بۆ هەموو گۆڕانکاری یەکان لە سلێمانیەوە دەست پێدەکات ؟
Thursday, 26/04/2012, 12:00
ئه‌وه‌ی ده‌نوسرێت‌و باس ده‌کرێت بریتی نیه له خۆ په‌رستی‌و سلێمان چێتی، خوێنەرانی بەڕێزیش دڵنیابن لەوەی بچوک کردنەوەی شار‌و شارۆچکەو گوندە خۆشەویستەکانی تری هەرێمی کوردستان نیە، به‌ڵکو راستیەکە سەبارەت بە مێژوی شاری سلێمانی کە هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه پێشه‌نگ بووه بۆ هەڵگیرساندنی بڵیسەی شۆڕش‌و خه‌بات‌و تێکۆشان، وە قوتابخانه‌یه‌کی نمونه‌یی شاعیران‌و ئەدیبان ڕۆشنبیران بووه،لەڕوی دراما‌و شانۆ‌و هونه‌رو موسیکی کوردیشەوە مێژوو شاهیدە مەڵبەندێکی گەورەی هونەرمەردان بووه.
سلیمانی کە دەکەوێتە سنوری سەوزەوە جیاواز تر لە ناوچەی زەرد هەمیشە میدیای ئازاد‌و ڕادەربڕین تیایدا ڕێگە پێدراو بووە ولە ناوچەی سلێمانیدا بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی میللەت حەرام کراوە و لێپرسینەوەی لەسەرکراوە گەر بەرێژەیەکی کەمیش بوبێت، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی پارتیدا دزی‌و بردنی داهاتی میللەت حەڵال کراوەو کەس بۆی نیە بە وشەیەکیش ناڕەزایی دەر ببڕێت هەر کەسێکیش لەو بارەیەوە بدوێت چارەنوسی بەرەو مەرگ بەڕێ دەکرێت، ڕاستە گەندەڵی‌و کاری ناشەرحی لە سنوری یەکێتیدا بونی هەیە بەڵام لێپرسینەوە کراوە بەرامبەر ئەوانەی کاری نایاساییان کردوە زۆر جار بەرۆکی بەرپرسانیشی گرتۆتەوە لەناو حکومەت‌و حیزب‌دا، گرنگ ئەوەیە وەک هەموو ئە خاڵانەی لە خوارەوە باسکراون ئەمەشیان سەروەریەکی ترە کە لە سلێمانیەوە دەبێت گەندەڵکاران‌و ئەوانەی خەدر لە هاوڵاتیان دەکەن ببنە پەندی زەمانەو بە سزای خۆیان بگەن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەم خاڵانەی خوارەوە مێژوی شاری سلێمانین‌و هەرگیز لە یاد ناکرێن.
١/ ساڵی ١٩٢١ ئینگلیز شاری سلێمانی‌و ڕه‌واندزی بۆردومان کرد.
٢/ ساڵی ١٩٦١ شۆرشی ئه‌یلول هه‌ر له سلیمانیه‌وه بوو په‌ره‌ی سه‌ند.
٣/ ١٩٧٦ شۆڕسی نوێی گه‌له‌که‌مان هه‌ر له سلیمانیه‌وه دروست بوو.
٤/ ساڵی ١٩٨٢ راپه‌ڕین له سلێمانی و هه‌ڵبجه‌و پشده‌ره‌وه کراو دەستی پێ‌کرد.
٥/ ساڵی ١٩٨٨ هه‌ر سنوری سلێمانی خاپور کراو زۆرینەی خەڵکی ئەم سنورە ئه‌فال کران.
٦/ بیرۆکه‌ی فیدراڵی له‌سه‌رده‌می شاخیشدا هه‌ر له سلێمانی بوو.
٧/ هێانه ئارای مافی خۆنوسین هه‌ر له یه‌کێتی‌و سلێمانیه‌وه بوو.
٨/ ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام دروشمی یه‌کێتی‌و له سلیمانی له‌دایک بوو.
٩/ داهێنانی گرتنی سه‌ربازگه‌و ڕه‌بایه‌و مه‌خفه‌ره‌کانی دوژمنانی کورد هه‌ر له ناوچه‌ی سلێمانی به زۆرینه بوو.
١٠/ ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ لە ڕانیەی سەربەرزو هه‌ر له سنوری سلێمانی له دایک بوو ده‌ستی پێ‌کرد.
١١/ بیرۆکه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له سنوری چالاکی سلێمانی بوو.
١٢/ دیارده‌ی دروست بونی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر له ناوچه‌ی سلێمانی دروست بوو.
ئه‌وه‌تا ده‌بینین چاک سازی‌و پاك سازی‌و بنبڕکردنی گەندەڵی هه‌ر ده‌بێت له سلێمانیه‌وه ده‌ست پی بکات ،تێوه گلاوانیش له گه‌نده‌ڵی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت له شیوه‌کان ده‌بنه قوربانی له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
گه‌ر دادگا بڕیاری کوشتنیان بدات یان خۆیان کوتایی به ژیانیان بهێنن یاخود حوکمی هه‌تا هه‌تایی بن له ناو زینداندا یان ڕسوای ناو کۆمه‌ڵگابن به هه‌موو شێوازەکان ئه‌و که‌سانه شه‌رمه‌زاری مێژوو ده‌بن.
زۆر جاریش ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی دڵسۆزن‌و په‌ڕه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه به هه‌مان شێوه‌ی تاوانباران ده‌بنه قوربانی ئه‌و پرۆسه‌یه.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر له سلیمانیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد هیوادارین ده‌ست پێک بێت بۆ چاک سازیەکی سەرتا سەری‌و بنىرکردنی گه‌نده‌ڵی بێت له کوردستاندا.
ئەوەی ڕویدا سەبارەت بە گیان لەدەست دانی قایمقامی سلێمانی کارەساتێکی ناخۆش بوو بەڵام کاتی ئەوە هاتوە چیتر چاوپۆشی نەکرێت لە هیچ کەسێک
کە کاری نایاسایی دەکەن‌و سەروەتو سامانی میللەت دەبەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، گەر لە هەر پلەو پایەیەکدا بن دەبێت بدرێنە دادگا‌و بەپێی ئەوتاوانەی کردویانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
له کۆتایشدا داوای سه‌بوری بۆ بنه‌ماڵه‌ی کاکه زانا ده‌که‌ین‌و دواکارین خوای گه‌وه‌ره خوالێخۆش بوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات‌و سه‌بوری که‌سوکاره‌که‌شی بدات.
مامۆستا دابان
٢٢/٤/٢٠١٢
بەرلین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست