کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مژده‌ .. مژده‌.. پۆڵاش به‌ پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشینکرا !

Monday, 04/01/2010, 12:00


پێشینان وتویانه‌ [ مه‌نجه‌ڵیان گلۆرکرده‌وه‌ سه‌رقاپی خۆی دۆزیه‌وه ] ، زۆریشن ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ک گوێدرێژی ناو جۆگا له‌وه‌ڕی هه‌ردوو به‌ری جۆگاکه‌ ئه‌که‌ن ، له‌ کامبه‌ریش له‌وه‌ڕ باشتر بو ده‌می بۆ درێژ ئه‌که‌ن .
پۆڵاش به‌ بۆچونی من ، وه‌ک ئه‌و گوێدرێژه‌ ، له‌ یه‌که‌م رۆژی کارکردنی له‌ کوردستان پۆستدا ئاماده‌کاری ئه‌کات بۆ ئه‌م رۆژه‌ی که‌ به‌ گرانترین نرخ خۆی بخاته‌ بازاری کرینو فرۆشتنه‌وه‌ ، ئێستاش کاته‌که‌ له‌باره‌ ،چون که‌شتیه‌که‌ی گه‌نده‌ڵانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌و حزب نوقمی زه‌لکاوی تاوانی خۆیان بون و بۆ رزگارکردنی گیانیان به‌ پووشیش خۆیان ئه‌گرنه‌وه‌ ، وا پۆڵاش پووشئاسا به‌ هانایانه‌وه‌ هات به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی پاشه‌ڵی به‌ ده‌ستی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ چه‌ور بکرێتو ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ریزی تێکۆشه‌رانی کوردستان پۆستدا بۆی نه‌هاته‌دی له‌ گه‌نده‌ڵستاندا بـــۆی بێته‌دی .
به‌ ڕاستی جێگه‌ی داخه‌ که که‌سانی له‌ جۆری پۆڵا دزه‌ ئه‌که‌نه‌ ناو ریزی تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مانو له‌ کاتی و شوێنی جیاجیادا ئه‌چێندرێن و له‌ ناسکترین کاتدا ده‌ستی نامه‌ردیان ئه‌وه‌شێنن له‌ خودی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ سایه‌یاندا خۆیان حه‌شاردابو .
‌ئه‌م کرده‌وه‌ قێزه‌وه‌نده‌ی پۆڵا که‌سایه‌تی [ ع..ع ]ی وه‌بیر هێنامه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ هه‌مان نیازو بۆچوونی پۆڵا رێگه‌ی له‌وه‌ری ناوجۆگای گرته‌به‌ر تا له‌ کاره‌ساتێکی ئابروو به‌رانه‌دا گیانی خۆی له‌ده‌ستدا . ئه‌م [ ع..ع ] ه‌ گه‌نجێکی زیته‌ڵه‌و گورجوگۆڵ و ئازاو چاو نه‌ترس بو ، وه‌ک پێشمه‌رگه‌ێیه‌کی ئازا له‌ کۆتایی ساڵه‌کانی شه‌سته‌کانداو له‌ ده‌شتپێکی حه‌فتاکاندا ناوبانگی ده‌رکرد ، بۆیه‌ عبدالوهاب ئه‌تروشی وه‌ک سوری به‌ر له‌شکر به‌کاری ئه‌هێناو ناردیه‌ ناو شارو [ فکرت جاویدی ] پێکوشت که‌ئه‌وسا نوێنه‌ری حزبی شیوعی بو له‌ کۆمیته‌ی به‌ره‌که‌ی شیوعیان له‌گه‌ڵ به‌عسی فاشیو لاندرۆڤه‌رێکی دوا مۆدێلیشی وه‌ک دیاری له‌ بارزانیه‌وه‌ بۆ هات ، دوای ئه‌وه‌ش به‌ سه‌رکردایه‌تی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ ناردیانه‌ سه‌ر ره‌بیه‌که‌ی قه‌سابخانه‌که‌ی جوله‌کان ، دوای ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر ره‌بیه‌که‌داو کوشتنی ئه‌وانه‌ی له‌ناو ره‌بیه‌که‌دا بون [ ع .. ع ] که‌وته‌ کۆکردنه‌وه‌ی چه‌کی پۆلیسه‌ کوژراوه‌کان، له‌و کاته‌دا پۆلیسێک که‌ له‌ که‌مینێکدا خۆی حه‌شاردابو لێیهاته‌ده‌ستو به‌ر گولله‌یداو کوشتی ، بۆ دووهه‌م رۆژ لاشه‌ی [ ع ..ع ]به‌ڕاکێشان به‌ پشتی ئۆتۆمبیلدا به‌سه‌رشه‌قامدا به‌ره‌و شه‌قامی سه‌یوان له‌ لایه‌ن دوژمنانی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ ئه‌برا کاتێک مه‌فره‌زه‌ێیه‌کی ئیستخبارات هاتن و لاشه‌که‌یان له‌و دڕندانه‌ سه‌ندو بردیانه‌ مزگه‌وتی به‌رخانه‌قاو که‌سوکاره‌که‌یان ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ ماته‌مینی بۆ بگێڕن له‌هه‌مان مزگه‌وتداو له‌سه‌ر حسابی رژێم ، ئه‌وه‌ش که‌ سه‌یربو ئه‌وه‌بو که‌ زوربه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسای ڕژێم سه‌ردانی ماته‌مینه‌که‌یانکردو دوای ماوه‌ێیه‌کیش له‌ لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ کرا به‌ شه‌هیدو به‌ پله‌ی ئه‌فسه‌ری دوو ئه‌ستێره‌ ماڵنشینکراو له‌ بڵاوکراوه‌ی [ الوقائع العراقیشدا] ئه‌و بڕیاره‌ بڵاوکرایه‌.
  4 /1 /2010



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە