کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌لی قه‌ره‌داغی و خیانه‌تی نیشتمانی

Friday, 13/08/2010, 12:00



هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که‌شتی تورکان به‌ره‌و غه‌ززه‌ به‌ڕێکه‌وت، جووه‌کانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دان دووڕوویی تورکان به‌ دونیا نیشانبده‌ن به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ و کوشت و کوشتاری گه‌ڵی کورد و ئه‌رمه‌نه‌کان به‌ ناردنی که‌شتی بۆ تورکیا.
ئه‌گه‌ر ئێستا جووه‌کان باس له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردی کوردستانی باکور بکه‌ن له‌به‌ر خاتری چاوی ڕه‌شی کورد نیه‌ به‌ڵکو ئه‌مڕۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ دووڕووی و دڕندایه‌تی تورکان به‌ دونیا ڕابگه‌ێنن. ڕاسته‌ جووه‌کان ئه‌و کاره‌یه‌ ده‌که‌ن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌ به‌ڵام ده‌بێت ئێمه‌ی کوردیش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و پێشوازیان لێبکه‌ین. په‌یوه‌ندی نێوان گه‌ڵان و ووڵاتان له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌دنی هه‌ردوو لا دامه‌زراوه‌. ‌من باس له‌ حکومه‌ته‌کانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل ناکه‌م به‌ڵکو خه‌ڵکی ڕۆژئاوا و جووه‌کان که‌مێ سۆزیان به‌رامبه‌رمان هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و دوو چه‌ته‌یه‌ بارزانی و تاڵه‌بانی ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئه‌م سۆزه‌ی ئه‌وانیش به‌ره‌و لاریه‌‌. چ له‌ مێژووی کۆن چ له‌ ئاینده‌ له‌ چاوی موسوڵمانه‌ تورکه‌کان و عه‌ره‌به‌کان و فارسه‌کان ئێمه‌ی کورد وه‌ك نۆکه‌ر و خۆفرۆش و مرۆڤی پله‌ دوو و سێ ین، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر تاکێکی کورد هۆشیار ببێته‌وه‌ وه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی موسوڵمانیش چیتر خه‌ڵکی ساویلکه‌ی کورد نه‌که‌نه‌ قوربانی سیاسه‌تی شۆڤینیه‌ موسوڵمانه‌ عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌کان به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌. به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ک هه‌ند‌ێ قوتابی جوو له‌ ئه‌مریکا و له‌ ئیسرائیل له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پاره‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن تورکه‌کان که‌شتیان بۆ غه‌ززه‌ ڕه‌وانه‌ کرد به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانیش که‌شتێك ڕه‌وانه‌ی تورکیا بکه‌ن بۆ هاوکاری کردنی کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دونیا نیشانبده‌ن چ باسه‌ له‌ تورکیای حوکم فاشی‌، له‌ هه‌ندێ سایت باسکراوه ئه‌مه‌ یه‌کێکیانه‌‌‌
http://www.haaretz.com/news/diplomacy-defense/israeli-students-plan-own-flotilla-to-meet-next-gaza-convoy-at-sea-1.294888
‌ ئه‌م پلانه‌ی قوتابیه‌ جووه‌کان‌ هه‌تا چه‌ند سه‌رده‌که‌وێت و ئایا به‌ڕاستی نیازیانه ئه‌و کاره‌یه‌ بکه‌ن ئه‌وه‌ له‌ دوا ڕۆژ به‌ ده‌رده‌که‌وێت، حکومه‌تی ئیسرائیل حه‌ز له‌و باروو دۆخه‌ی ئێستا ناکات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک حه‌زناکات قوتابیه‌ جووه‌کان که‌شتی ڕه‌وانه‌ی تورکیا بکه‌ن حه‌ز ده‌که‌ن باروو دۆخه‌که‌ هێورببێته‌وه‌، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ی کورد ئه‌و خیانه‌ته‌ نه‌که‌ین هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین که‌شتی بۆ غه‌ززه‌ بنێرین.

تۆ بڵێت عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌ به‌نداوی قه‌ره‌داغ که‌شتی ڕه‌وانه‌ی غه‌ززه‌ بکات ؟ وه‌ڵام نه‌خێر به‌ به‌نداوی فاشسته‌ تورکه‌کان یاخود به‌ به‌نداوی عه‌ره‌به‌ شۆڤینیه‌کانی خه‌لیج و سعودی ئه‌و که‌شتیه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌کات ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ فیتی تورکه‌کان و عه‌ره‌به‌کانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سۆزه‌ی تاکی جوو به‌رامبه‌ر ئێمه‌ی کوردیان هه‌یه‌ نه‌یهێڵن.
وه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌ی قوتابیه‌ جووه‌کان به‌ بادابده‌ن. ته‌ماشاکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌شتی نوحی کوردان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شۆڤینی عه‌ره‌ب و تورکه‌، سه‌رکرده‌کانی کوردی باشوور نقه‌یان له‌ ده‌م ده‌رناچێت له‌وانه‌یه‌ پیرۆزبایش له‌ و خیانه‌ته‌ی عه‌لی قه‌ره‌داغی بکه‌ن.
هه‌رچۆن ئێستا سعودیه‌کان یارمه‌تی مادی تورکیا ده‌که‌ن دژ به‌ گه‌ڵی کورد له‌ باکور به‌ هامان شێوه‌ ئه‌و که‌شتیه‌ش بۆ عه‌لی قه‌ره‌داغی دابین ده‌که‌ن، پارته‌ ئیسلامیه‌ کورده‌کانی باشور واچاکه‌ هه‌ر خه‌ریکی مزگه‌وت دروستکردن و دابه‌ش کردنی په‌چه‌(حیجاب)بن به‌ خۆڕایی به‌سه‌ر کچ و ئافره‌تی کورد هه‌روه‌ك پێشتر ئه‌و کاره‌ پڕوپوچه‌یان زۆر کرد ئێستا به‌ خێر و حه‌سه‌نات به‌ چاومانه‌وه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌، زۆر جار ئه‌و پارته‌ موسوڵمانه‌ کوردانه‌ له‌ به‌رده‌م شۆڤینی موسوڵمانه‌ عه‌ره‌به‌کان غیره‌ت نایان گرێت باس له‌ ئه‌نفال بکه‌ن، جارێکیان له‌ کۆڕێکی هه‌ندێ برای موسوڵمانی کورد و عه‌ره‌به‌کان به‌شداریم کرد هه‌ر له‌ سه‌ره‌تا تاوه‌کوو کۆتای هه‌رئه‌وه‌نده‌ باس کرا غه‌در له‌ کوردی موسوڵمان کراوه‌، ووتم بزانه‌ ئه‌و برا موسوڵمانه‌ کوردانه‌ له‌ ترسی محمدی موستافای ئاخر زه‌مان ناوێرن باس له‌ ئه‌نفال بکه‌ن نه‌وه‌ک چاویان کوێر بێت له‌وانه‌شه‌ له‌ترسی ئه‌و عه‌ره‌به‌ موسوڵمانه‌ شۆڤینیانه‌ بێت نه‌وه‌ك ناسنامه‌ی موسوڵمانه‌تیان لێبسێنه‌وه‌، کورد له‌ هیچی که‌م نه‌بوو ئێستا ئه‌و حزبه‌ ئیسلامیه‌ کوردانه‌ خه‌ریکن که‌شتیمان بۆ زیاد بکه‌ن. هه‌رکه‌سێ که‌شتی به‌ ناوی گه‌ڵی کورده‌وه‌ بۆ غه‌ززه‌ ڕه‌وانه‌ بکات گه‌وره‌ترین خیانه‌تی کردووه‌ ‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڵی کورد، هیوادارم هیچ کوردێك بیر له‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌کاته‌وه‌.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە