نامەیەكی دۆستانە بۆ رەفیق سابیری شاعیر
Friday, 10/07/2009, 12:00
تۆ وەكو كەسێكی روناكبیر و شاعیر و هەمیشە بە هەڵۆیست لەوەتەی هەیت ، ساتێ خیانەتت لەبیر و نەتەوەكەت نەكردوە، لەوتەی بووی بە شاعیر هەمیشە شیعری جوانت هەبووە ، یەكێك بووی لەدەنگە دلێرەكانی شیعری هاوچەرخی كوردی لە هاوشی شاعیرانی وەك شێركۆ بێكەس و لەتیف هەڵمەت و عەبدوڵا پەشێو و ئەوانی دیكە، تۆ جوانترین شیعرت نووسیوە بۆ هەڵەبجە: بەتەنیا جێم مەهێڵن ، ئەم شەو زریان ئەمچێنێ. جوانترین شیعرت وەكو نەفرەت بۆ ماچەكەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بەرزانی بۆ ێەدام حسێن نووسی. لەم رۆژانەدا شێركۆ بێكەسی هاورێت هەڵویستی خۆی بەنووسینێك دەرخست كە دژ بەو رەوشەیە كە سەرانی لیستەكەی تۆ دەیانەوەی كوردستان بكەن بە رژێمێكی دیكتاتۆری! كەچی تۆ كاندیدكردنی ئەوانەت پێ قبووڵە بۆ لیستەكەیان، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێ یان تۆ بۆ دەسكەوت پێت قبووڵە، یان بەتەواوی ئاگای میللەتە رەش و رووتەكەت نیە ، كە تۆ سەردەمێ بووی بە شیوعی لە پێناوی ئەواندا ! ئاگات لەوە نیە كە سەرانی لیستەكەی تۆ بە ڕەقەم چەند ملیار دۆلار پارەی ئەم میللەتەیان دزیوە، چەند ئەم میللەتەی تۆ ئەمانە زوڵمی لێ دەكەن ، بڕۆ بگەرێ وەكو كاندیدی لیستەكەت بە لایدێكاندا، بە شارەكاندا بزانە ئەم سەركردانەی لیستەكەی تۆ، كە دەستی ێەدامیان ماچ كرد چیانكروە بۆ ئەم میللەتە ؟ ئەی لە بیرت چوو مەسعود بەرزانی كە دەبێ دەنگی بۆ بدەیت بۆ سەرۆكایەتی هەرێم ، سوپای بەعسی هێنایە سەر هەولێر پایتەختی كوردستان؟ ، تۆ كەسێكی نەتەوەییت چۆن قبووڵ دەكەیت ئەم تاسەر ئێسقان گەندەڵانە بتكەنە واجیهە بۆ خیانەت و دزینی سەروەت و سامانی كوردستان و هەژاركردنی میللەتەكەت؟ ئەی هەر ئەمانەنین كەركوك خاكی نەتەوەیی تۆیان فرۆشت ، مەسعود دەڵێ دەسبەرداری بستێ خاكی كوردستان نابم ، ئەی بۆ خاكی بەدرە وجەسانی كوردستانی لە دەستوورەكەیاندا لە سنووری كوردستاندا نیە. تۆ بەرێوەبەری كوردۆلۆجیت كەچی ئەمانە بە رۆژی روواناك كورد دەفرۆشن ، بەداوای لێبووردنەوە كە دیارە تۆ لە ئەوروپا دێیتەوە و دەخزێیتە ناو ژوورەكەی خۆت و دەرناچیتەدەرەوە بۆ ناو سلێمانی بۆ گەرمیان وكویستان ، نابینی كە خەڵك بانگەشە دەكەن بۆ لیستی گۆڕان، نەك بۆ لیستی گەندەڵان ، بە بەداخەوە تفەنگ بەتاریكیەوە دەنێ ی و زۆرینەی دەنگ دەدەی بە لیستی گەندەڵان، كەچی رۆژنامەی (الاتحاد) كە زمانحالی یەكێتیە ڕاپرسی كردەوە ولەو راپرسیە لیستی گۆڕان لە 75%ی دەنگەكان دەبات ، ئیدی نازانم بە چ ئەقڵێك لە جەماوەری ئەو لیستە جەماوەری تێكۆشەر وكوردپەروەر و كوردنەفرۆشە كەم دەكەیتەوە و، سووكایەتی بەو هەموو جەماوەر ە بەگوڕو تینەی سلێمانی و گەرمیان و هەولێر و بادینان دەكەیت بەو تەسریحەت بۆ سایتی ئاوێنە؟! بێزاریی هەموو هاورێكانت پێ ڕادەگەیەنم لە سلێمانی بۆ ئەو هەڵوێستە ناجۆرەت . بۆیە داوات لێ دەكەین مێژووی پڕ سەروەری خۆت مەدۆڕینەو و لەڕیزی ئەو خەڵكە نەخوێنەوارەی ناو لیستەكەت بكشێرەوەو ئیشوكاری خۆت بكە. هیوادارم بە قسەی هاورێكانت بكەیت و خۆت و شاعیریەت و شیعرو هەستی نەتەوایەتیت نە دۆڕێنی..
سوپاس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست