کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێك بۆ كه‌سێكی وه‌همی كه‌ خۆی به‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێته‌وه‌ ناساندوه‌

Monday, 06/09/2010, 12:00




كه‌سێك به‌ناوی ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نوچه‌نێت، روونكردنه‌وه‌یه‌كی دورودرێژ بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ڵك قسه‌ی بێ بنه‌مای به‌ناوی ستافی نوچه‌نێته‌وه‌ كردوه‌ كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ به‌باشمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌، بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌م خوێنه‌رانی نوچه‌نێت دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ كار ناكات هه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئوقده‌ی یان به‌ناوی نوچه‌نێت هه‌یه‌، بزانن كه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌مووكات درۆ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بچێته‌ سه‌ر.
ئێمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سایتی نوچه‌نێت، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابووریمان له‌و سایته‌دا نییه‌، هه‌ر هه‌موومان به‌ خۆبه‌خشانه‌و به‌بێ هیچ سودێكی مادی كارده‌كه‌ین و ته‌نیا ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆییانه‌ كاربكه‌ین، كه‌سێكیش به‌بێ وه‌رگرتنی مادده‌ كاربكات ئه‌جێندای كه‌سی له‌ پشته‌وه‌ نابێت، لێره‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:
1-ئه‌و كه‌سه‌ی نووسویه‌تی "ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی ستاف له‌ نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی درووستبوونی كێشه‌ له‌ نێوان ستاف و سه‌رنووسه‌ر، چونكه‌ به‌شی زۆری ستاف له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن هاوڕان بۆیه‌ سه‌رنوسه‌ر په‌خشی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگرتووه‌". لێره‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامانی نوچه‌نێت ئاگادارین ئه‌و قسه‌یه‌ ئه‌سڵوئه‌ساسی نییه‌، كه‌ هۆكاری راگرتنی نوچه‌نێت په‌یوه‌ندی به‌خۆ ساغكردنه‌وه‌وه‌ بووبێت له‌ نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئینتما بۆ ده‌سه‌ڵات یان ئۆپۆزسیۆن شتێكی وا لای ئێمه‌ نییه‌، ئه‌و پێوه‌رانه‌رانه‌ش كه‌ سایتی نوچه‌نێت ئه‌ندامه‌كانی تێدا كۆكردوونه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر كاری جدی و بێ لایه‌نی بووه‌، ره‌نگه‌ كاره‌كانی ئێمه‌ زۆرجار به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرین، ئۆپۆسزیۆن سودی لێوه‌ر بگرێت نه‌ك ئێمه‌ بڕۆینه‌ ناو ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌، به‌ڵام به‌پێه‌وانه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ رووی كاركردنه‌مانه‌وه‌ چاودێری ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌كه‌ین به‌بێ‌ جیاوازی.
2- جێگای سه‌رنجه‌ ئه‌و براده‌ره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌سته‌ی نووسه‌ران كێشه‌یان ئه‌وه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بگرن و سه‌رنووسه‌ركه‌ی ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ناوی خۆی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه‌ سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك یبیه‌وێت ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی و پارتی ویه‌كێتی بگرێت له‌چی ده‌ترسێت كه‌ ناوی خۆی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌،
3- ئه‌و براده‌ره‌ وه‌همییه‌ی له‌خاڵی دووه‌می نووسینه‌كه‌یدا باسی له‌ 31ی ئاب ده‌كات گوایه‌ یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی راگرتنی نوچه‌نێت ئه‌وه‌بووه‌ كه‌نابێت باسی ئه‌و كاره‌ی پارتی بكرێت، به‌رانبه‌ر به‌ یه‌كێتی و مێژووی خۆی و میلله‌ته‌كه‌ی كردوویه‌تی، ئیمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نوچه‌نێت. به‌ راشكاوی ده‌ڵێن له‌ ئیستاته‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌كو ئه‌و ستافه‌ له‌كاردابین، نه‌ك سڵ له‌ 31 ئاب و 66 ناكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ڵویسَتیش وه‌رده‌گرین به‌رامبه‌ر، رووداوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ به‌ ده‌ستی ئیسلامییه‌كان روویدا، یان ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ یه‌كیتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی كردیانه‌ سه‌ر كۆمۆنیسته‌كانی سلێمانی، ده‌یان رووداوی خوێناوی دیكه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می شه‌ڕی ناوخۆ بوون بێده‌نگ نابین قسه‌ی خۆمان كردوه‌ و ده‌كه‌ین.
3-ئه‌و نووسه‌ره‌ كۆتای داستانه‌كه‌ی باسی له‌وه‌ كردووه‌، گوایه‌ ئه‌ندامانی نوچه‌ ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ده‌ستمان له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌دڵنیایشه‌وه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دێنه‌وه‌ سه‌ر كاری خۆمان ئه‌و كه‌سه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ گوایه‌ ستاف داوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌ری كردوه‌، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و براده‌ره‌وه‌ جێگای پێكه‌نینه‌ چونكه‌ بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ بوونی نییه‌ و كۆبوونه‌وه‌شمان نه‌كردووه‌، له‌نیوان ئیمه‌دا هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ جیاوازی سه‌رنوسه‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌ران نییه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ره‌نگه‌ بووبێته‌ گرێ كوێره‌یه‌كی گه‌رووی ئه‌و نووسه‌ره‌ كه‌وای لێكردبێت، بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌ به‌ناوی یه‌كێك له‌ ئیمه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌مان ماوه‌ بیڵێین، هۆكاری راوه‌ستانی ماڵپه‌ڕی نووچه‌ نێت له‌و چه‌ند رۆژه‌دا ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ كاك رزگار چوچانی له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌وردی هۆكاره‌كه‌ی رون كردوه‌ته‌وه‌، ئیمه‌ش به‌رده‌وامین له‌كاری خۆمان، به‌م نزیكانه‌ش دێینه‌وه‌، هیواداریشین ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به‌ ئێمه‌وه‌ سه‌قاڵكردوه‌ هه‌وڵ بده‌ن كارێكی جدی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ بتوانن سودێكیان هه‌م بۆ خۆیان هه‌م بۆ گه‌له‌ كه‌شیان هه‌بێت و واز له‌وه‌ بهێنن كه‌ خه‌ڵك چی ده‌كات، به‌ڵكو باشتر به‌وه‌ سه‌رقاڵبن كه‌ خۆیان چیان پێده‌كرێت.
ستافی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت:
شوان سدیق
رێبوار ره‌زا چووچانی
ئالان عومه‌ر
به‌همه‌ن عومه‌ر
سه‌روه‌ر سالار چوچانی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە