با حكوومەتی هەرێمی كوردستان سنووریەك بۆ توركیا دابنی
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
ئیسرائیل-كورد: با حكوومەتی هەرێمی كوردستان سنووریەك بۆ توركیا دابنی
ئیسرائیل-كورد: لە ئەنجامی تۆپبارانكردنی ناوچەكانی شێلادزی و ئامێدی و ناوچەكانی زاپ و هەفتانین و ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان لە لایەن سوپای توركیاوە و لە لایەكی تر ناوچەكانی قەندیل لە لایەن تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، كە رۆژانە بە بەردەوامی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان تۆپباران دەكەن و كە ئەویش بۆتە هۆكاری دروستكردنی ترس و دڵەراوەكە لە لایەن هاوڵاتیانی سڤیلی ئەو ناوچانە، بەداخەوە هەر شەوی ڕابڕدووە، لە ئەنجامی تۆپبارانكردنی كۆمەڵگەی شێلادزێ سەر بە پارێزگای دهۆك لە لایەن تۆپخانەكانی سوپای توركیاوە، پینج هاوڵاتی سڤیلی دانیشتووی كۆمەڵگای شێلادزێ كە سەرجەمیان ئەندامی یەك ماڵباتن بە سەختی بریندار دەبن و سەرۆكی خێزانەكەش كە ناوی (رێكان حسین)ە،گیانی لە دەستدەدات.
ئەوە لە كاتێكدایە كە توركیا ماوەیەكە بە شێوەیەكی فەرمی لە هەرێمی كوردستان كۆنسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێركردۆتەوە،بۆ ئەوە مەبەستەش لە هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی خۆی دایە لەگەڵ هەرێمی كوردستان،بەڵام تا ئێستاش تۆپبارانكردنی ناوچە سنووریەكنی هەرێمی كوردستانی رانەگرتوە، بۆیە ئەگەر توركیا دەیهەوەی تەنیا لە ریگای ئابوورییەوە پەیوەندیەكانی خۆی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەهێز بكات و لەلایەكی تر كە رۆژانە بە بەردەوامی هێرش و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەریمی كوردستان دەكات، ئەوەش ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانی خستۆتە مەترسیەوە، بۆیە باشترە كە هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی حكوومەت سنووریەك بۆ ئەو زیادەرویانەی توركیا دابنێن و چیتر رێگە نەدەن كە توركیا سنوورەكانی هەرێمی كوردستان تۆپباران بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست