سکاڵایهک بۆ بهر دهم سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاك مسعود بارزانی
Thursday, 26/03/2009, 12:00
سڵاوی خوای گەورەت لێ بێت:
بەڕێز سەرۆكی هەرێم ئێمە كۆمەڵێ كاسبكار و دوكانداری ناو شاری هەولێر گیرۆدەی هەندێ لەدام ودەزگاكانی حكومەت وشریكەیەك بوین بەناوی پڕۆژەی (شرق الأوست) لە ناو بازار لەدوای هات هاوارێكی یەكجار زۆر لەدەركەدانێكی یەكجار زۆر هانامان بۆ لای جەنابت هێناوە بەو ێیفە تە ڕ كە تۆ سەرۆكی هەرێمی وەبەرپرسی یەكەمی میللەتی بەڵك وساخوابكا تۆ ئاگادار بیت بۆ تەنها جارێك لێمان بپرسیتەوە هەست بەو بەرپرسیاریەتیە بكەیت كە ئێمەی میللەتی ڕەش و ڕووت و داماو زوڵم لێ كراو هەق و مافمان هەیە لەسەر حكومەت و باوكی میللەت كە بەدەنگمانەوە بێیت.
سەرۆكی بەڕێز بەر لەپێنج ساڵ شریكەیەك بەناوی پرۆژەی وەبەر هێنان و ئاوەدان كردنەوە چاكترین پارچە زەوی لە ناو شاری هەولێر بۆ دیاری كراوە ئاسان كاری زۆری لەلایەن حكومەتەوە بۆ كرا.
بەڵام ئەم شریكە یە هەر لە سەرەتاوە دەستی كرد بەماڵ كاولكردن دەربەدەر كردن و أنفال كردنی ماڵی خەڵك بەبێ قەرەبووی پێش وەخت بەهەر حاڵ زۆری غەدر كرد بەم لاپەڕەو دوولاپە ڕە غەدری ئەم شریكەیە تەواونابێت.
دوای پێنج ساڵ بەشێك لە پرۆژەكە ی زۆر بەناڕێكی تەواو كرد هەندێ دوكانی دا بە خەڵكچ ئەوانەی كەكڕیبویان چ ئەوانەی كە تهعویز بوون وە لەهەمووپەیمان و عەقدو ئەوبەڵێنانەی كەبەحوكمەت میللەتی دابووبەپێچەوانەوە لەهەمووی پەشیمان بۆوە.
دەتوانین بڵێین 60% دوكانەكان بەس لەدوكان ناكەن دەنا لە هەموو شت دەكەن لەبەر بچوكی و ناتەواوی تەنها مەبەستیان بەس فرۆشتن و پارە پەیدا كردن بووە.
(1)
گرفتی ئێمە ئەوەیە كەبەهیچ شێوەیە ك قسەو داوامان ناڕوات هەموو قەرارێك تەنها لە بەرژەەندی خۆیاندایە بەدەیان داواكاری و دەعواوا لە محكەمەیە بە هیچ شێوەیەك ناڕوات و و ەڵامی ایجابی نییە.
خاوەنی ئەم شریكەیە دیار نییە و پشتیوانی زۆر بەهێزی هەیە وەبێ منەتە لەهەموو كەس .
وەعد وابوو دوای دوساڵ تهعویزمان بدەنێ ئەویش نەبوو خواردیان نەیان دا واچوار ساڵ و نیو تا پێنج ساڵە ئێمە نە تهعویزمان دیارە نە دوكان و نەبازاڕ دەربەدەر و ماڵ وێران بوین ئەوەی كەدراوە بەبەشێك لە دوكاندارەكان زۆر بە ناچاری بوو وە زۆر كەم بوو لە ڕاست ماف و دەربەدەركردنی خەڵك.
بەناو بازاڕی هاو چەرخ و مۆدێرنە بەڵام تەنها لەبازار ناكات لەسەر ئەمەشەوە هێشتا بازاڕ نەكراوە تەوە هەندێ لــە دام دەزگای حكومەت بەنا و لوجنەی تهعویزات هەستاون بەدانان و تپبیت كردنی مێز لەبەر دوكـانەكان بەجۆرێك حەیای بازاڕە نمونەیەكەیان ئەوەندەی تر بردووە تەنها مێز لە دوكانەكانەوە كە دوور بێت 1,20م تا 2مەترە ئایا توخوا ئەمە بازاری هاوچەرخەیا بازاری ئەفغانستانەو هەڕاجخانەیە.
بۆ ئەم مەبەستە لە زۆر دەرگامان داوە، بەڵام هیچ وەڵامی نیە, وەك تۆپی ناو ساحە شەق بەقێن و گاڵتەمان پێ دەكەن .
سەرۆكی بەڕێز ئەمەوهەزار غەدری تر و هەزار قسەی تر و دەیان لاپەڕەی تر لەغەدرو زوڵمی ئەم شریكەو دام ودەزگایە تەواو نابێت لەمیللەتی ڕەش وڕووت .
ئەگەر هەندێ كەس بۆ خۆیان دوكانیان كڕیوە بەڵام ئێمە هەندێكمان بەبێ ویستی خۆمان توشی گرفتی ئەم شریكە بوین.
بۆیە داوامان لەجەنابتە بۆ تەنها جارێك بێیتە نا و بازاڕەكان وكۆمپانیا و دەزگاكان بزانە چ باسە چۆن خوێن و سەروەتی میللەت بەتاڵان دەبرێت چۆن سوكایەتی بە ئێمە دەكرێت.
(2)
تكات لێدەكەین ئەگەر خۆت بەبەرپرسیار لە ئێمە دەزانی وەرە جاربدە بەوانەی كە گیرۆدەی ئەم شریكەو بازارە بوون بزانەچ زوخاو دەردو ئازارێك لە جەرگی خەڵك دێت لە ئێمە بپرسە و لەوان بپرسە بزانە ئەم شریكەیە شریكەی وەبەرهێنانە یا شریكەی أنفالی سەروەتی ماڵی كوردە ژیانی هەزاران خێزانی لەباربردووە.
سەرۆكی بەڕێز:
ئێمە داواكارین لە جەنابتان ئەم خاڵانەمان بۆ جێ بەجێ بكەن:-
1- داوا بكە لە پارێزگاری هەولێر لوجنەی تهعویزات وشریكە كە ئەو مێزانە ی دانراون بە زوترین كات هەڵبگیرێت بۆشوێنی پێویست و گونجاو بگوازرێتەوە چونكە نرخ و نمووی بازاڕەكەیان تێك داوە.
2- هەموو ئەو كەسانەی غەدریان لێ كراوە با بتوانێ ئازادانە داوا لە مەحكەمە قەید بكات یا لوجنەیەك دەربكەی لە داواكارەكان و شریكە كێ ناڕازیە داوای هەقی خۆی بكات وەلە محكەمە ئیش بڕوات وەك پێویست هیچ كە پشتیوانی غەدر نەكرێت.
3- با شریكە لەبری ئەم چوار پێنج ساڵە ئەگەر پارەی نییە با مدەی دوو ساڵ یا سێ ساڵ بێ كرێ ماوەكەیان بۆ درێژ بكاتەوە.
4- لەڕێگەی لوجنەیەكی بێ لایەن ئەوانەی كە بەدوكانەكانیان ڕازی نینباشریكە بەنرخی خۆی دواجار بە چەندی فرۆشتووە حاشا لە قازانج با پارەكەمان داتەوە.
سەرۆكی بەڕێز توخوا چ ڕەوای هەقە دوای چوار پێنج ساڵ هێشتا دوكان نەكراوە تەوە مێز لەبەر دوكان دانراوە ئەمەو سە دان غەدری تر.
سەرۆكی بەڕێز خۆزگە دەتزانی كەخاوەن موڵكەكان چ بە كرێچیەكانیان دەكەن .
سەرۆكی بەڕێز بەڕاستی ئێمە زۆرمان بەلاوە نەنگە لەنا وبازاڕی هەولێر لەژێر ئاڵای پـارتی و بـا رزانی حكومەتی هەرێم و پرلمان و فیدرالیەت دا ئێمە واغـەدرمـان لێ بكرێت.
بۆیە بەچاكمان زانی كە جەنابتان بۆدواجار ئاگاداربكەین بۆئەوەی لەڕوی خوای گەورە تاوانبار نەبین وەبێ دەنگ نەبین بەرامبەر زوڵم وغەدرو خیانەت هەقی خۆمان.
دام و دەزگاكانی حكومەت بانگەشەی ئازادی و یەكسانی دەكا بۆیە ئێمە بە ئازادی ئە م ڕایەمان دەر بڕی وەداواكارو هیوادارین بەزوترین كات داواكەمان جێ ی خۆی بگرێت.
ئیتر سەركەوتنی بەڕێزتان ئاواتمانە.
كۆمەڵێ كاسبكار و دوكانداری ناو شاری هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست