کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سکاڵێی دایکی چه‌ند شه‌هیدێك

Thursday, 22/10/2009, 12:00


له‌ ناوکلتورومێژووی هه‌موو میلله‌تانی دنیادا به‌رزترین پله‌و پایه‌ ده‌به‌خشرێته‌ شه‌هیدان و هه‌مووانیش شانازییان پێوه‌ ده‌که‌ن ساڵیادیان ده‌که‌ن و بۆ ڕێزلێنانیان شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌کان ده‌که‌ن به‌ ناوی ئه‌وانه‌وه‌ و په‌یکه‌رییان بۆ ده‌کرێت . ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ دوای شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه‌ 1514 هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆ ده‌توانم بڵێم ده‌رییایه‌ك له‌ خوێنمان ڕشتووه‌ له‌ پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا قوربانی زۆرمان داوه‌ منیش وه‌ك دایکی هه‌موو شه‌هیدێك مایه‌ی سه‌ربه‌رزی خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌م جگه‌ر گۆشه‌یه‌کم له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه‌ و ئێستاش ئه‌م ئازادییه‌ که‌ له‌به‌شێکی کوردستاندا هاتۆته‌ ئه‌نجام به‌ری ڕه‌نج و تێکۆشان وخوێنی شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌کانمانه‌ . که‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ جێگه‌ی شانازی وڕێزلێنان له‌ به‌ری ڕه‌نجیان و یادکردنه‌وه‌یان کۆمه‌ڵێك دزو مشه‌ خۆر جگه‌ له‌ دزی و جه‌رده‌یی کار به‌ جێگه‌یه‌ك گه‌یشتوه‌ سوکایه‌تی و زوڵم لێکردن و سوکایه‌تیشیان پێده‌کرێت . ئێمه‌ کۆمه‌ڵێك بنه‌مه‌ڵه‌ی شه‌هیدی سه‌ربه‌رز هه‌ر یه‌که‌مان پارچه‌یه‌ک زه‌ویمان پێ به‌خشرا وه‌ك ڕێز لێناێك که‌چی کۆمه‌ڵێك چه‌کدار زۆر به‌ ئاشکرا دێنه‌ سه‌رمان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌که‌ن که‌ گوایه‌ ده‌بێ ده‌ست به‌ر داری ئه‌و شوێنانه‌ بین له‌به‌ر ئه‌وان . ئێمه‌ش سکاڵامان گه یشتبووه‌وه‌ لای حاکم قادر و ئه‌ویش به‌ڵێنی دابوو که‌ خۆی به‌ دوواچونی بۆ بکات که‌چی به‌داخه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ له‌سه‌ر ڕه‌فتاری خۆیان به‌رده‌وامن و کۆڵ ناده‌ن و سور ترن گه‌ر ئه‌مه‌ ده‌ستێکی حیزبی له‌ پشته‌وه‌ نه‌بێ یان پشتگیرییان نه‌بێ چۆن ده‌توانن هه‌موو یاسایه‌ك پێشێل بکه‌ن و سووریش بن له‌سه‌ر ڕه‌فتاری خۆیان له‌ کاتێکدا ئێمه‌ له‌ دووای شه‌هید بوونی جگه‌ر گۆشه‌کانمان ماڵیشیان تاڵان کردووین و ڕه‌وانه‌ی خوارووی عێراقییان کردووین ماوه‌یه‌کی زۆریش ده‌س به‌سه‌ر بووین و کاتێك هاتوینه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌ر هه‌واری خاڵیدا یه‌ك شتمان نه‌مابوو . 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە