قەزاى خانەقین توركمان و دز حوكمى دەكات
Tuesday, 27/09/2011, 12:00
خانەقین یەكێكە لەو قەزا هەرەدێرین و پڕ ڕۆشنبیرى و ئەدەب و هونەر دۆست و خاوەن كلتورە جیاوازەكانە, لە لایەكى تریشەوە لە كۆنەوە تائێستا دانیشتوانەكەى پێكهاتەیەكى هەمەڕەنگى هەبووە, واتە كورد و عەرەب و توركمان و هتد هەبوون لە هەمان كاتیشدا سونەو شیعەو مەسیحى و سریانى لەم شارەدا ژیاون, بەڵام ئەوەى جێگەى تێبینى و هەڵەى گەورەى سەركردایەتى سیاسى كوردە كە لەدواى ئازادكردنى خانەقین و حوكمڕانى كورد لە شارەكە ستافێك دانراوە بۆ ئیدارەدانى خانەقین زۆرینەیان توركمانن و لەماڵەوەیاندا بەتوركمانى قسەدەكەن واتە زمانى یەكەمیان توركمانیە, ئەوەشى توركمان نیە ناوبانگێكى باشى نیە, بەشێك لەو بەرپرس و كاربەدەستە ئیداریانەى خانەقین بەردەوام خۆڵ دەكەنە چاوى خەڵكى هەژارو بەشمەینەتى خانەقین,
بیست ئەندام ئەنجومەنى قەزاى خانەقین هەیە هیچ كامیان یەك ڕۆژ لەناو قەزاى خانەین دەرنەچوون یان ڕانەگوازراون كەچى مادەى (140)یان وەرگرتووە
بۆنموونە(سمیر محمد نور البیاتى) لەساڵى 1975 ڕاگواستنى كوردەكان لەخانەقین دەستى پێكرد بەڵام سەمیر لە شارەكە دەرنەكراو هەتا ڕوخانى ڕژێمى بەعس مایەوە و مۆزەفى زراعى بوو لە شوعبەى زراعەى خانەقین, لەهەموو ى ناخۆشتر ڕۆژێك لەخانەقین دەرنەچوەو دە ملیۆن دینارى مادەى سەدوچلى وەرگرتووە لە گەڵ زیاتر لە زەویەكى زۆر باش, ئەم كاك سەمیرە لە بنەچەدا توركمانەو تائێستاش بەتوركمانى قسە دەكەن لەماڵەوە.
دكتۆرە جینان توركمانەو ئەندامى مجلسى خانەقینە و مادەى (140) وەرگرتوە,
خالد عەباس بەڕێوەبەرى بەریدى خانەقینەو توركمانە.
ئیبراهیم شا محمد توركمانى ئێرانیەو لەماڵەوە بەتوركمانى قسەدەكەن.
عیماد سعدى بەڕێوەبەرى پێشووى مستەودەعى خانەقین لە بنەچەدا توركمان بوو.
سەید تالب محمد لە بنەچەدا كورد نیەو خەڵكى نەجەفەو كە هاتونەتە خانەقین ئیتر ماونەتەوەو دەرنەچوون بەڵام مادەى سەدوچلى وەرگرتووە هەرچەند پێشمەرگایەتى كردووەو دڵسۆزبوە بۆكورد و لەسەر كورد ئەژمار دەكرێت.
مدیر مسرفى خانەقین كە ناوى ئەمەلە توركمانەو مادەى سەدوچلى وەرگرتوەو یەك ڕۆژ لە خانەقین دەرنەچووە و تەرحیل نەبووە .
محمد مەلا تەیب ئەندامى مجلسى قەزاى خانەقین (140) وەرگرتووە.
عەدنان زەهاوى محامیەو ئەندامى مجلسى قەزاى خانەقینەو ترحیل نەركراوەو (140) وەرگرتووە.
هەمو ئەو ناعەدالەتیانە لە كە ئەو بەرپرسانە كردویانە لە قایمقامى خانەقینەوە بۆیان ماوەتەوە چونكە مەسەلێكى كوردى هەیە دەڵێت(گەورە ئاو دەڕژێنێت و بچوك پێیى تێ دەخات) لە ئێستاشدا واى لێهاتووە هەموویان خەریكى كۆكردنەوەى پارەن و كەسیان باسى كەسیان ناكات چونكە هەمویان خەریكى یەك بەزمن.
قایمقامى قەزاى خانەقین لە (1/2/2010 موچەكەى تحویل كرد بۆ سەر پارێزگاى دیالە لەبەر ئەوە لە كوردستان موچەكەى كەمتر بوو شهادەى لەسەر حساب دەكراو ئەو قایمقامەى خانەقینیش شهادەى نزمى هەیە بەڵام لە دیالە شهادە حساب نەبوو كە موچەكەى ئێستا لە سەر دیالەیەو سێ ملیۆن و نیوە, هەرچەندە زۆر هەوڵى دا لە كۆلێژى ئادابى خانەقین بخوێنێت ناجح بكرێت بەڵام بۆى نەچوە سەر هەرچەندە لەسەرەتاوە بوبە خوێنكارى كولیەكە لەلایەن چەند مامۆستایەكەوە ناحج دەكرا بەبێ ئەوەى دەوام بكات, بەڵام دواتر مامۆستا سەرمەد نەى هێشت و واسیتە لاى نەى خوارد و ڕاسبى كرد, دواتر هەوڵى دا خۆى بخاتە بەشى كوردى بەڵام سەرجەم مامۆستاكانى ئەوبەشەش هەڵوێستیان هەبوو نەیان هێشت بێتە بەشى زمانى كوردى.
لە ئێستادا قایمقامى خانەقین محمد مەلا حەسەن ناسراو بە (حەمە نیییوە) ژنێكى كاكەى كردووە بە كەڵەگاى شارەوەكەو هەرچى دابەشكردنى زەوى و بەرتیل خواردن و شەراكەتى پرۆژەكانە ئەو ژنە ئەنجامى ئەدات و پیاوەكەیشى كردوە بەمقاول, ئەو ژنە ناوى شوكریە ئەحمەد عەلى یەو لە شارەوانى خانەقین لەسەر پارێزگاى دیالە مۆزەفەو كردویەتى بەتەنسیب و بردویەتى بۆ ناو قایمقامیەتى خانەقین و كردویەتى بە مسئولى لیژنەى ئەعمارى قەزاكە.هەرچەندە قسە زۆرهەیە لەسەر شوكریەخان و لە ڕوى كۆمەڵایەتى و تایبەتیەوە ناوبانگێكى تایبەتى هەیە و خەڵكێكى تایبەتمەند دەیناسێت و ئامو شۆى دەكات, لە ئێستادا كێشەى خستوەتە نێوان كارگێڕێكى یەكێتى لەسنورەكەو قایمقامى شارەكە, هەرچەندە ڕونبوەتەوە ئێستا كەشف بووە كە قایمقامى خانەقین جگە لە خانوو و زەوى و باخە تەجاوزەكانى كارگەیەكى تابوقەى هەیە لە كارێز كردویەتى بەناوى محمد شهاب كوڕى خوشكى . واتە ئەم مەعمەل تابوقەیە تازە ئاشكرابووە , بێجگە لە گەراجەگەورەكەى ڕێگەى مەنزەریەو گەراجەگەورەكەى تەنیشت گەراجى كەلار و گوێرەكە خانەكەى پشتى تۆڵە فرۆش و خانوەكەى مزرعەو دوكانەكانى لاى پاشا كۆبرى و گەراجى كرەندى و ...هتد, ئاخر چى ویژدانێك قبول دەكات كە قایمامى شارێك لەماوەى دەست بەكاربونیدا ئەوەندە ناعەدالەتى بكات,
ئەوەى ئاوى دەستى محمد مەلا حەسەن بخوات دەبێت بەجەردە, لەوانە حسام محمد ى ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالەیە ئەم حسامە یەكێكە لە دزە عەیار بیست و چوارەكانى خانەقین كە لە ئێستادا لە لایەن لیژنەى نەزاهەى پارێزگاى دیالەوە بە هۆى ئەوەى كە پارەى داوە بە خەڵك لە ناوچە جیاجیاكانى پارێزگاى دیالەو دوربووە لە ڕاستیەوە واتە (وەسڵى وەهمى) بەو هۆیەوە لە نەزاهەى دیالە چوار جار بانگكراوەو لە دواجاردا بەكەفالەتى دە ملیۆن دینار ئازاد كرا كە لێكۆڵەرەكەیشى ناوى (ڕەعد شرهانە) ئەم حسامە ئەندامى لیژنەى تەعویزات بوو لە لیژنەى خانوبەرەى پارێزگاى دیالە, ژنەكەى ناوى (ڕەباب جمهورەو ماڵیان لە شارەبانە), واتە پەیوەندیەكى توندوتۆڵى هەیە لە گەڵ عەرەبەكان و لە ئێستادا موچەكەى نزیكەى دووملیۆن و نیوە لە مانگێكدا, گومانى لێ دەكرێ پێشتر دەستى لە گەڵ تیرۆر هەبووە.
یەكێكى تر لە خوێندكارەكانى محمدى مەلاحەسەنى قایمقامى خانەقین ئیبراهیم حەسەن باجەڵانى ڕەئیسى پێشووترى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالەبوو لەسەر لیستى كوردستانى , ئەم ئیبراهیمە وەك دەڵێن دنیاى خوارد, ئەمەش لەلایەن لیژنەى نەزاهەى دیالەوە بەكەفالەتى دە ملیۆن دینار ئازاد كراوە بەهۆى بردنى پرۆژەى (پێكهێنانى حكومەتى ئەلیكترۆنى) واتە لە ئێستادا داواكراوە لە لایەن نەزاهەى دیالەوە, ئەم ئیبراهیمە جگە لەوەى شەریكى چەند بەربرسێكە لەهەمان كاتدا فێڵیشیان لێ دەكات كڵاو دەخاتە سەریان, لەسەر حسابى خەڵكى خانەقین پارەو سامانێكى زۆرى كۆكردوەتەوە. ئەوەى ئێمە ئاگاداربین ڤێلاى كڕیوە لە شرم الشێخ, كارگەیەكى ئاوى هەیە , موڵكو باخێكى گەورەى هەیە لەخانەقین,بازاڕێكى گەورەى ترى هەیە كە شەریكە لەگەڵ مسئولێكى عەسكەریدا لە خانەقین, كەپێش ئەوەى ببێتە سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە زۆر هەژار بووە.
بەپێى زانیاریەكانى ئێمە لە پارێزگاى دیالە پرۆژەكان بەبێ مزایەدە دەدرێت بەخەڵك, واتە (دعوە المباشرە) ئەو پرۆژانەش دەكرێت بەسێ پشكەوە واتە دابەش دەكرێت بەسەر شیعەو سونەو كورد دا هەریەك لەوانەش دەیفرۆشن بەدەستى دوو یان سێ بە نرخێكى خەیاڵى واتە بەرتیلێكى خەیاڵى وەردەگرن,
یەكێكى تر لە خوێندكارەكانى قایمقام دلێر حسن سایەى ئەندامى ئێستاى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە لەسەر لیستى كوردستانى و بەپێى زانیاریەكان ئەم دلێَرە بەرتیل خۆرێكى ئێجگار گەورەیە بەڵام زۆر بەنهێنى ئەیكات, لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا نزیكەى یەك ملیار دینارى وەك بەرتیل وەرگرتووە لە بەرامبەر فرۆشتنى پرۆژەو كاش بەجانتایەكى ڕەش درابەدەستیەوە, لە ئێستاشدا زۆر تێكەڵاوە لەگەڵ برادەرانى حزبى دەعوە بەجۆرێك كەس نازانێت كاندیدى لیستى كوردستانیە بەڵكو ناشزانرێت كوردە.
یەكێكى تر لە دزە گەورەكانى قەزاى خانەقین عیماد جەلیل عەبدوڵا كەپارتیەو یاریدەدەرى بازرگانى پارێزگارى دیالەیە كە بەهەمان شێوە لە سەر بەهەدەر دانى موڵك و ماڵى گشتى لە لایەن لیژنەى نەزاهەى پارێزگاى دیالەوە بەكەفالەتى دەملیۆن دینار ئازاد كراوە, ئەم عیمادە پارتیەو یەكێك لەوانەى كە لە ڕیزى دواوەى دزەگەورەكانى پارتیدا ئەژمار دەكرێت و واتە پارتى دزى گەورە گەورەى واى هەیە لەخانەقین كە گەورەكەى یەكێتى كە قایمقامى شارەكەیە بەخوێندكاریشى ناژمێرێت. لێرەوە داواكارین لە بەڕێز محمود سەنگاوى ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە ئێستا خوشبەختانە مسئولى مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتیە كە بارەگاكەى لە قەزاى خانەقینە, لێپێچینەوە بكات لەو دزو مافیا گەورانەى خانەقین, لە ناو خەڵكدا محمود سەنگاوى بە پیاوێكى پاك و ئازاو بەجەرگ و بوێر ناسراوە بەڵام هیوادارین بێدەنگ نەبێت لەو دیاردانەى خانەقین.
لێرەوە خوێنەران و بەتایبەتى خەڵكى بەشەرەفى قە.اى خانەقین ئاگاداردەكەینەوە كە لە ئایندەیەكى نزیكدا زانیارى گرنگ لەسەر چەند بەرپرسێكى ئیدارى خانەقین بڵاو دەینەوە, بەتایبەتى قایمقام و شوكریەى لیژنەى ئەعمارو حسام محمد و هەندێك دزى ترى پارتى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست