بکوژانی سەردەشت کێن؟ پەیامێک لە یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا
Wednesday, 02/05/2012, 12:00
چەند ڕۆژیکی تر دوو ساڵ بەسەر تیرۆری سەردەشتدا تێدەپەرێت. دوو ساڵ لەمەوبەر بە ڕۆژی ڕوناک بەبەرچاوی پۆلیس و خەڵکێکی زۆر، لەلایەن هێزێکی تایبەت لەبەردەم کۆلێژی ئاداب لە پایتەختدا. بە ئاشکرا سەردەشت دەفرێنرێت. دوای دوو رۆژ، بە دوو گوللەی نێودەم. بەکوژراوی دەدۆزرێتەوە. ئەمەش وەک هێمایەک بۆ بێدەنگکردن و دەمکوتکردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی پەیامی ڕاستی بەخەڵک ئەگەیەنن. سەردەشت رۆژنامەوان بوو. کاتی خۆی وه‌ک رۆژنامه‌وان بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خستبووه کار. تیڕۆڕی راسته‌وخۆی ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌کار و هه‌ڵوێستیه‌وه هه‌یه. لەسەر کاری رۆژنامەوانی، نوسین و ڕەخنەکانی لە ناعەدالەتی و گەندەڵی و تێکشکاندنی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز تیرۆرکرا.
تیرۆری ئه‌و ئازادیخوازانی هێنایێ ده‌نگ.خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان زۆر بوێرانە و ئازایانە لە بەرامبەر ئەو تاوانە بەدەنگ هاتن، لەیادی کوشتنی ئەودا سوپاس و ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ ئەو هەڵوێست و پشتیوانیە سەراسەریە دوپات ئەکەمەوە کە بێدەنگیان هەڵنەبژارد. لەو رۆژەوە ئیتر خەڵکی کوردستان سەردەشتیان کردە کوڕی خۆیان. بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فراوانی جەماوەری وەڵامیان دایەوە.
سەرەتا دەسەڵاتداران هەوڵێکی زۆریاندا ئەوە بکەنە کوشتنێکی "ئاسایی" کە رۆژانە لەسەرتاسەری وڵات‌دا دەقەومێت. دواتر بە هەڕەشەکردن هەوڵیاندا تیرۆری سەردەشت لە بیری خەڵک ببەنەوە. بەڵام فشار و نارەزایەتی جەماوەری لەسەراسەری کوردستان و دەرەوە، زەختێکی زۆری خستە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان، تا ئەندازەی ئەوەی لەژێر زەختدا بەڵێنیاندا کە زوو لێکۆڵینەوە لەم دۆسیە بکەن.
بەڵام پاش نەمانی هێزی جەماوەری لەسەر شەقام. دەسەڵاتداران پێچەوانەی ئەوەیان کرد کە بەڵێنیان بە خەڵکدا بوو. لە جیاتی ئاشکراکردنی راستیەکان و ناساندنی تاوانباران و هۆکاری تیرۆری سەردەشت، ئەویان دووبارە تیرۆرکردەوە. ئەویش له ڕێگه‌ی بە تیرۆریست لەقەلەمدانی سەردەشته‌وه.
ئەوە دەرسێکی گرنگە بۆ کۆمەڵگای کوردستان کە هاتنە مەیدان بۆ هەر داخوازییەک، دەبێ بەچۆڵنەکردنی شەقام تەواو بێت، به درۆ و به‌ڵێنی پێکهێنانی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه بڕوا نه‌که‌ن و له مه‌یداندا مانه‌وه زامنی به ده‌ستهێنانی داخوازییه‌کانیانه.
تیڕۆڕی ئه‌و وه‌ک دیارده‌کانی تر بووه هۆی دروستکردنی لیژنه‌ی "تایبه‌تی"، ئه‌مجۆره "لیژنانه‌ش" تا ئێستا نه‌ک چرۆ بگره ته‌نانه‌ت گه‌ڵایه‌کی مه‌یله و سه‌وزیشی نه‌گرتووه. له‌ژێر دارێکی نه‌زۆکی ئاله‌وجۆره‌دا که له کن ئێمه بوونی هه‌یه‌و هه‌رگیز ئومێدی به‌ری نییه، ئه‌ویان سه‌رله‌نوێ کوشته‌وه، بە هۆنینەوەی "سه‌رگوزشته‌یه‌ک" که نه‌خۆیان نه که‌سێکی تر به گوێیدا ده‌چێت، به‌ڵام وه‌ک حێکایه‌تی پاڵ ئاگردان ده‌کرێت تا دونیا دونیایه بگێردرێته‌وه. درۆیه‌ک له هیچ عه‌قڵێکدا جێی نابێته‌وه، ته‌نانه‌ت له مێشکی داهێنه‌ره‌که‌شیدا. ئه‌م درۆیه شوێن په‌نجه‌ی ناشی و په‌له‌پڕووزێی به ئاشکرا پێوه دیاره. ئه‌م "لیژنه‌یه‌ش" وه‌ک ده‌یان "لیژنه‌ی" تر هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، دروستده‌کرێته‌وه، تێکهه‌ڵده‌کێشرێن، به‌یه‌کدا ده‌درێن، ده‌رئه‌نجام گوتارێک ده‌ده‌ن که خه‌ڵک له‌مێژه له "ده‌سه‌ڵادارانی" پێشووی ئه‌مان و له‌مجۆره‌ی بیستووه. گوتارێک که له گفت و به‌ڵێنه‌که‌ی بێ به‌رتره.
ئیستا دوای دووساڵ له کوشتنی سه‌رده‌شت، گفت و به‌ڵێنی "لیژنه‌که" ته‌واو کاڵ بوونه‌وته‌وه، خه‌می دۆزینه‌وه‌ی بکوژ-انی له ده‌فته‌ری یاددا سڕاونه‌ته‌وه. که‌سێک نییه بزانێت ئه‌م "لیژنانه" چۆن کار ده‌که‌ن و به چ یاسایه‌ک ده‌چن به‌ڕێوه، یان ته‌نانه‌ت بتوانێت ده‌رکی پێ بکات، راستیه‌کانیش نه‌ده‌زانرێن، نه ده‌بیسترێن، نه‌ده‌بیرێن، نه ده‌کرێت شوێن پێیان هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام مه‌رجی یه‌که‌م و کۆتای ئه‌وه‌یه که ده‌بێت بڕوای پێبکه‌ین. ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و "لیژنه" و "دادگایه‌یه" که گوایێ خولیای راستیه‌کانه.
ئه‌وه‌ی که له ئیستادا له هه‌موو کاتێک ئاشکراتر و ڕوونتره ئه‌وه‌یه که کێشەی دۆسیەی سەردەشت، کێشەی نەبوونی لێژنەی لێکۆڵینەوەی بێلایەن و دادگای سەبەخۆ و عادلانەیە. سەردەشت پێش تیرۆرکردنی لە وتارەکانی خۆیدا بکوژانی خۆی بەهەموومان ئەناسێنی. بەتایبەتی لە "یەکەمین زەنگی کوشتنم لێدا..." وێنەی تیرۆرستان ئەداتە دەست هەموومان. هەر کەس و لایەنێک ئیتر ڕێگر بێت لەبەردم پێکهێنانی لێژنه‌یه‌کی واهیدا، بەئاشکرا یانی پشتیوانی و بەرگری لە تیرۆرستان وبکوژانی سەردەشت دەکات.
ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا بینیمان ئه‌وه بوو که دەسەڵاتدارانی هەولێر لە نمایشی سیناریۆیەکی گاڵتەجاریانەدا، بەناوی دادگای دۆسیەی سەردەشت، وەک هەوڵێک بۆ شاردنەوەی قەزیەکە و داپۆشینی ئه‌م تاوانه، جارێکی‌تر لە چوارچێوەی هەمان بازنەی چیرۆکسازی و پیلانگێریدا، به سیناریۆیه‌کی دیکه‌وه هاتنه‌وه مه‌یدان. ئه‌مجاره‌یان دادگای دۆسیەی سەردەشت، کار بوو لە دژی ئه‌و نەک لە دژی بکوژان و تیرۆرستان، ئەم سیناریۆیە دادگایی‌کردنی سەردەشت و ڕۆژنامەنوسان و ئازدیخوازانی کوردستان بوو. بەکردەوەش پەنادانی تیرۆستان و بکوژ-انی بوو.
ئەم دادگاییە سیناریۆیەکی بێزراوە، ئێمه بەڕەسمی ناناسین و ئیدانەی ئەکەین و هیچ ئاکامێکی قبووڵناکه‌ین. بۆیه تیرۆرکردنی سەردەشت وەکو کەیسێکی کراوە لای ئێمە و تەواوی ئازادیخوازان و نوسەران و رۆژنامەنوسان و خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە، تائەوکاتەی لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەن و بە سەرپەرشتی لایەنی نیودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت.
له پاش دوو ساڵ، ئیتر هه‌موو بەڵێنه‌کانی ده‌سه‌لات مایەپووچ ده‌رچوون و و کارتەکانی ڕاستی خستنە روو لەسەر مێز نین. ئەمرۆ گشتمان جارەکیتر دەپرسین بکوژ-انی ئەو کێن؟ ئایا کەیسی سەردەشت ڕووداوێک بوو وه‌ک ته‌واوی کوشتنه‌کانی تری وڵات، لابه‌لا هات و لابه‌لا تێپەڕی؟ یان کوشتنی ئه‌و کوشتنی راستیه به هه‌موو به‌رگه‌کانیه‌وه! ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه درۆی رووته. تاکەی تیرۆرستان بە ئازادی ئەسورێنەوە و ئەوانەی داوای دادگای تاوانباران ئەکەن ئەکەونە ژێر فشار و هەڕەشە؟
ئایا دەکرێ هێز و لایەن و تەنانەت کەسایەتیەک بەوە تۆمەتبار بێت کە دەستی لەو تاوانەدا هەیە؟ ئایا دەسەڵاتێک کە نەتوانێ کەیسێکی وەکو ئەوەی کەیسی سەردەشت بە دادپەروانە یەکلایی بکاتەوە، ئەهلیەتی ئەوەی هەیە لەلایەن خەڵکەوە وەکو دەسەڵات قەبول بکرێ؟ چ جای ئەوەی خەڵک شوێنی بکەوێ و گوایە دەوڵەتیان بۆ دروست دەکات؟ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شی گوایه ده‌یه‌وێ دروستی بکات، بێباکانه سه‌رده‌شته‌کانی دیکه له تاریکیدا بێده‌نگ ناکات؟!
دەسەڵاتێک لە دۆسیەی تیرۆری رۆژنامەنوسانی ئازاد‌دا کار لەسەر سیناریۆسازی و تێپەراندنی بکات، چۆن ئەکرێ چاوەڕوانی ئازادی و خۆشگوزەرانی و ئایندەی گەشی بۆ خەڵکی کوردستان لێبکرێ؟
لێرەدا لە یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سەردەشتدا بانگەوازی میدیای ئازاد و ڕای گشتی و هەموو ئەوانەی بانگهێشی بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی دەکەن، هەموو لایەنە سیاسی و جەماوەریەکان ئەکەم، لەم یادەدا که‌یسی سەردەشت بخەنەوە بەرچاو، بە زیندوویی ڕایبگرن و فشار بێنن بۆ دەسەڵاتداران، دەست لەسیناریۆی گاڵتەجاری و سوکایەتی ئامێز هەڵگرن و مل بەخواستی خەڵک بدەن بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکە و تاوانباران.
بەکر عوسمان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست