ئەمڕۆ یەكێتی بۆتە حیزبێك كە تەنها لە یادی (8)ی مارسدا باوەڕی بەوە هەیە ژن و پیاو یەكسانن، بەڵام لە رۆژانی تری ساڵدا جنسی لەتیف تەنها بۆ ڕازاندنەوەی مێزی بادەی مەسئولە و هیچی تر.لێرەوە پەیامێك ئاراستەی هەموو ژنانی ناو یەكێتی ئەكەم، ئایا ئەزانن چەندین ژنی وەك من بۆچی دەستمان لە كاری سیاسی لەناو یەكێتی كێشایەوە؟دوای چەندین ساڵ كاری ڕێكخستنی نهێنی لەناو شاری سلێمانی لە ساڵانی هەشتاكاندا، دوای راپەرینیش لە چەند كۆمیتەیەكی ناوشاری سلێمانی كارم كردوە، قەت وەك ئەو رۆژە توشی شۆك نەبوم كە لەتیف باراوی لێپرسراوی...
له ناوکلتورومێژووی هه‌موو میلله‌تانی دنیادا به‌رزترین پله‌و پایه ده‌به‌خشرێته شه‌هیدان و هه‌مووانیش شانازییان پێوه ده‌که‌ن ساڵیادیان ده‌که‌ن و بۆ ڕێزلێنانیان شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کان ده‌که‌ن به ناوی ئه‌وانه‌وه و په‌یکه‌رییان بۆ ده‌کرێت . ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی کورد له دوای شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه...