بزوتـنــــــه‌وه‌ی گـــۆڕان و كێشـــــــه‌كانی..نیو ملیۆن هاووڵاتی زیاتر ئومێدیان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵچنیووه.
Sunday, 17/07/2011, 12:00
ئه‌و قه‌یران‌و كێشه سیاسیانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رۆكی خه‌ڵك‌و سیستمی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه فاكته‌ره‌ی سه‌ره‌كی ئه‌دا‌و كاری خراپ‌و شێواز‌و میتۆدی ته‌قلیدی‌و باوی حیزبایه‌تی بووه، چونكه حیزب ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر كۆی جه‌مگه‌و بنته‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی كوردستان، تائه‌م ساته‌ش به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی كوردستان گیرۆده‌ی ده‌ستی حیزبه‌كانن، چونكه جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان حیزبی كوردی به‌دی ناكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر یه‌كجۆر فكر‌و بیركردنه‌وه‌ی كلاسیكی حیزب به‌ڕێوه‌ده‌بن‌و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موویان ته‌نها له‌ناودا جیاوازن، ئه‌گه‌رنا له‌ڕوی بونیادییه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك ستایل‌و جۆرن.
واته ده‌توانین بڵێین ئه‌م جۆره حیزبایه‌تییه بوونه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كانی كوردستان. ساڵانێكه به‌شێك له‌خه‌ڵك‌و نوخبه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خوازیاری ئه‌وه‌بوون كه هێزێكی نوێی جیاواز له‌هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێته‌ئاراوه كه ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی هێزه ته‌قلیدیی‌و كۆنه‌خوازه‌كان كه هه‌رێمی كوردستانیان توشی دۆخێكی نه‌خوازراو كردوه.
كاتێك چه‌ند سه‌ركرده‌و كادرێكی دیاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له25/7/2009 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان دروستكرد، تاڕاده‌یه‌ك ئومێدمان به‌وه په‌یداكرد كه ئه‌و هێزه نوێیه له‌توانایدا ده‌بێت گۆڕانی سیاسی‌و ئابوری له‌كوردستاندا ئه‌نجام بدات، هاوكاتیش پێمان وابوو كه ئه‌م هێزه ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕانكاری كۆی كایه‌كانی حكومڕانی‌و حیزبایه‌تی له‌كوردستاندا، گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا نه‌یتوانی ئه‌م كاریگه‌رییه دروستبكات، لانی كه‌م خودی بزوتنه‌وه‌كه ده‌توانێت پێكهاته‌و بونیادی خۆی له‌سه‌رستایل‌و شێوازێكی مۆدیرن ره‌نگڕێژ بكات.
له‌مێژوی یه‌كتێی و پارتیدا و به‌بیانوی جۆراجۆر، كۆنگره‌ی حیزبیان له‌كاتی خۆیدا نه‌ده‌به‌ست، ده‌توانین بڵێین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دوای دوو ساڵ له‌دروستبوونی، نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی هه‌ڵسوڕاوه‌كانیدا به‌شه‌فافانه بڵێن ئه‌مه سه‌ركردایه‌تی كاتی گۆڕانه، یاخود بڵێت ئه‌مه كارنامه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌یه، كه پێموایه ئه‌م رایه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری تاك لایه‌نه لای خودی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه بێت! تا ئێستا ده‌زگایه‌ك یان میكانیزمێك له‌ناو بزوتنه‌وه‌دا بوونی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌و گرفته‌كانی بزوتنه‌وه‌كه، كه ئه‌ڵێین هیچ ده‌زگایه‌ك بوونی نییه، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م راستییانه‌وه‌یه:
* له‌وه‌ته‌ی بازنه‌كانی رێكخستن دروستبوون، چه‌ندین لێپرسراوی بازنه‌و هه‌ڵسواڕاو ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی له‌هۆكاره‌كه‌ی بكۆڵرێته‌وه.
* له‌دوای 25/7 چه‌ندین كادری دیاری یه‌كێتی وازیان له‌پۆست‌و موچه‌و ئیمتیازات هێنا‌و هاتنه ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، له‌ئێستادا په‌یتا په‌یتا بۆ جارێكی تر ریزه‌كانی گۆڕان جێده‌هڵێن، ئه‌مه له‌ئه‌نجامی بێ ئومێدییان له‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێته هێزێكی جیاواز‌و نوێ له‌و حیزبه‌ی وازیان لێهێناوه، ئه‌مه به‌رمه‌بنای ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یتوانیوه ببێته هێزێكی رێكخراوی سیستماتیكراو كه له‌ئاست خواستی هه‌ڵسوڕاوانیدا بێت.
* زاڵبوونی بڕیار‌و هه‌ژمونی سه‌ركرده له‌سه‌ر پرس‌و بابه‌ته ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری سلبی كردۆته سه‌ر ئه‌دای بزوتنه‌وه‌كه، به‌تایبه‌ت له‌دیاریكردنی پۆسته هه‌ستیاره‌كاندا بێ ئه‌وه‌ی به‌هیچ فلته‌رێكدا تێپه‌ڕن‌و رای هه‌ڵسوڕاوان وه‌ربگیرێت.
* تا ئێستاش كۆمپانیای وشه یه‌كلا نه‌بۆته‌وه كه ئایا به فه‌رمی بۆته به‌شێك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان نا.
* وه‌ك ئاگادارین ژنان كێشه‌و گرفتی زۆریان هه‌یه، ده‌زگایه‌ك یان ناوه‌ندێك نییه بۆ رێكخستن‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
* دروستكردنی وه‌همی ناكۆكی‌و ململانێ له‌نێوان نه‌وه‌ی نوێ‌و كۆندا. ئه‌م وه‌همه به‌كارده‌هێنرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی كه ئه‌مه‌ش گورزێكی كوشنده له‌خودی بزوتنه‌وه‌كه ده‌دات.
*تا ئێستا گوتار‌و فكری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه رون نییه، گوتاری چییه‌و سه‌ر به‌كام هێڵی فكرییه؟
بۆیه گرنگه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا كێشه‌كانی نه گه‌شتۆته ئاستی بن به‌ست‌و نه‌بۆته جێگه‌ی نائومێدی خه‌ڵك‌و لایه‌نگرانی، هه‌رچی زووه زه‌مینه خۆشبكات‌و به‌پڕۆژه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌مه‌لایه‌ن كۆنگره ببه‌ستێت‌و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی گۆڕان بونه‌ته‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه‌و هه‌یكه‌ل‌و پێكهاته‌ی بزوتنه‌وه‌كه به‌دامه‌زراوه‌یی بكات‌و به‌كردار گۆڕان له‌ناو خودی گۆڕاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت كه ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕانكارییه جه‌وهه‌رییه‌كانی سیستمی سیاسی‌و كۆمه‌ڵگه بێت.
دواجار بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روبه‌ڕوی هه‌مان ئه‌ونه‌خۆشیه كوشنده‌یه‌ی حیزبه كوردییه‌كانی دی نه‌بێته‌وه، زۆر گرنگه دیدو بۆچوون‌و ره‌خنه‌ی روناكبیران‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس هه‌ڵسوڕاوه‌كانی به‌هه‌ندو پڕبایه‌خه‌وه لێی بڕوانێت.
له‌دوا وته‌مدا تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ هیوا نه‌بووم له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، بۆیه روی داوام له‌سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه زۆر به‌جدی بڕوانێته ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كان‌و به‌په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بدا، چونكه له‌سه‌ركه‌وتن‌و نوشستدا پشكی شێر به‌ر به‌ڕێزی ده‌كه‌وێت، ده‌بێت باش بزانێت نیو ملیۆن هاووڵاتی ئومێدیان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵچنیووه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست