ئەمەیە كلتورى دەسەڵات دواى كۆنگرەى 1/6/2011 ى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
Saturday, 17/07/2010, 12:00
سورچی
بە كۆتایى هاتنى كابینەى پێنجەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان بەسەرۆكایەتى نێچیرڤان بارزانى وە دەست بەكار بونى كابینەى شەشەم بەسەرۆكایەتى دكتۆر بەرهەم ئەحمەد سالح . وتتمان ئۆخەى نەجاتمان بوو لەدەست حوكمى بنەماڵەیی میراتگرى لە دەسەڵات وە حكومەتێكى ئەكتیڤ و بە دامەزراوەیى و تەكنۆكرات دەست بەكار دەبێت بەڵام بە داخەوە هەندێ دامەزاوە حكومیەكان بە تایبەتى لەناو ئاساییشى ڕۆژهەڵاتى هەولێر كە لە ڕووى داراییەوە سەر بە حكومەتى هەرێمى كوردستانە لەڕوى كارگێڕیەوە سەر بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گشتى سلێمانیە ؟؟!!
داهێنانێكى نوێیان داهێناوە كەوا لە سەردەمەى بە مەدەنى بوونى كۆمەڵگایە ئەمیش داهێنانى میراتگریە و گواستنەوەى لێپرسراویەتى لە باوكەوە بۆ كوڕ وەكو نمونە نەقیب (مەجید ڕەحمان فەڕاش) لێپرسراوى بنكەى ئاسایشى هەریر بوو كەسەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژهەڵاتى هەولێرە وە تەمەنى لە (1/7/2010) بۆتە (63) ساڵ ئەمەش بەپێى یاسا دەبێت لەكار بترازێت بەمەبەستى خانەنشینى تاكو ئێرە ئەمە كارێكى یاساییە بەڵام نەقیب (مەجید) هەوڵى داو بڕیارى دا كەوا لەدواى خۆى كوڕەكەى بە ناوى (ملازم1 ڕاغیب مەجید ڕەحمان) لەشوێنى خۆى دابنێ كە دەرچووى سێى ناوەندیە وە بەهیمەتى بەڕێوەبەر و جێگرەكەى ئاساییشى ڕۆژهەڵاتى هەولێر وە لەگەڵ هەندێ كادیرى كۆنەخواز و تەپیوى ناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان فەرمانى كارگێریان لە بەڕیوەبەرایەتى ئاساییشى گشتى هەرێم لە سلێمانى بۆ ملازم1 (ڕاغیب مەجید) دەركردو فەرمانى میراتگریەكە لە بەروارى 8/7/2010 جێبەجێ كرا ؟؟!! *بێ گوێدانە ئەو ئەفسەرانەى كە خاوەنى بڕوانامەى زانكۆن یان پلەیان بە شەش مانگ یان ساڵێك لەو لەپێشتر بێت .
بێ گوێدانە دانە بەڵێنەكانى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەربارەى بە دامەزراوەیى كردنى حكومەت جیاكردنەوەى حكەمەت لە حیزب ؟؟!!
بێ گوێدانە بڕیارەكانى گۆنگرەى سێیەمى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان كە نوێبونەوەو گۆڕانكارى ڕیشەیى دەستپێكى گۆنگرە بوو ؟؟!!
ئەمەیە داهێنان لەپێناو پیرۆزو بەرز ڕاگرتنى حكومەتى هەرێم پاراستنى مافى ئەفسەران و كارمەندانى ئاساییش ؟؟!!
ئەمەیە داهێنان لەپێناو ڕیشەكێش كردنى كەلتورى میراتگرى دەسەڵات ؟؟!!
ئەمەیە لازو گەزافى حیزبى پێشكەوتن خواز كە دژى كەلتولاى بنەماڵەیى لێدەدەن
ئا بەم شێوەیە مزایەدە دەكرێ . جیاوازیتان چیە ؟؟؟!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست