سه‌ده‌ی ٢١تان باش ئه‌ی ئاشقانی سه‌رۆك !
Sunday, 08/03/2015, 12:00
پێشكه‌شه به‌و كه‌سانه‌ی، كه ئاشقێكی سه‌رشێتی سه‌رۆك پارته‌كانن و به هه‌موو زمانێك هاوار ده‌كه‌ن، كه له‌و نیشتمانه‌دا " قحگ الرجال"ه. بۆ ئه‌وانه‌ی، كه شه‌و و ڕۆژ هاوار ده‌كه‌ن، كه كوردستان پێویستی به سه‌رۆكه و سه‌رۆك پێویستی به پۆست نییه. بۆ ئه‌و تاكانه‌ی، كه له جه‌رگه‌ی رۆژئاوا و له سه‌ده‌ی ٢١دا سه‌رۆكی خۆیان به سه‌رۆكی هه‌مووان ده‌زانن و نازانن، كه خۆیان و سهرۆكهكیان لای ئه‌وانی دیكه، ته‌نیا و ته‌نیا تاكێكی كۆمه‌ڵگان و به هیچ شێوازێك ناتوانن به سه‌ر هه‌ورازی دڵه گه‌وره و تاكه ئازاده‌كاندا هه‌ڵشاخێن.
له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كانی جیهاندا مرۆڤ وه‌ك تاك و كۆ خاوه‌نی نرخ و بایه‌خی خۆیانن. ئه‌وان ئاماده‌نین له پێناوی مانه‌وه‌ی تاكه كه‌سێك له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا له هاوڵاتیه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌ست ببنه كۆیله‌یه‌كی درێژدادڕ و بێده‌سه‌ڵات. له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كاندا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك خۆیان به سه‌غیری سیاسی نازانن و رێگا ناده‌ن، كه له رێگای تاكه كه‌س، بنه‌ماڵه و حیزبێكه‌وه به گه‌مژه پێناسهبكرێن و یاری به چاره‌نووسیان بكرێ. له شه‌قامی سیاسیی نه‌ته‌وه بهختهوهرهكاندا هه‌رگیز خه‌ڵك په‌نا بۆ كه‌س نابا، كه ده‌بێ سه‌رۆكیان بێ، ده‌نا به رۆژی رووناك له سه‌ر جاده و شه‌قام گورگ ده‌یانخوا. تاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی به خۆیه، كه له جیهانی ده‌نگدان و ده‌نگوه‌رگرتندا شه‌رم نه‌كا و سه‌رۆكی وه‌ڵات به هاوتای خۆی بزانێ. له‌و وڵاتانه‌ی كه سیستمی سیاسی چه‌سپاوه و بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك له ژیانی رۆژانه‌دا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه سیاسه‌تكار و پارته سیاسییه‌كانن، كه سواڵی ده‌نگی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و له هه‌زار ده‌رگا ده‌ده‌ن، كه خه‌ڵك ده‌نگیان پێ‌بدا.
له ژێر سێبه‌ریی دیلایه‌تی و كۆیلایه‌تیی شاراوه و ئاشكرادا، تاك و كۆ هانده‌درێن، كه سه‌ڵه‌وات له دیداری سه‌رۆك لێبده‌ن. ئه‌وان له په‌روه‌رده‌ی رۆژانه‌دا به گوێیاندا چرپێندراوه و راهاتوون، كه ئه‌گه‌ر تاكێكی خاوه‌ن شكۆ و گه‌وره‌كراو نه‌بێ، ره‌نگه بكه‌ونه به‌ر غه‌زبی خواوه‌نده‌كان و له پاش مه‌رگیش له سه‌ر سه‌رپێچیكردن له بڕیاری د سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كان سزا بدرێن. مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتیی، له هه‌ناوی بێده‌سه‌ڵاتیی و ملكهچیبووندا په‌روه‌رده كراوه و ده‌كرێ و باوه‌ڕی به ئازادبوون و هاوتابوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا نییه. ئه‌و كولتوره پاشخانێكی پته‌و و كۆنكرێتی بۆ سه‌رۆكه خۆسه‌پێنه‌كان به‌رهه‌مهێناوه. له ژێر كارتێكه‌ریی ئه‌و كهلتورهدا تاكه‌كان باوه‌ڕیان به چاره‌نووسی چه‌قیو هه‌یه و به لێكدانه‌وه‌ی خۆیان ژێرده‌سته‌بوون و چه‌وسانه‌وه به‌شێكه له چاره‌نووسی ئه‌وان. كولتوری بێده‌نگی و كۆیهلایهتی له درێژخایه‌ندا بێده‌نگیی زۆرایه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌خوڵقێنێ و له ئاكامدا كۆمه‌ڵگا ته‌سلیمی پاوانخوازانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركوت ده‌بن و له جیاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و راسان سروودی بژی سه‌رۆك و سه‌رۆكمان زێڕه ده‌ڵێنه‌وه.
كورده‌كان، له ماوه‌ی سه‌دان ساڵی رابردوودا له جۆغڕافیا و ژینگه‌ی چه‌وسانه‌وه‌دا فێری وه‌دواكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی كولتوری ده‌روێشایه‌تی له گه‌مه سیاسه‌تدا كراون. ئه‌وان له زۆربه‌ی سه‌رده‌مه‌كاندا وه‌ك زۆرایه‌تی ملكه‌چی ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵات و زۆرداره‌كان بوون و وه‌ك گه‌لانی دیكه خاوه‌نی دووربینیی و هزری رزگاری نه‌بوون. له بن ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان، میر، پاشا، ئاغا، شێخ، موسته‌شار، سه‌رۆك عه‌شیره‌ت، سه‌رۆك هۆز و گوند و حیزب‌دا فێری وانه‌ی راوه‌ستابوون نه‌كراون و هه‌موو لایه‌ك كوردیان وه‌ك دارده‌ست و ئامرازی راپه‌ڕاندنی كار و ده‌سته‌به‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌كار هێناوه. ئه‌گه‌رچی كورده‌كان له سه‌رده‌می شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هریه‌وه به رواڵه‌ت بۆ ئه‌ستاندنی مافی خۆیان به شێوه‌ی دابڕاو و له ناوچه‌ی جیاوازدا دژ به ده‌سه‌ڵاته سه‌رده‌سته‌كان راپه‌ڕیوون، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی و تاكی كورد له ئاستێكی به‌ریندا شاره‌زای راست و چه‌پی سیاسه‌ت نییه.
تاك و رزگاربوونی تاك و نه‌ته‌وه ستراتیژی قووڵ و به‌رینی هیچ كام له بزوتنه‌وه‌كان نه‌بوه و هه‌ر كام له بزوتنه‌وه‌كان له سه‌ده‌ی تازه‌شدا خوازیاری كۆكردنه‌وه‌ی لشكرێكی زۆر و بۆر له خه‌ڵكانێكن، كه وه‌ك گۆڕه‌پانی ئایین له سیاسه‌ت ده‌ڕوانن. ستایل، شێواز و درووشمه‌كانی خه‌بات له كرده‌وه‌دا نه‌بوونه دینه‌مۆی پاڵپوهنانی تاك و كۆ بۆ خۆناسین و باوه‌ڕ هێنان به بڕوابه‌خۆبوون. هه‌موو توانا لابه‌لا و فرت و فێڵه‌كان بۆ ئه‌وه بوون و هه‌ن، كه خه‌ڵك فێری پاڕانه‌وه له سه‌رۆك بنه‌ماڵه و حیزبه‌كان بكه‌ن و خه‌ڵك هانبده‌ن، له شه‌قامی سیاسه‌تدا زكر و ته‌لیله‌ی خۆگه‌وجاندن بكه‌ن. له كوردستاندا سه‌رۆكه‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی سهرۆكبوونیان تێدا نه‌بوه و نییه، زۆربه‌ی پارته‌كان ماشێنێكی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن و چیرۆك هۆنینه‌وه‌یان به سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك خستۆته كار و ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی تازه‌شیان له خشتهبردوه. گه‌لێكی زیندوو خۆی له‌و سه‌رۆكانه بێبه‌ری ده‌كا، كه گاڵته به چاره‌نووسیی گه‌ل و هاوڵاتیان ده‌كه‌ن. خه‌ڵكانێك كه ته‌نانه‌ت هه‌ڵگری پاشخانی خاوێن نین و دوورن له راستگۆیی به شێعر و ماستاوكردنی ئه‌م و ئه‌و نابنه باڵداری سیاسی.
شه‌پۆلی به كویلهكردن و گه‌وجاندنی كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت تاكه كورده‌كانی په‌ڕیوه‌ی رۆژئاوا و دووره وڵات ئه‌وه‌نده زۆر و به‌رفراوانه، كه مرۆڤ ده‌تاسێنێ. زۆرن ئه‌وانه‌ی، كه رۆژانه دڵیان به‌وه خۆشه له مێدیای كۆمه‌ڵایه‌تیدا چه‌ند وێنه و درووشمی فڵانه سه‌رۆك پارت بڵاو كه‌نه‌وه و به ناوی "سه‌رۆكی كورد و كوردستان، باوكی رووحی و سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی كورد" ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌ده‌ن. كۆیهلهكانی ده‌سه‌ڵات له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا رۆژانه به شكڵ و ستایلی جیاواز بانگه‌وازی كۆیهلایهتی كۆمه‌ڵگا بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان له روانگه‌ی كولتوری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و كۆیهلایهتیدا ده‌ڕواننه هه‌موو كۆمه‌ڵگا و به تێگه‌یشتنی ئه‌وان هه‌موو كوردستان ده‌بێ به‌ده‌وری باڵای ناسهرۆكهكاندا سه‌ما بكه‌ن. كورده‌كان و كۆیهلهكانی ده‌سه‌ڵات و حیزب ئه‌و هاوكێشه ئه‌زه‌لییه له‌بیرده‌كه‌ن، كه گه‌لانی ئازا و ئازاد به هێز و وزه‌ی خۆیان رزگار بوون و ده‌بن. نه‌ته‌وه به‌خته‌وه‌ره‌كان هه‌رگیز تاكێكی سیاسه‌تكار ناكه‌نه روخسارێكی پیرۆز و ئه‌وه تاكه دهسهڵاتخوازهكهیه، كه ملكه‌چی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی گه‌له. كوردان هه‌تا له‌و بازنه‌یه رزگار نه‌بن و به ده‌نگێكی به‌رز نه‌بنه خاوه‌نی خۆیان، ناتوانن له تاریكستانی دیكتاتۆرییه‌ت رزگاریان بێ. ئازادبوون پڕۆسه‌یه‌كه، كه له تاكه‌وه ده‌ست پێده‌كا و ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن تاكه‌كان بكه‌نه كۆیله‌ی سه‌رۆكه كۆیله‌كان، به هه‌موو عورف و یاسایه‌ك قه‌رزداری نهتهوهكهیانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست