ته‌راتێنی دیپلۆماتە تیرۆریسته‌كان له باشووری كوردستان
Monday, 29/12/2014, 12:00
رۆژی هه‌ینی ٢٦ی دیسامبری ٢٠١٤ی زایینی، وفدێكی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی له رێگای به‌غداوه هاته سلێمانی و هه‌ولێر. یه‌كێك له به‌شداربوه‌كانی وه‌ڤدی ئێرانی كه له لایه‌ن سه‌رۆكی پارتی و سكرتێری یه‌كێتی پێشوازی گه‌رمیی لێكرا، سه‌حراڕوودی، بكوژی سه‌ره‌كی د. قاسملوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران له ڤییه‌ن بو. باوه‌ش پێداكردنی به‌رپرسانی هه‌رێم به كه‌سێك، كه بڕیاری ده‌ستگیركردنی له لایه‌ن پۆلیسی ئینترپۆله‌وه ده‌ركراوه و ده‌ستی به خوێنی كوردی رۆژهه‌ڵات سووره، په‌ڵه‌یه‌كی شه‌رمه به نێوچاوانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان. شایانی باسه، كه ساڵانی رابردووش به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و ده‌سته‌گوڵه‌یان زۆر به ئاو داون و چیرۆكی ئاغای مه‌ته‌ڕی هێشتا له بیر و زه‌ینی ئێمه‌دا ماوه، كه به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی به سه‌ما خستبو. دیپلۆماسی پارته كوردییه‌كان له هه‌موو عورفێكی نێونه‌ته‌وریی دووره و به مۆسیقای ژێر ده‌سته‌یی و زه‌لیلبوون له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه ئاودراوه. لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی، كه باس له كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كان بكرێ، كه ساڵانێكی زۆره كراونه و بوونه پاشكۆی ئه‌م پارت و ئه‌و حیزب.
كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و حیزبه‌كانیان به‌رهه‌می تێكۆشانی خۆیان ده‌دروونه‌وه! كورد گوته‌نی، ئه‌گه‌ر مریشك خۆڵ به سه‌رخۆیدا نه‌كا، كێ ده‌توانێ ئه‌و كاره بكا. كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كان نه‌ك ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو دوێنێ په‌رته‌وازه بوون و له جیاتی كاركردن بۆ رۆژهه‌ڵات چوونه ژێر سێبه‌ری ئه‌م پارت و ئه‌و سه‌رۆك پارت. كرده‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ به‌سترانه‌وه‌ی حیزب به پارتی و مه‌لا مسته‌فا یه‌كێك له‌و كارانه‌یه. بێجگه له‌وه ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی كۆمه‌ڵه له سه‌رده‌می پێش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی به ناو ئێران له نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی تاڵه‌بانی دا بوون. ئه‌و ده‌رده له‌مێژه كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی گرتۆته‌وه و هه‌ر جاره و تاك و لایه‌نێك له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیاندا له داوی جاڵجاڵۆكه‌یی ده‌روێشایه‌تی سیاسه‌ت كه‌وتوون. بۆ وێنه هه‌ژاری به ناو شاعیری كۆمار، گه‌مه به‌وه ده‌كات، كه به ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێ و به شێعر و به كرده‌وه خۆی به خزمه‌تكاری بنه‌ماڵه ده‌ناسێنێ. خوا ده‌زانێ ناوبراو چه‌نده و چۆن كورده‌كانی كوێستانی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا داوه‌ته به‌ر تانه و ته‌شه‌ر.
تاك و پارته سیاسیه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان به ناوی جۆراوجۆر و پان كوردیزمه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه راده‌كه‌ن و ده‌بنه په‌سنبێژی فڵانه سه‌رۆك حیزب و بنه‌ماڵه و پارت. به‌شێك له‌وان له مێدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به پانه‌وه خۆیانكردۆته حه‌یرانبێژی سه‌رۆكه بچووكه‌كان و خه‌ونی لینگاوقووچ به ئازادیی و سیاسه‌ته‌وه ده‌بینن. به واتایه‌كی دیكه، له‌و رۆژانه‌دا كه‌م نین ئه‌و تاك و پارتانه‌ی، كه به پانه‌وه خۆیان كردۆته‌وه چاو له ده‌ستی ژماره‌یه‌ك پارت و سه‌رۆكه‌كانیان و چۆپی كێشی شایی بژی سه‌رۆكن!
له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا و له نێو ریزی ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبه‌كان و كورده به ناو چالاكوان و هتدا. ئاسۆیه‌كی روون به‌دیناكرێ. له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر كوردی رۆژهه‌ڵاته، كه له پێناوی ئه‌م و ئه‌ودا گۆیا خه‌بات ده‌كا، به‌ڵام له پێناوی رۆژهه‌ڵاتدا كش و ماته. كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له نێوخۆدا گیرۆده‌ی نه‌بوونی سیاسه‌تێكی دیار و رێبه‌رایه‌تییه‌كی كارامه و لاوازی هه‌ستی باوه‌ڕ به خۆبوونن. ئێمه بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه و كردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌كی تازه به رووی دواڕۆژدا پێویستمان به وه‌رچه‌رخان و ئاڵوگۆڕه. ناكرێ له پێناوی باكور، باشوور و رۆژئاوادا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵات فیدا بكرێن. ره‌چاوكردنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به مانای كپ و بێده‌نگ كردنی پارچه‌یه‌كی كوردستان نییه.
به گوێره‌ی هه‌موو عوڕفێك له‌و رێڕه‌وه‌دا كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كان پێویسته سیاسه‌تی به‌رامبه‌ركێ ره‌چاو بكه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیاندا بكه‌ن. پێویستمان به‌وه نییه، كه پارته كوردییه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان جێگای خۆیان و ئه‌منێستی ئینترناشاڵیان لێ تێكه‌ڵ ببێ و ته‌نیا خه‌ریكی خه‌باتی به ناو دیدار و قسه‌كردن بن. بۆ گۆڕینی ئه‌و رۆژه ره‌شانه پێویستیان به مێدیایه‌ك هه‌یه، كه له گوتنی راستییه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه مێژووییه‌كان ترسی نه‌بێ. خۆ به ناشكوری نه‌بێ، كاناڵی پارته رۆژهه‌ڵاتیه‌كان ئه‌و ئه‌ركه‌یان له بیركردوه و به تێكڕا خه‌ریكی رازاندنه‌وه‌ی لایه‌نه دزێوه‌كانی سیاسه‌تن.
كرده‌وه، ئه‌لف و بێی گۆڕینی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌یه، كه گه‌مه به چاره‌نووسمان ده‌كات. هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه بچووكه‌كان كاریگه‌رن و دواڕۆژی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا له گره‌وی كاری هاوبه‌ش و كرده‌وه‌ی تێكڕایی دایه. ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌بین، بكوژانی قاسملوو نا‌وێرن به‌و شێوازه له هه‌ولێر و سلێمانی ته‌راتێن بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئیراده‌مان هه‌بێ، هه‌مووان ناچار ده‌كه‌ین، كه رێز له هاوڕه‌گه‌ز و هاونیشتمانه‌كانیان بگرن. ئه‌گه‌ر هێزمان هه‌بێ و له هه‌موو پارته‌كان بێ منه‌ت بین، ئه‌وانیش ناچارن رێز له هه‌ست و دواڕۆژ و رابردوومان بگرن. ئه‌گه‌ر خۆمان بكه‌ینه سه‌ماكه‌ری غه‌فوور موخموری و له هه‌ولێر به مه‌سعود بارزانی هه‌ڵبڵێین، خه‌بات و تێكۆشانمان له‌وه زیاتر تۆزی لێ هه‌ڵناستێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست