ئاى لەو كارەساتەى عارف ڕوشدى بووبە دختۆر !!

Tuesday, 17/05/2011, 12:00






نیچە دەڵێ .. لەتێڕوانینى مرۆڤى باڵاوە ئەم كەسانە دەروون ڕووخاون ((پارە پەرستەكان ، ماستاوچیەكان ، شەهوەتپەرستەكان ، ڕەشبینەكان ، ئەوانەى هەوڵى دەستەڵات دەدەن ، ئەو ڕۆشنبیر و هونەرمەندانەى كەلەبەر خۆشەویستى پارە هەموو بەهایەكى ئەخلاقى دەدۆڕێنن، یەكێك لەو بەناو سیاسى و دەروون ڕووخاوە دۆڕاوانەى ترى یەكێتى جەنابى عارف ڕوشدیە كەهەموو ئەوانەى نیچە باسى دەكات تیایە بەرجەستە دەبێ ، ئەو عارفەى لەشوێنى ژنێك دانرا بۆ سەركردایەتى یەكێتى واتا ژنەكە لەو دڵسۆزتر و بەڕێزتر و بەشەڕەفتر بوو بۆ ئەوەى عارف ئەمانەى بۆ بگەڕێتەوە بردیان بۆ شوێنى ئەو ژنە ، عارف ڕوشدى بەر لەكۆنگرە زمانى زۆر درێژ بوو لەئاست گۆڕان بەشێوەیەك جەلال پێشنیارى ئەوەى بۆ كردبوو ئەگەر كۆنگرە نەبەسترێ و شوێنى چوار مەكتەب سیاسیەكەى چوونەتە ناو گۆڕان پڕبكرێتەوە ئەوا دەبێ عارف یەكێك بێت لەوانەى كەدەبێ بهێنرێتە مەكتەبى سیاسى ، خۆش بەختانە لەكۆنگرە واڕیسوابوو واڕیسوابوو سەرئەنجام خرایە شوێنى ژنێك و زمانیان نەبڕى بەڵام كورتیان كردەوە لەئاست گۆڕان ، وەك هاوڕێ یەكم دەیووت لەپرسەیەك بووین چەند بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى لەوێ بوون یەكێك لەبەرپرسەكان ووتى بەرلەكۆنگرە عارف ڕوشدى و سۆزانى خاڵە شەهاب زمانیان زۆر درێژبوو لەئاست گۆڕان بەوهۆیەوە دەرچوونیان بۆ خۆیان مسۆگەر كردبوو كەچى لەكۆنگرە ڕیسوامان كردن و ڕێگەمان نەدا دەرچن ، ووتمان تازە تەواو ئەوانە تێگەیشتن لەوەى كەبۆ ڕێگەمان نەداوە دەرچن سەری خۆیان هەڵدەگرن و دەڕۆن و ئێمەش ئیسراحەت دەكەین ، كەچى نەمانزانى تێ ناگەن و شەرمیان بەهیچ نیە و وازناهێنن .
لەهەمووشى كارەساتتر جەنابى عارف ڕوشدى بووبە دختۆر !! هاوشانى دختۆر ئەرسەلان و دختۆر كەمال ، بەبكالۆریۆس و ماستەرە تۆزوباكەى شوكور نەبووین دكتۆراشى هاتە سەر جالەهەمووشى سەیرتر كەمەهزەلەى دكتۆرا تۆزوبا حزبیەكەى ئەوەندەى تر سەلماندووە خاوەن دكتۆرایەكى تۆزباى حزبی تر جەنابى دختۆر ومامۆستا ئاكۆ شوانى سەرپەرشتى نامەكەى كردووە كەئەویش یەكێكە لەو مامۆستا دۆڕاوە حزبیانەى تر كەلەپرسە و بۆنە ودیمانەكانى گەلى كوردستان و كوردسات هێرشى تووند و ناڕٍەوا دەكاتە سەر ئۆپۆزسیۆن و بزوتنەوەى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا كەئەویش حزب خۆش بێ هاوشانى عارف ماستەر و دكتۆراى هێناوەتەوە ، وەك چۆن قەل بەقەلى ووتووە ڕووت ڕەش بێ ئەوانیش ئاوا پیرۆزبایان لەیەكتر كردووە و بوونەتە مامۆستا و قووتابى یەكتر .
لەمەهزەلەى ئەمانەوە ئەبینین حزب چۆن دەستى خستۆتە ناو هەموو كونج و كەلەبەرێكى ژیان و كۆمەڵگاوە ؟ چۆن پرۆسەى خوێندنى باڵا و ناوى پیرۆزى زانكۆشیان سووكردوە ؟ ئەوەتا لەجیاتى ئەوەى سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگە گرنگ و هەستیارەكان بەكەسانى شارەزا و پسپۆر پڕٍ بكرێنەوە كەچى بەكەسانێك كەبڕوانامەكانیان هاوشانى عارف و ئەرسەلانە كەبڕوانامەى تەزویر و كەسانى ڕابردوو پیس و گەندەڵ و بەرپرسى نەخوێندەوارى حزبى خاوەن بڕوانامەى دختۆرى و ماستەر و بەكالۆریۆسى تۆزوبان پڕدەكرێنەوە !!

ئه‌مه‌ش هه‌واڵه‌ که‌یه‌ ، جا که‌مێک پێبکه‌نه‌:

سلێمانی.. نامه‌ی دكتۆرای عارف روشدی به‌پله‌ی زۆر باش په‌سه‌ند ده‌كرێت


PUKmedia عوسمان ئه‌بوبه‌كر- سلێمانی 2011-05-14 14:54:
ئه‌مڕۆ 14-5 له‌هۆڵی روناكی زانكۆی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نامه‌ی دكتۆرای عارف روشدی و ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل و بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ی،ن،ك و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڕێ و كه‌سوكاری گفتوگۆی نامه‌ی دكتۆرای ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو.
نامه‌ی دكتۆراكه‌ به‌ناونیشانی مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ئه‌وروپا (1956ـ1975)، ئه‌م نامه‌ی دكتۆرایه‌ وه‌ك عارف روشدی رونیكرده‌وه‌ كورته‌یه‌كی مێژوویی و زانستی پڕباس و خواسته‌ كه‌ ژیان و خه‌باتی خوێندكاری كوردو قۆناغه‌كانی گه‌شه‌و ئاسته‌نگه‌كانی، به‌چڕوپڕی رونكراوه‌ته‌وه‌، لیژنه‌كه‌ش پێكهاتبوو له‌ ئه‌ندامان د.دلێر ئه‌حمه‌دو عه‌بدول مسه‌وه‌ر بارزانی و د.دلێر ئیسماعیل شاوه‌یس سه‌رۆكی لیژنه‌و د.ئاكۆ شوانی ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
دوای گفتو گۆیه‌كی سێ سه‌عات و نیوی نامه‌ی دكتۆراكه‌ به‌پله‌ی زۆر باشه‌ وه‌رگیراو پێشكه‌ش به‌شی مێژوی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە