بۆ هەموو گۆڕانکاری یەکان لە سلێمانیەوە دەست پێدەکات ؟
Monday, 23/04/2012, 12:00
ئه‌وه‌ی دهنوسرێتو باس ده‌کرێت بریتی نیهلهخۆ پهرستیو سلێمان چێتی، خوێنەرانی بەڕێزیش دڵنیابن لەوەی بچوک کردنەوەی شار‌و شارۆچکەو گوندە خۆشەویستەکانی تری هەرێمی کوردستان نیە، به‌ڵکو راستیەکە سەبارەت بە مێژوی شاری سلێمانی کە هه‌ر له‌دێر زهمانهوهپێشهنگ بووهبۆ هەڵگیرساندنی بڵیسەی شۆڕش‌و خهباتو تێکۆشان، وە قوتابخانه‌یه‌کی نمونه‌یی شاعیران‌و ئەدیبان ڕۆشنبیران بووه،لەڕوی دراما‌و شانۆ‌و هونه‌رو موسیکی کوردیشەوە مێژوو شاهیدە مەڵبەندێکی گەورەی هونەرمەردان بووه.
سلیمانی کە دەکەوێتە سنوری سەوزەوە جیاواز تر لە ناوچەی زەرد هەمیشە میدیای ئازاد‌و ڕادەربڕین تیایدا ڕێگە پێدراو بووە ولە ناوچەی سلێمانیدا بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی میللەت حەرام کراوە و لێپرسینەوەی لەسەرکراوە گەر بەرێژەیەکی کەمیش بوبێت، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی پارتیدا دزی‌و بردنی داهاتی میللەت حەڵال کراوەو کەس بۆی نیە بە وشەیەکیش ناڕەزایی دەر ببڕێت هەر کەسێکیش لەو بارەیەوە بدوێت چارەنوسی بەرەو مەرگ بەڕێ دەکرێت، ڕاستە گەندەڵی‌و کاری ناشەرحی لە سنوری یەکێتیدا بونی هەیە بەڵام لێپرسینەوە کراوە بەرامبەر ئەوانەی کاری نایاساییان کردوە زۆر جار بەرۆکی بەرپرسانیشی گرتۆتەوە لەناو حکومەتو حیزب‌دا، گرنگ ئەوەیە وەک هەموو ئە خاڵانەی لە خوارەوە باسکراون ئەمەشیان سەروەریەکی ترە کە لە سلێمانیەوە دەبێت گەندەڵکارانو ئەوانەی خەدر لە هاوڵاتیان دەکەن ببنە پەندی زەمانەو بە سزای خۆیان بگەن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەم خاڵانەی خوارەوە مێژوی شاری سلێمانین‌و هەرگیز لە یاد ناکرێن.
١/ ساڵی ١٩٢١ ئینگلیز شاری سلێمانی‌و ڕه‌واندزی بۆردومان کرد.
٢/ ساڵی ١٩٦١ شۆرشی ئه‌یلول هه‌ر لهسلیمانیهوهبوو په‌ره‌ی سه‌ند.
٣/ ١٩٧٦ شۆڕسی نوێی گه‌له‌که‌مان هه‌ر لهسلیمانیهوهدروست بوو.
٤/ ساڵی ١٩٨٢ راپه‌ڕین له‌سلێمانی و هه‌ڵبجه‌و پشدهرهوهکراو دەستی پێ‌کرد.
٥/ ساڵی ١٩٨٨ هه‌ر سنوری سلێمانی خاپور کراو زۆرینەی خەڵکی ئەم سنورە ئه‌فال کران.
٦/ بیرۆکه‌ی فیدراڵی له‌سه‌رده‌می شاخیشدا هه‌ر له‌سلێمانی بوو.
٧/ هێانهئارای مافی خۆنوسینههر لهیهکێتیو سلێمانیهوهبوو.
٨/ ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام دروشمی یهکێتیو له‌سلیمانی له‌دایک بوو.
٩/ داهێنانی گرتنی سه‌ربازگه‌و ڕه‌بایه‌و مه‌خفه‌ره‌کانی دوژمنانی کورد هه‌ر له‌ناوچه‌ی سلێمانی بهزۆرینهبوو.
١٠/ ڕاپهڕینیساڵی ١٩٩١ لە ڕانیەی سەربەرزو هه‌ر له‌سنوری سلێمانی له‌دایک بوو ده‌ستی پێ‌کرد.
١١/ بیرۆکه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سنوری چالاکی سلێمانی بوو.
١٢/ دیارده‌ی دروست بونی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر له‌ناوچه‌ی سلێمانی دروست بوو.
ئه‌وه‌تا ده‌بینین چاک سازی و پاك سازی و بنبڕکردنی گەندەڵی هه‌ر ده‌بێت لهسلێمانیهوهدهست پی بکات ،تێوهگلاوانیش له‌گه‌نده‌ڵی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت لهشیوهکان ده‌بنه‌قوربانی له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
گه‌ر دادگا بڕیاری کوشتنیان بدات یان خۆیان کوتایی به‌ژیانیان بهێنن یاخود حوکمی هه‌تا هه‌تایی بن له‌ناو زینداندا یان ڕسوای ناو کۆمه‌ڵگابن به‌هه‌موو شێوازەکان ئه‌و کهسانهشهرمهزاری مێژوو ده‌بن.
زۆر جاریش ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی دڵسۆزنو په‌ڕه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵ دهدهنهوهبهههمان شێوه‌ی تاوانباران ده‌بنه‌قوربانی ئه‌و پرۆسه‌یه.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر لهسلیمانیهوهدهستی پێ‌کرد هیوادارین ده‌ست پێک بێت بۆ چاک سازیەکی سەرتا سەریو بنىرکردنی گه‌نده‌ڵی بێت له‌کوردستاندا.
ئەوەی ڕویدا سەبارەت بە گیان لەدەست دانی قایمقامی سلێمانی کارەساتێکی ناخۆش بوو بەڵام کاتی ئەوە هاتوە چیتر چاوپۆشی نەکرێت لە هیچ کەسێک
کە کاری نایاساییدەکەنو سەروەتو سامانی میللەت دەبەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، گەر لە هەر پلەو پایەیەکدا بن دەبێت بدرێنە دادگا‌و بەپێی ئەوتاوانەی کردویانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
له‌کۆتایشدا داوای سه‌بوری بۆ بنه‌ماڵه‌ی کاکهزانا دهکهینو دواکارین خوای گهوهرهخوالێخۆش بوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات‌و سه‌بوری که‌سوکاره‌که‌شی بدات.
مامۆستا دابان
٢٢/٤/٢٠١٢
بەرلین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست