کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

له سلێمانییه‌وه‌: بانگەوازێکی‌ بەپەلە بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی

خەمخۆران و دڵسۆزانی شارەکە.. ماوەیەکە گروپێکی مافیای حکومی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی و بەچاوپۆشی حکومەت و خودی مەسرور بارزانی، هەڵمەتێکی داگیرکردنی موڵکی گشتی دەستی پێکردووە کە بەدرێژایی دوو سەد ساڵی ڕابردودا وێنەی نەبوە.داواکارین لە خەڵکی بەهەڵوێست، ڕۆشنبیران، نوسەران و دەزگە ڕاگەیاندنەکان کە ئەم دۆسیەی داگیرکاریەی موڵکی گشتی بجوڵێنن و داواکاری گشتی بێتەسەر خەت چونکە موڵکی میللەتە.تائێستایش ئەم شوێنانە داگیرکراونیەکەم: سەدان دۆنم زەوی دەوروبەری پارکی هەواری شار بۆ شوقە و ڤێلای نیشتەجێبوون بەنرخی...

له سلێمانییه‌وه‌: ئاسایش دەچێتە سەر كۆمپانیای پەیپەر

تایبەت: كاتژمێر 2ی شەوی ڕابردوو 19/4/2011 هێزێكی ئاسایش دەچنە سەر كۆمپانیای پەیپەر و تەواوی كۆمپانیاكە دەپشكنن و بەشوێن سۆران عومەردا دەگەڕێن، ئەمەش پاش ئەوەدێت كە هێزێكی تری ئاسایش هەمان شەو بەدەمامكەوە چونە سەر ماڵی ناوبراو بەڵام لەوێ نەبوو بۆیان دەستگیر نەكرا، یەكێك لەكارمەندەكانی كۆمپانیای ناوبراو...

له سلێمانییه‌وه‌: هێزێكی دەمامكدار چوار دەوری كەناڵی ئاسمانی پەیام دەدەن و هێزێكی تری ئاسایشیش لەدەورووبەری كەناڵەكە جێگیردەكرێت.

كاتژمێر 11ی سەربەیانی ئەمرۆ 19/4/2011 هێزێكی دەمامكدار بەزیاتر لە 15 ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بە دۆشكەو بیكەیسییەوە بە دەورووبەری كەناڵی ئاسمانی پەیامدا سوڕانەوەو سەرەڕای چەندین قسەی ناشرین، هەڕەشەیان لەپاسەوانەكانی كەناڵەكە كردو داوایان لێكردن چەكەكانیان دابنێن. دوابەدوای ئەوانیش هێزێكی ئاسایش لەچواردەوری...

له سلێمانییه‌وه‌: ئۆتۆمبیلی ئەندامێكی ئەنجومەنی كاتی سەرای ئازادی سوتێنرا

ئەمشەو كاتژمێر 2:20 خولەكی ئەمشەو 9/4/2011 ئۆتۆمبیلی "سۆران عومەر" ڕۆژنامەنوس و هەمان كات ئەندامی ئەنجومەنی كاتی سەرای ئازادی لەبەردەم ماڵەی خۆی ئاگری تێبەردراو زیانێكی مادی زۆری لێكەوتەوە لەلێداونێكیدا سۆران عومەر وتی: لەدەنگی تەقینەوەیەكی گەورە بەخەبەر هاتین، دەستبەجێ دوو كەس لەدراوسێكانمان هاتنە دەرەوە...