به‌یاننامه‌ی مه‌لا کرێکار سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی کوردستان

Sunday, 30/01/2011, 12:00


بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله والسلاه‌ و السلام على رسول الله وعلى ێله وسحبه ومن والاه
(ۆالَّژِينَ إِژَا أَسَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ ێنتَسِرُونَ)) شورا/٣٩ واته‌: ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌ سه‌ر حه‌تمه‌ن ئه‌وانن كه‌ دواتر سه‌رده‌كه‌ون
كوردستانیانی دلێر..
موسوڵمانانی هه‌ست به‌رز..
ره‌وته‌وانانی جوامێر و به‌ جه‌رگ..
لای كه‌ستان شاراوه‌ نیه‌ كه‌ چۆن سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی له‌ مه‌ودای بیست ساڵی رابوردوودا هه‌موو هیوا گه‌شه‌كانی كوردیان له‌بار برد، هیوای به‌ره‌و ده‌وڵه‌تچوون، هیوای پشتیوانیكردنی كوردی باشوور بۆ كوردی چه‌وساوه‌ی ئه‌ودیوو سنووره‌ له‌عنه‌تیه‌كان، هیوای نه‌هێشتنی شه‌ڕی به‌ره‌ی جودو جوقدی كۆن و كۆتایی هێنان به‌ ره‌فتاری مێلیشیایی، هیوای پێكهێنانی هه‌رێمێكی یه‌ك ئیداره‌یی، هیوای پچڕینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌ سته‌مدیووه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم، هیوای دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی شه‌فافی دوور له‌ حزبایه‌تی و ته‌زكیه‌ی موخابه‌راتیانه‌ی پاراستن و ده‌زگای زانیاریی، هیوای داخستنی زیندانی لاكۆڵانی حیزبی و نه‌مانی ئه‌شكه‌نجه‌كانی به‌عس ئاسا، هیوای هۆده‌و هه‌یوانێكی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌نفالیانی گه‌رمیان و كوێستان و كه‌نه‌فته‌كانی كیمیاویی هه‌ڵه‌بجه‌، هیوای پێكه‌وه‌سازدانی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵات و به‌گه‌ڕ خستنی ووزه‌و توانای ته‌كنۆكراتیان و پسۆڕان كه‌ زۆرینه‌یان بڕوانامه‌یان له‌ ووڵاتانی پێشكه‌وتووه‌وه‌ هێنابۆوه‌و به‌ عه‌زره‌تی خزمه‌تكردنی كوردستان بوون.. هه‌موو هیواو ئومێدو خۆزگه‌كان به‌ ده‌ست گه‌نده‌ڵانی كوردایه‌تیه‌وه‌ پووكانه‌وه‌و ئامانجه‌ گه‌وره‌كانی خه‌باتی سه‌د ساڵه‌ی كورد بووه‌ خه‌ونی حوشتریی!
ئێستاش كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت تین و فشارێكی واقیعی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران دروست بكات، پارتی و یه‌كێتی شپرزه‌ بوون و له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ده‌وری زیندانه‌كانی معه‌سكه‌ر سه‌لام و كانی گۆمه‌و جوله‌كانی داوه‌و پارتیش به‌ كۆماندۆ سه‌ری كۆڵانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ولێری گرتووه‌!! نه‌بادا گۆڕان پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ری مه‌حرووم بكات و كوردستان بكاته‌ تونس و میسرو مه‌ترسی بۆ سه‌ر بانك و كۆمپانیاكانیان دروست بكات.
ئێمه‌ (من و هاوبیرانم) وورده‌كارانه‌ ئاگاداری جه‌مسه‌ری بۆچوونی شاراوه‌و دیاری روداوو هه‌ڵوێسته‌كانین، پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای كردووه‌، كه‌ به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك روونی كردوونه‌ته‌وه‌ داخوازی شه‌رعین و خه‌بات له‌ پێناویاندا ـ وه‌كو به‌شداریی جه‌ماوه‌ر ـ فه‌رمانه‌ به‌ چاكه‌و به‌رهه‌ڵستییه‌ له‌ خراپه‌و كوژرانیش له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كاندا شه‌هیدبوونه‌، له‌ جۆری شه‌هیدبوونی به‌ره‌ی به‌رگریی كردن له‌ ماف و نامووس و سامان و رێزی مرۆڤایه‌تی خۆو خه‌ڵكی به‌و مه‌رجه‌ی كابرا نیه‌ته‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی خوا بووبێت، پاشان لابردنی ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌ی له‌و میلله‌ته‌ ده‌كرێت.. به‌ تایبه‌تی كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و دوو حزبه‌ ئیسلامیه‌ی كوردستان (یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) لایه‌نی ئه‌و سیستمه‌ مێلیشیاییه‌ لاكۆڵانیه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سازشكاره‌یان گرتووه‌.. كه‌ به‌ لای ئێمه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و دینداران نابێت له‌ سایه‌ی فیرعه‌ون و نه‌مرووده‌كاندا بن..
دیسان وه‌كو رۆشنبیریی سیاسییش پێمان وایه‌ داخوازیه‌كه‌ی گۆڕان ره‌فتارێكی سیاسییه‌و له‌گه‌ڵ سیستمی دیموكراسیه‌كه‌دا ده‌گونجێت كه‌ پارتی و یه‌كێتی زۆری بالۆره‌ بۆ لێده‌ده‌ن.. چونكه‌ له‌ ووڵاتانی دیموكراسی حزبی بچووكتر له‌ گۆڕان داوای حه‌ل كردنی په‌رله‌مان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ حكومه‌تان ده‌كات.. ئه‌و هه‌موو دنیایه‌ ده‌بینێت كه‌ چه‌پیه‌كانی ئیتالیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی رۆمانۆ پرۆدی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رلسكۆنی كرد.. هه‌روه‌ها به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌..
پارتی و یه‌كێتی پێویسته‌ گوێ له‌ گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا بگرن، كه‌ بیرمه‌ندو سیاسی و رێبه‌رێكی نه‌گۆڕی كوردایه‌تییه‌.. گۆڕان و رێبه‌ره‌كه‌ی به‌ خائین مه‌ناسێنن، چونكه‌ ئێوه‌ له‌وان پاكتر نین، ئه‌و میلله‌ته‌ش ئه‌وه‌نده‌ی هۆشیاری هه‌یه‌ ره‌ش و سپیتان لێك هه‌ڵاوێرێت.. داواكارییه‌كانی گۆڕِان له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كورددان، حه‌مله‌ی چه‌واشه‌كاریی راگرن و گوێ بۆ هاواری مه‌زڵومانه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ بگرن، كه‌ ته‌راكوماتی بیست ساڵی دزیی و گزیی له‌ ئه‌قڵی ده‌سته‌جه‌معییدا كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه‌.. ئه‌و میلله‌ته‌ش به‌و هه‌موو گه‌نجه‌ زانكۆییه‌ بێكارانه‌یه‌وه‌ ته‌حه‌ممولی حوكمی موخابه‌راتیتان ناكات..
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌رف و دیندارانی ئازاو ره‌وته‌وانی ئێمه‌..
به‌ جورئه‌ته‌وه‌ به‌شداریی هه‌موو خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن كه‌ دژی حوكمی پاشاگه‌ردانی حزبایه‌تی و زیندانی مێلیشیایی و دزی و چه‌واشه‌كاریی ده‌كرێت. ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ بۆ هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌دانی وه‌كو كاك وه‌لید زاخۆییه‌ كه‌ ده‌ ساڵ و یازده‌ مانگه‌ به‌ بێ تۆمه‌تبار كردن، به‌ بێ دادگایی، بێ پارێزه‌ر له‌ زیندانی لاكۆڵانی پارتیدایه‌.. له‌ پێناوی بزربووی ئیسلامیه‌كانی لای یه‌كێتیه‌..
به‌رگی ترس و تۆقین داماڵن و له‌ پێناوی رێزو نان و ئه‌مانی خۆتاندا هاوار كه‌ن.. سه‌دای هاواری ئێوه‌ له‌ زورِنای پارتی و یه‌كێتی گه‌وره‌ترو كاریگه‌رتره‌.. خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (مَا لَكُمْ لا تَنَاسَرُونَ) سافات/٢٥ واته‌: چیتانه‌ بۆ پشتی یه‌كتریی ناگرن و یه‌كتریی سه‌رناخه‌ن؟ خوای گه‌وره‌ش پشتیوانتان بێت..

وسلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى ێله وسحبه أجمعين كرێكار ٣٠/١/٢٠١١


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە