بیرکدنه‌وه‌ی سه‌رۆک
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
خه‌نی خه‌نی له خـــۆمان
سه‌رۆک قسه‌یکرد لۆمان
نایه‌ڵین که‌س هێلانه‌مان لێتێـــــــــــــــکدا
پاروی چه‌ورمان له‌ده‌م فڕێــــــــــــــــــــــــدا
به‌خوێن هاتوین ،به‌خـــــــــــــوێن ده‌ڕۆین
ڕاستی نازانین ،هــــــــــــــــــــاوڕێ درۆین
به‌سه‌رۆکی له‌دایــک بووین واش ده‌مرین
هه‌رده‌م ده‌رس له شـــــه‌یتان وه‌رده‌گرین
ئێمه نوێنه‌ری خـــــــــــواین له‌سه‌ر زه‌وی
خاوه‌نی ده‌یـــــــــــــــان فێڵین وه‌کو ڕێوی
هه‌رکس شــــــــــــــــــــــــه‌ڕمان پێبفرۆشێ
عاقبه‌ت ده‌بــــــــــــــــــــــــێ ڕه‌ش بپۆشێ
ئه‌گــــــــــــــــــه‌ر خۆشمان پێی نه‌وێرین
کاره‌که بــــــــــــــــــــــــه‌دوژمن ده‌سپێرین
میله‌ت بــــــێ ئه‌قڵ و ساویلکه‌و نه‌زان
پیاوی نـــــــــــاو پیاوان وا له به‌رزان
گــــــــــــــــه‌ر رۆژێ مردن یه‌خه‌م بگرێ
کوڕه‌که‌م ئــــا مادیه جێگاکه‌م ده‌گرێ
نه‌که‌ن بڵێن، هــاکا ئێمه‌ش ڕاپه‌ڕین
به‌گۆڕی بــــــــــــــاوکم موقته‌دا دێنین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست