارو هەندێكی دكەشیان بونتە پاڵپشتو فریادڕەسی مەزڵومان ،دەستە ی نۆكەرانی ستەمكار بەردەوام لەدەسەڵاتەوە شاباشى سەرشۆڕانەوەردەگرن 0ئەم دابەش بونەی مرۆڤەكان لەدواى ڕاپەڕینەوە لەكوردوستاندا سەرى هەڵدا،ئاغایانى ستەمكەر كوتوپڕ و بێگوێدانە مافەكانى خەڵكى وڵات دەستیاندایە ئاودیوكردنی سەرمایەوسەروەتو سامانى وڵات وخۆدەوڵمەند كردن وئەنجامدانی جۆرەهاستەمى نەبیسراو نەبینراو ،پاشان هەرلایەنێك بونە نۆكەری وڵاتێك و شەڕە ماڵوێرانكەرەكەى ناوخۆی وڵاتیان هەڵگیرساند كەجۆرەها شێوازی مرۆڤ كوژیان تێدا تاقى كردەوە ،هەرلە سوتاندنی مرۆڤە وە بە پەرەمێزو فرێدانە خوارەوەی مرۆڤ لەشاخ و تاشە بەردە كانە وە وفلیقاندنی مرۆڤ بە بلۆك و تادەگاتە ڕەشەكوژی وگولەباران كردنەكەى بەكراوا 0ئەم كوشتو بڕەى مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتی كوردەوە وێنەیەكی وەهای وەرگرت كوشتنى مرۆڤێك لەباڵندەیەك ئاسانتر ببێت و بكوژانى مرۆڤ و تاڵانكەرانی وڵات بە نیشتمان پارێزو پاڵەوانەكانى وڵات ناوبانگیاوەرگرت لەلایەن دەسەڵات و نۆكەرەكانیانەوە 0لەدوای هێنانى لەشكری بێگانەوە بۆسەر خاكی نیشتمان دەسەڵاتى كوردى كەوتە چاوترسینَكردنی خەڵكى وڵات وئەوانەی داواى مافەكانى خۆیانیان دەكردبۆلەبیربردنەوەى خیانەتەكانیان،بۆنمونە كوشتنى كوردەی سەید ئەحمەد لە 16\3\2006دا تائێستاش ئەودەزگایانەی پێیان دەوترێت پارلەمانو سەرۆكایەتی هەرێم هیچ ورتەیان لێوە نەهات پاشان دەسەڵاتدارانی وڵات ئەوانەی مناڵەكانی خۆیان لە وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەوروپا بەپول و پارەى وڵات ژیان دەگوزەرێنن وبونەتە خاوەنى كۆمپانیا زەبەلاحەكان بەبێ گوێدانە هیچ مافێكى هاوڵاتیانی كوردوستان گەورەبكوژ فڕۆكەوان (تاریق رەمەزان)یان لەزندان دەرهێناو ڕەوانەی ئەوروپایان كرد ،كاررەسات لەوەدایە دەسەڵات دزی لەهاوڵاتیەكانی خۆی بكات ،دەسەڵات ببێتە چەتەو هاوڵاتیان ببنە ماڵ بڕاو ،بۆنمونە قایمقامى هەڵەبجە (فوادێاڵح)خەزێنەی شار تاڵاندەكاتو كوتوپڕغەیب وفەنا دەبێت وشارێك بەتاڵان كراوى دەمێنێتە وە 0ئە وەی جێگای سەرنجەو دەمەوێت باسی بكەم ئەوەیە دەسەڵات خاوەنی هێزێكە بەناوی ئاسایشی هەرێم ،هێزێك كەلەژێردەسەڵاتى لایەنێك دایە بەوتەی سەرانی ئەو هێزە(یەكیەتی تەقلەبەفیل لێدە دات) ،لەپانتای ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزەدا قایمقام لەدونیاى سەرانی دەسەڵاتداغەیب و فەنا دەبێت ودەبێتە ئەندام و هێزە زەبەلاحەكەی ئاسایش تائێستا بەشوێن فانۆسی سیحریدا دەگەڕێن بەڵكو سۆراخێكى دونیای غەیبانى و فەنابون بكەن ،0پاڵەوانەكانى شەڕى ناوخۆش لە(پەیمانگای پێگەیاندنی پسپۆڕی لەبیربردنەوەو جەنكی دەرونیداوانە دەخوێنن)


 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە